< ئەیوب 5 >

«ئێستا بانگ بکە، بزانە کێ وەڵامت دەداتەوە؟ ڕوو لە کام لە پیرۆزان دەکەیت؟ 1
Call now, if there be any that will answer you; and to which of the saints will you turn?
قین گێل دەکوژێت و بەغیلیش ساویلکە دەمرێنێت. 2
For wrath kills the foolish man, and envy slays the silly one.
من گێلێکم بینی ڕەگی داکوتا، بەڵام لەناکاو ماڵەکەی بە نەفرەت کرا: 3
I have seen the foolish taking root: but suddenly I cursed his habitation.
با کوڕەکانی لە ئاسوودەیی بەدوور بن، لە دادگا تێکبشکێنرێن و کەس فریایان نەکەوێت. 4
His children are far from safety, and they are crushed in the gate, neither is there any to deliver them.
دروێنەکەیان کەسانی برسی دەیخۆن، ئەگەر لەناو دڕکیش بێت هەر دەیبەن، تینووش سامانەکەی هەڵدەقورتێنێت، 5
Whose harvest the hungry eats up, and takes it even out of the thorns, and the robber swallows up their substance.
چونکە بەڵا لەناو خۆڵەوە دەرناچێت و چەرمەسەریش لە زەوییەوە ناڕووێت. 6
Although affliction comes not forth of the dust, neither does trouble spring out of the ground;
بەڵام مرۆڤ بۆ چەرمەسەری لەدایک دەبێت، وەک چۆن پریشکی ئاگر هەڵدەستێت. 7
Yet man is born to trouble, as the sparks fly upward.
«بەڵام ئەگەر من لە جێی تۆ بوومایە داوام لە خودا دەکرد و کێشەی خۆمم دەدایە دەست ئەو. 8
I would seek to God, and to God would I commit my cause:
ئەوەی کارە مەزنەکانی کردووە کە ناپشکێنرێن و کارە سەرسوڕهێنەرەکان کە لە ژماردن نایەن. 9
Which does great things and unsearchable; marvelous things without number:
ئەوەی باران بەسەر ڕووی زەویدا دەبارێنێت و ئاو بۆ سەر ڕووی دەشتودەر دەنێرێت. 10
Who gives rain on the earth, and sends waters on the fields:
ئەوەی بێفیزەکان بەرزدەکاتەوە، هەروەها خەمبارەکان بەرەو دڵنیایی دەبات. 11
To set up on high those that be low; that those which mourn may be exalted to safety.
ئەو تەگبیری تەڵەکەبازان پووچ دەکاتەوە بۆ ئەوەی هیچ کارێک لەسەر دەستی ئەوان سەرکەوتوو نەبێت. 12
He disappoints the devices of the crafty, so that their hands cannot perform their enterprise.
ئەوەی داناکان بە فێڵبازی خۆیانەوە دەگرێت، ڕاوێژی تەڵەکەبازان ڕادەماڵێت. 13
He takes the wise in their own craftiness: and the counsel of the fraudulent is carried headlong.
لە ڕۆژدا تاریکی بەسەریاندا دێت، لە نیوەڕۆشدا بە پەلکوتان دەڕۆن وەک بە شەو. 14
They meet with darkness in the day time, and grope in the noonday as in the night.
ئەو نەدار لە دەمی خراپەکار و لە دەستی ستەمکار ڕزگار دەکات. 15
But he saves the poor from the sword, from their mouth, and from the hand of the mighty.
جا زەلیل بە هیوا دەبێت و ناڕەوا دەمی دادەخات. 16
So the poor has hope, and iniquity stops her mouth.
«سەرزەنشتکردن لەلایەن خوداوە بەرەکەتە، لەبەر ئەوە تەمبێکردنی خودای هەرە بەتوانا ڕەت مەکەرەوە. 17
Behold, happy is the man whom God corrects: therefore despise not you the chastening of the Almighty:
لەبەر ئەوەی ئەو بریندار دەکات و برینیش ساڕێژ دەکات، وردوخاش دەکات و بە دەستەکانی خۆی دەیگرێتەوە. 18
For he makes sore, and binds up: he wounds, and his hands make whole.
لە شەش بەڵا ڕزگارت دەکات و لە حەوتەمیش خراپەت لێ ناکەوێت. 19
He shall deliver you in six troubles: yes, in seven there shall no evil touch you.
لە قاتوقڕیدا لە مردن دەتکڕێتەوە و لە جەنگیشدا لە دەمی شمشێر. 20
In famine he shall redeem you from death: and in war from the power of the sword.
لە خەنجەری زمان پارێزراو دەبیت، کە وێرانە ڕووت تێ دەکات ناترسیت. 21
You shall be hid from the whip of the tongue: neither shall you be afraid of destruction when it comes.
بە وێرانی و قاتوقڕی پێدەکەنیت و لە ئاژەڵە دڕندەکان ناترسیت، 22
At destruction and famine you shall laugh: neither shall you be afraid of the beasts of the earth.
چونکە لەگەڵ بەردەکانی دەشتودەر پەیمانت دەبێت و ئاژەڵە کێوییەکان ئاشتیت لەگەڵ دەبەستن. 23
For you shall be in league with the stones of the field: and the beasts of the field shall be at peace with you.
جا دەزانیت کە ڕەشماڵەکەت سەلامەتە و سەرژمێری ماڵەکەت دەکەیت و هیچت ون نەبووە. 24
And you shall know that your tabernacle shall be in peace; and you shall visit your habitation, and shall not sin.
ئەو کاتە دەزانیت کە منداڵت چەند زۆر دەبن و نەوەکانت وەک گیای زەوی دەبن. 25
You shall know also that your seed shall be great, and your offspring as the grass of the earth.
لەوپەڕی تەندروستیدا دەچیتە ناو گۆڕەوە وەک هەڵگرتنی کۆڵێک لە کاتی خۆیدا. 26
You shall come to your grave in a full age, like as a shock of corn comes in in his season.
«ئێمە لەمە وردبووینەوە و بینیمان کە ڕاستە، جا تۆش گوێ بگرە و لە ژیانی خۆتدا پەیڕەوی بکە.» 27
See this, we have searched it, so it is; hear it, and know you it for your good.

< ئەیوب 5 >