< ئەیوب 6 >
«خۆزگە دەتوانرا خەم و پەژارەکەم بکێشن و هەموو دەرد و بەڵاکەم بخەنە تای تەرازووەوە! | 2 |
När man voge min jämmer, och lade allt mitt lidande på ena våg,
بێگومان لە لمی دەریا قورستر دەبوو، لەبەر ئەوە بە هەڵەشەیی قسەم کرد. | 3 |
Så skulle det vara svårare, än sanden i hafvet; derföre är förgäfves hvad jag säger.
تیرەکانی خودای هەرە بەتوانا لە مندان و ڕۆحم لە ژەهراوەکەیان دەخواتەوە؛ بەڵا تۆقێنەرەکانی خودا لە دژی من ڕیزیان بەستووە. | 4 |
Förty dens Allsmägtigas pilar stå i mig, hvilkens grymhet utsuper allan min anda; och Guds förskräckelse äro ställd uppå mig.
ئایا کەرەکێوی کە گیای هەبێت دەزەڕێنێت، یان گا لەسەر ئالیکەکەی دەقۆڕێنێت؟ | 5 |
Icke ropar vildåsnen, när han hafver gräs; ej heller oxen, då han hafver foder.
ئایا خواردنێکی بێ تام بەبێ خوێ دەخورێت، یان لینجاوی پاڵپینە تامی هەیە؟ | 6 |
Kan man ock äta det som osaltadt är? Eller månn någor vilja smaka det hvita om äggeblomman?
من قێز لەو خواردنانە دەکەمەوە، نەفسم ڕەتیان دەکاتەوە دەستیان لێ بدەم. | 7 |
Der min själ tillförene vämjade vid, det är nu min mat för värks skull.
«خۆزگە داواکارییەکەم دەهاتە دی و ئەوەی چاوەڕێم دەکرد خودا پێی دەدام، | 8 |
O! att min bön måtte ske, och Gud gåfve mig det jag förhoppas;
کە خودا ڕازی بێت وردوخاشم بکات و دەستی لێم بکاتەوە تاوەکو ژیانم ببڕێتەوە! | 9 |
Att Gud toge till att sönderslå mig, och låte sina hand sönderkrossa mig;
هەرچەندە ئازارەکانم دەستم لێ ناپارێزن، بەڵام هەتا ئێستاش دڵنەواییەکەم ئەمەیە، کە نکۆڵیم لە وشەکانی خودا پیرۆزەکە نەکردووە. | 10 |
Så hade jag ändå tröst, och ville bedja i minom sjukdom, att han icke skonade mig; jag hafver dock icke nekat dens Heligas tal.
«هێزی من چییە هەتا چاوەڕوان بم و کۆتاییم چییە هەتا دانبەخۆمدا بگرم؟ | 11 |
Hvad är min kraft, att jag skulle kunna härda ut? Och hvad är min ändalykt, att min själ skulle vara tålig?
ئایا هێزم هێزی بەردە؟ یان گۆشتم بڕۆنزە؟ | 12 |
Min kraft är dock icke af sten, ej är heller mitt kött af koppar.
سەرکەوتن لە من دوورکەوتووەتەوە، ئایا هیچ لە دەسەڵاتی مندا هەیە؟ | 13 |
Hafver jag dock ingenstäds hjelp; och ingen ting vill gå fram med mig.
«ئەگەر کەسێک خۆشەویستی بۆ هاوڕێکەی دەرنەبڕێت، ئەوا ڕێزی خودای هەرە بەتواناشی نەگرتووە. | 14 |
Den der icke bevisar sinom nästa barmhertighet, han öfvergifver dens Allsmägtigas fruktan.
بەڵام براکانم وەک جۆگەی ئاو پشتیان لێکردم، وەک جۆگەی ناو دۆڵەکان پڕن و بەسەر کەنارەکانیاندا دەڕژێن. | 15 |
Mine bröder gå förakteliga framom mig, såsom en bäck; såsom en ström framom flyter.
کاتێک لێڵن لەبەر شەختە بەفر تێیاندا دەتوێتەوە، | 16 |
Dock de som rädas för rimfrostet, öfver dem varder fallandes snö.
بەڵام کە دەڕۆن کۆتاییان پێ دێت، کە گەرما داهات لە شوێنی خۆیان وشک دەبن. | 17 |
Den tid hetten tvingar dem, skola de försmäkta; och när det hett blifver, skola de förgås utaf sitt rum.
کاروانەکان لە ڕێگای خۆیان لا دەدەن، دەچنە ناو چۆڵەوانی و لەناودەچن. | 18 |
Deras väg går afsides bort; de vandra der intet vägadt är, och förgås.
کاروانەکانی تێما بۆی دەگەڕێن، بازرگانەکانی شەبا هیوادارن کە بیدۆزنەوە، | 19 |
De se uppå Thema vägar; på rika Arabiens stigar akta de.
کە هاتنە لای بێ ئومێد بوون، بێزار بوون، چونکە متمانەیان پێی کردبوو. | 20 |
Men de skola komma på skam, då det är aldrasäkrast; och skola skämma sig, då de deruppå komne äro.
ئێستا ئێوەش وەک ئەوتان لێهاتووە، سوودتان نییە، بینیتان کە چیم بەسەرهاتووە ئێوە تۆقین. | 21 |
Ty I ären nu komne till mig; och medan I sen jämmer, frukten I eder.
ئایا هیچ کاتێک پێم گوتن:”لە پێناوی من شتێک بدەن، بە سامانی خۆتان بمکڕنەوە، | 22 |
Hafver jag ock sagt: Bärer hit, och skänker mig af edro förmågo?
لە دەستی دوژمن دەربازم بکەن، لە دەستی ستەمکار بمکڕنەوە؟“ | 23 |
Och hjelper mig utu fiendans hand? Och förlosser mig utu tyranners händer?
«فێرم بکەن، من بێدەنگ دەبم، تێمبگەیەنن لە چ شتێک گومڕا بووم! | 24 |
Lärer mig, jag vill tiga; och det jag icke vet, det underviser mig.
ئای، قسەی ڕاست چەند بریندارکەرە! بەڵام ئەو بەڵگانەی کە دەیانهێننەوە چی دەسەلمێنن؟ | 25 |
Hvi straffen I rättfärdigt tal? Hvilken är ibland eder, som det straffa kan?
ئایا لەسەر قسەکانم سەرزەنشتم دەکەن، ئەوەی دەیڵێم بە با دەڕوات؟ | 26 |
I sätten samman ord, allenast till att straffa, och gören med ordom ett förtvifladt mod.
بەڵکو ئێوە هەتیو دەفرۆشن و چاڵ بۆ هاوڕێی خۆتان هەڵدەکەنن. | 27 |
I öfverfallen en fattigan faderlösan, och rycken edar nästa upp med rötter.
«ئێستا باش تێم بڕوانن، چونکە من لە ڕووی ئێوەدا درۆ ناکەم. | 28 |
Dock, medan I hafven begynt, ser uppå mig, om jag varder beslagen med någon lögn för eder.
تکایە پاشگەز بنەوە! ستەمم لێ مەکەن، ئەگینا ڕاستودروستییەکەم دەخەنە گومانەوە. | 29 |
Svarer hvad som rätt är; min svar skola väl blifva rätt.
ئایا بەدکاری لەسەر زاری منە، یان زمانم تامی خراپەکاری جیا ناکاتەوە؟ | 30 |
Hvad gäller, min tunga hafver icke orätt, och min mun föregifver icke ondt.