< ئەیوب 41 >
«ئایا دەتوانیت لیڤیاتان بە قولاپ ڕاو بکەیت، یان زمانی بە گوریس ببەستیتەوە؟ | 1 |
你能用鱼钩钓上鳄鱼吗? 能用绳子压下它的舌头吗?
ئایا دەتوانیت ئەڵقە بخەیتە لووتی یان شەویلاکی بە لووتەوانە بسمیت؟ | 2 |
你能用绳索穿它的鼻子吗? 能用钩穿它的腮骨吗?
ئایا زۆر لێت دەپاڕێتەوە یان بە نەرمی قسەت لەگەڵ دەکات؟ | 3 |
它岂向你连连恳求, 说柔和的话吗?
ئایا پەیمانت لەگەڵ دەبەستێت کە بە درێژایی ژیانی بیکەیت بە کۆیلەی خۆت؟ | 4 |
岂肯与你立约, 使你拿它永远作奴仆吗?
ئایا وەک چۆلەکە یاری لەگەڵ دەکەیت یان بۆ کچە منداڵەکانت دەیبەستیتەوە؟ | 5 |
你岂可拿它当雀鸟玩耍吗? 岂可为你的幼女将它拴住吗?
ئایا ڕاوچییەکان کڕین و فرۆشتنی لەسەر دەکەن یان لەنێو بازرگانەکان دابەشی دەکەن؟ | 6 |
搭伙的渔夫岂可拿它当货物吗? 能把它分给商人吗?
ئایا پێستی پڕ دەکەیت لە ڕم و سەریشی پڕ لە تیر؟ | 7 |
你能用倒钩枪扎满它的皮, 能用鱼叉叉满它的头吗?
دەستت لەسەری دابنێ و بیر لە جەنگ بکەرەوە، جارێکی دیکە دووبارەی ناکەیتەوە! | 8 |
你按手在它身上,想与它争战, 就不再这样行吧!
هیواخواستن بۆ گرتنی پووچە، هەر بە بینینی دەتۆقێت. | 9 |
人指望捉拿它是徒然的; 一见它,岂不丧胆吗?
کەسێک نییە ئەوەندە ئازا بێت بەخەبەری بهێنێت، ئیتر کێ هەیە لە ڕووی مندا بوەستێت؟ | 10 |
没有那么凶猛的人敢惹它。 这样,谁能在我面前站立得住呢?
کێ شتێکی پێم بەخشیوە تاکو من بیدەمەوە؟ ئەوەی لەژێر هەموو ئاسمانە هی منە. | 11 |
谁先给我什么,使我偿还呢? 天下万物都是我的。
«بێدەنگ نابم لە باسکردنی ئەندامەکانی جەستەی لیڤیاتان و لە ڕاگەیاندنی هێزی و لە جوانی ئاکاری جەستەی. | 12 |
论到鳄鱼的肢体和其大力,并美好的骨骼, 我不能缄默不言。
کێ دەتوانێت پێستەکەی دابماڵێت؟ کێ دەتوانێت هەردوو لای سپەرەکەی ببڕێت؟ | 13 |
谁能剥它的外衣? 谁能进它上下牙骨之间呢?
کێ دوو شەویلاکی دەمی دەکاتەوە؟ ڕیزی ددانەکانی ترسێنەرە. | 14 |
谁能开它的腮颊? 它牙齿四围是可畏的。
پشتی بە ڕیزێک قەڵغان داپۆشراوە، بە پتەوی بەیەکەوە بەستراوە؛ | 15 |
它以坚固的鳞甲为可夸, 紧紧合闭,封得严密。
بە شێوەیەک پێکەوە نووساون کە تەنانەت با بە نێوانیاندا ناڕوات. | 16 |
这鳞甲一一相连, 甚至气不得透入其间,
هەریەکەیان بەوی تەنیشتیەوە نووساوە؛ پێکەوە بەستراون لێک نابنەوە. | 17 |
都是互相联络、胶结, 不能分离。
کە دەحیلێنێت بروسکەی ڕووناکی دەدات؛ چاوەکانی وەک گزنگی بەیانن. | 18 |
它打喷嚏就发出光来; 它眼睛好像早晨的光线。
لە دەمیەوە بڵێسەی ئاگر دێتە دەرەوە، پریشکی ئاگری لێ دەبێتەوە. | 19 |
从它口中发出烧着的火把, 与飞迸的火星;
لە کونە لووتییەوە دووکەڵ هەڵدەستێت، هەروەک سووتانی قامیش لەبن مەنجەڵێکی لە کوڵ. | 20 |
从它鼻孔冒出烟来, 如烧开的锅和点着的芦苇。
هەناسەی خەڵووز دادەگیرسێنێت، گڕیش لە دەمیەوە دەڕژێت. | 21 |
它的气点着煤炭, 有火焰从它口中发出。
هێزەکەی لە ملیدایە، لەبەردەمی هەڵوەستەی لێ دەکەن. | 22 |
它颈项中存着劲力; 在它面前的都恐吓蹦跳。
گۆشتەکەی قەدقەد پێکەوە نووساوە، بەسەر لەشیدا داڕێژراوە و ناجوڵێتەوە. | 23 |
它的肉块互相联络, 紧贴其身,不能摇动。
سەرسەختە، بە جەرگ و چاونەوترسە. | 24 |
它的心结实如石头, 如下磨石那样结实。
کە هەڵدەستێت بەهێزان دەتۆقن، لە ترسی خۆڕاتەکاندنەکەی پەنا دەگرن. | 25 |
它一起来,勇士都惊恐, 心里慌乱,便都昏迷。
شمشێری بەر دەکەوێت بەڵام نایپێکێت، نە ڕم و نە تیر. | 26 |
人若用刀,用枪,用标枪, 用尖枪扎它,都是无用。
ئاسن لەلای وەک کا وایە، بڕۆنزیش وەک داری کلۆر. | 27 |
它以铁为干草, 以铜为烂木。
تیری کەوانەکان نایبەزێنن؛ بەردی بەردەقانییەکان بەلایەوە وەک پووشن. | 28 |
箭不能恐吓它使它逃避; 弹石在它看为碎秸。
گورز لەلای وەک کایە؛ بە ڕاوەشاندنی ڕم پێدەکەنێت. | 29 |
棍棒算为禾秸; 它嗤笑短枪飕的响声。
ژێری پارچە گۆزەی تیژە، جەنجەڕ بەسەر قوڕدا ڕادەکێشێت. | 30 |
它肚腹下如尖瓦片; 它如钉耙经过淤泥。
وا دەکات قووڵایی وەک مەنجەڵ بکوڵێت، دەریا وەک هیزەی زەیت لێ دەکات. | 31 |
它使深渊开滚如锅, 使洋海如锅中的膏油。
لەدوای خۆی هێڵێکی سپی درەوشاوە بەجێدەهێڵێت، شەپۆلەکان وەک پرچی سپی لێ دەکات. | 32 |
它行的路随后发光, 令人想深渊如同白发。
لەسەر زەوی هاوشێوەی نییە، بۆ نەترسان دروستکراوە. | 33 |
在地上没有像它造的那样, 无所惧怕。
بە سووکییەوە تەماشای لووتبەرزەکان دەکات؛ پاشای هەموو لەخۆباییەکانە.» | 34 |
凡高大的,它无不藐视; 它在骄傲的水族上作王。