< ئەیوب 40 >
یەزدان بە ئەیوبی فەرموو: | 1 |
여호와께서 또 욥에게 말씀하여 가라사대
«ئایا ئەوەی ڕکابەری لەگەڵ توانادارەکە دەکات مافی ئەوەی هەیە سەرزەنشتی بکات؟ ئەوەی خودا تاوانبار دەکات با وەڵام بداتەوە!» | 2 |
변박하는 자가 전능자와 다투겠느냐 하나님과 변론하는 자는 대답할지니라
ئەیوبیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: | 3 |
욥이 여호와께 대답하여 가로되
«من وا سووکوچروکم، چۆن وەڵامت بدەمەوە؟ من دەست دەخەمە سەر دەمی خۆم. | 4 |
나는 미천하오니 무엇이라 주께 대답하리이까 손으로 내 입을 가릴 뿐이로소이다
جارێک قسەم کرد و بێ وەڵام بووم، دوو جار و ئیتر دووبارەی ناکەمەوە.» | 5 |
내가 한두번 말하였사온즉 다시는 더하지도 아니하겠고 대답지도 아니하겠나이다
یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی: | 6 |
여호와께서 푹풍 가운데서 욥에게 말씀하여 가라사대
«ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە؛ من پرسیارت لێ دەکەم و تۆش وەڵامم بدەوە. | 7 |
너는 대장부처럼 허리를 묶고 내가 네게 묻는 것을 대답할지니라
«ئایا دادپەروەریم دەخەیتە گومانەوە، تاوانبارم دەکەیت بۆ ئەوەی خۆت بە ڕاستودروست دەربخەیت؟ | 8 |
네가 내 심판을 폐하려느냐 스스로 의롭다 하려 하여 나를 불의 하다 하느냐
یان بازووێکت وەک خودا هەیە و بە دەنگێکی وەک دەنگی ئەو دەگرمێنیت؟ | 9 |
네가 하나님처럼 팔이 있느냐 하나님처럼 우렁차게 울리는 소리를 내겠느냐
ئێستا بە پایەبەرزی و سەرفرازی خۆت بڕازێنەوە، ڕێز و شکۆمەندی بپۆشە. | 10 |
너는 위엄과 존귀로 스스로 꾸미며 영광과 화미를 스스로 입을지니라
لافاوی تووڕەییەکەت بڕێژە و تەماشای هەموو لووتبەرزێک بکە و نزمی بکەرەوە، | 11 |
너의 넘치는 노를 쏟아서 교만한 자를 발견하여 낱낱이 낮추되
سەیری هەموو خۆبەزلزانێک بکە و زەلیلی بکە، لە جێی خۆیان پێ بە خراپەکاراندا بنێ. | 12 |
곧 모든 교만한 자를 발견하여 낮추며 악인을 그 처소에서 밟아서
تێکڕا لەناو خۆڵ نوقومیان بکە، لە تاریکیدا ڕوویان بەند بکە. | 13 |
그들을 함께 진토에 묻고 그 얼굴을 싸서 어둑한 곳에 둘지니라
منیش دان بەوەدا دەنێم، کە دەستی ڕاستی خۆت دەتوانێت ڕزگارت بکات. | 14 |
그리하면 네 오른손이 너를 구원할 수 있다고 내가 인정하리라
«سەیری بەهێمۆت بکە، کە لەگەڵ تۆ دروستم کرد وەک مانگا گیا دەخوات. | 15 |
이제 소 같이 풀을 먹는 하마를 볼지어다 내가 너를 지은 것같이 그것도 지었느니라
ئەوەتا هێزەکەی لە کەمەریەتی و تواناکەی لە ماسوولکەکانی سکیەتی. | 16 |
그 힘은 허리에 있고 그 세력은 배의 힘줄에 있고
کلکی وەک داری ئورز شۆڕ دەکاتەوە؛ ماسوولکەکانی ڕانی یەکیان تەنیوە. | 17 |
그 꼬리 치는 것은 백향목이 흔들리는 것같고 그 넓적다리 힘줄은 서로 연락되었으며
ئێسکەکانی لوولەی بڕۆنزن، چوارپەلی وەکو لوولەی ئاسنن. | 18 |
그 뼈는 놋관 같고 그 가릿대는 철장 같으니
ئەو سەرەتای کارەکانی خودایە، بەڵام دروستکەرەکەی دەتوانێت بە شمشێر لێی نزیک بێتەوە. | 19 |
그것은 하나님의 창조물 중에 으뜸이라 그것을 지은 자가 칼을 주었고
چیاکان سەوزایی بۆ دەردەخەن و هەموو ئاژەڵی کێوی لەتەنیشتی یاری دەکەن. | 20 |
모든 들 짐승의 노는 산은 그것을 위하여 식물을 내느니라
لەژێر درەختەکانی لۆتس ڕادەکشێت، خۆی دەشارێتەوە لەنێو قامیشی زۆنگەکاندا. | 21 |
그것이 연 줄기 아래나 갈 밭 가운데나 못속에 엎드리니
درەختەکانی لۆتس بە سێبەرەکانیان دایدەپۆشن؛ شۆڕەبی کەنار جۆگەکان دەوری دەدەن. | 22 |
연 그늘이 덮으며 시내 버들이 둘렀구나
ئەگەر ئاوی ڕووبار هەستێت یان ڕووباری ئوردونیش تەووژم بۆ دەمی بهێنێت، ئەو دڵنیایە و ترسی لێ نانیشێت. | 23 |
하수가 창일한다 할지라도 그것이 놀라지 않고 요단강이 불어 그입에 미칠지라도 자약하니
ئایا کەس دەتوانێت ڕوو بە ڕوو ڕاوی بکات، یان بە تەڵە بیگرێت و لووتی کون بکات؟ | 24 |
그것이 정신 차리고 있을 때에 누가 능히 잡을 수 있겠으며 갈고리로 그 코를 꿸 수 있겠느냐