< ئەیوب 5 >
«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟ ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟ | 1 |
부르짖어 보아라 네게 응답할 자가 있겠느냐 거룩한 자 중에 네가 누구에게로 향하겠느냐
قین گێل دەکوژێت و بەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت. | 2 |
분노가 미련한 자를 죽이고 시기가 어리석은 자를 멸하느니라
من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا، بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا: | 3 |
내가 미련한 자의 뿌리 박는 것을 보고 그 집을 당장에 저주하였노라
با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن، لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت. | 4 |
그 자식들은 평안한 데서 멀리 떠나고 성문에서 눌리나 구하는 자가 없으며
دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن، ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن، تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت، | 5 |
그 추수한 것은 주린 자가 먹되 가시나무 가운데 있는 것도 빼앗으며 올무가 그의 재산을 향하여 입을 벌리느니라
چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت و چەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت. | 6 |
재앙은 티끌에서 일어나는 것이 아니요 고난은 흙에서 나는 것이 아니라
بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت، وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت. | 7 |
인생은 고난을 위하여 났나니 불티가 위로 날음 같으니라
«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو. | 8 |
나 같으면 하나님께 구하고 내 일을 하나님께 의탁하리라
ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن. | 9 |
하나님은 크고 측량할 수 없는 일을 행하시며 기이한 일을 셀 수 없이 행하시나니
ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت و ئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت. | 10 |
비를 땅에 내리시고 물을 밭에 보내시며
ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە، هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات. | 11 |
낮은 자를 높이 드시고 슬퍼하는 자를 흥기시켜 안전한 곳에 있게 하시느니라
ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوە بۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت. | 12 |
하나님은 궤휼한 자의 계교를 파하사 그 손으로 하는 일을 이루지 못하게 하시며
ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت، ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت. | 13 |
간교한 자로 자기 궤휼에 빠지게 하시며 사특한 자의 계교를 패하게 하시며
لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت، لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو. | 14 |
그들은 낮에도 캄캄함을 만나고 대낮에도 더듬기를 밤과 같이 하느니라
ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار و لە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات. | 15 |
하나님은 곤비한 자를 그들의 입의 칼에서, 강한 자의 손에서 면하게 하시나니
جا زەلیل بە هیوا دەبێت و ناڕەوا دەمی دادەخات. | 16 |
그러므로 가난한 자가 소망이 있고 불의가 스스로 입을 막느니라
«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە، لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە. | 17 |
볼지어다 하나님께 징계받는 자에게는 복이 있나니 그런즉 너는 전능자의 경책을 업신여기지 말지니라
لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات، وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە. | 18 |
하나님은 아프게 하시다가 싸매시며 상하게 하시다가 그 손으로 고치시나니
لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات و لە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت. | 19 |
여섯 가지 환난에서 너를 구원하시며 일곱 가지 환난이라도 그 재앙이 네게 미치지 않게 하시며
لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە و لە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر. | 20 |
기근 때에 죽음에서, 전쟁 때에 칼 권세에서 너를 구속하실 터인즉
لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت، کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت. | 21 |
네가 혀의 채찍을 피하여 숨을 수가 있고 멸망이 올 때에도 두려워 아니할 것이라
بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت و لە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت، | 22 |
네가 멸망과 기근을 비웃으며 들짐승을 두려워 아니할 것은
چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت و ئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن. | 23 |
밭에 돌이 너와 언약을 맺겠고 들짐승이 너와 화친할 것임이라
جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە و سەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە. | 24 |
네가 네 장막의 평안함을 알고 네 우리를 살펴도 잃은 것이 없을 것이며
ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن و نەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن. | 25 |
네 자손이 많아지며 네 후예가 땅에 풀 같을 줄을 네가 알 것이라
لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوە وەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا. | 26 |
네가 장수하다가 무덤에 이르리니 곡식단이 그 기한에 운반되어 올리움 같으리라
«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە، جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.» | 27 |
볼지어다 우리의 연구한 바가 이 같으니 너는 듣고 네게 유익된 줄 알지니라