< ئەیوب 39 >

«ئایا دەزانیت کەی بزنە کێوییەکان دەزێن؟ یان تێبینیت کردووە ئەو کاتەی کە ئاسک ژان دەیگرێت؟ 1
なんぢ岩間の山羊が子を產む時をしるや また麀鹿の產に臨むを見しや
ئایا مانگەکانی ئاوسبوونی دەژمێریت یان کاتی زاوزێکردنیان دەزانیت؟ 2
なんぢ是等の在胎の月を數へうるや また是等が產む時を知るや
چۆک دادەدەن و پاڵ بە ئازارەکانیانەوە دەنێن و بەچکەکانیان دەبێت. 3
これらは身を鞠めて子を產みその痛苦を出す
بەچکەکانیان لە چۆڵەوانی بەهێز و گەورە دەبن؛ دەڕۆن و ئیتر ناگەڕێنەوە لایان. 4
またその子は強くなりて野に育ち 出ゆきて再たびその親にかへらず
«کێ کەرەکێوی بەڕەڵا کرد و مێخ زنجیری ئەو کێوییەی کردەوە؟ 5
誰が野驢馬を放ちて自由にせしや 誰が野驢馬の繋繩を解しや
ئەوەی چۆڵەوانیم کرد بە ماڵی و خوێڵێنم کردە ژینگەی. 6
われ野をその家となし 荒野をその住所となせり
بە دەنگەدەنگی شار پێدەکەنێت، گوێی لە هاواری لێخوڕ نابێت. 7
是は邑の喧閙を賤しめ 馭者の號呼を聽いれず
لە چیاکاندا بەدوای لەوەڕگادا دەگەڕێت، بۆ دۆزینەوەی هەموو سەوزاییەک. 8
山を走まはりて草を食ひ 各種の靑き物を尋ぬ
«ئایا گای کێوی ڕازی دەبێت خزمەتت بکات یان بە شەو لەلای ئاخوڕەکەت بمێنێتەوە؟ 9
兕肯て汝に事へ なんぢの飼草槽の傍にとどまらんや
ئایا دەتوانیت گای کێوی بە گاسنەوە ببەستیتەوە و جووتی پێ بکەیت؟ ئایا بەدواتدا دێت دۆڵەکان خەرتە بکات؟ 10
なんぢ兕に綱附て阡陌をあるかせ得んや 是あに汝にしたがひて谷に馬鈀を牽んや
ئایا پشتی پێ دەبەستیت، چونکە هێزەکەی مەزنە یان کارەکەی خۆتی بۆ بەجێدەهێڵیت؟ 11
その力おほいなればとて汝これに恃まんや またなんぢの工事をこれに任せんや
ئایا متمانەی پێ دەکەیت کە دەغڵودانەکەت بهێنێت و بۆ سەر جۆخینەکەت کۆی بکاتەوە؟ 12
なんぢこれにたよりて己が穀物を運びかへらせ之を打禾塲にあつめしめんや
«بە خۆشییەوە وشترمرغ باڵەفڕکێ دەکات، ئایا پەڕوباڵەکەی وەک لەقلەق پیرۆزە؟ 13
駝鳥は歡然にその翼を皷ふ 然どもその羽と毛とはあに鶴にしかんや
وشترمرغ هێلکەکەی لەسەر زەوی بەجێدەهێڵێت و خۆڵ گەرمیان دادەهێنێت، 14
是はその卵を土の中に棄おき これを砂の中にて暖たまらしめ
لەبیری دەچێت کە پێ وردوخاشی دەکات و ئاژەڵی کێوی پێی پێدا دەنێن. 15
足にてその潰さるべきと 野の獸のこれを踐むべきとを思はず
لەگەڵ بەچکەکانی دڵڕەقە وەک ئەوەی بەچکەی ئەو نەبن؛ گوێی ناداتێ کە ماندووبوونەکەی بێهوودە دەڕوات، 16
これはその子に情なくして宛然おのれの子ならざるが如くし その劬勞の空しくなるも繋念ところ無し
چونکە خودا دانایی لەبیر بردووەتەوە، لە تێگەیشتن بەشی نەداوە. 17
是は神これに智慧を授けず穎悟を與へざるが故なり
کاتێک پەڕەکانی فش دەکاتەوە بۆ ڕاکردن، بە ئەسپ و بە سوارەکەی پێدەکەنێت. 18
その身をおこして走るにおいては馬をもその騎手をも嘲けるべし
«ئایا تۆ هێز بە ئەسپ دەدەیت یان ملی بە یاڵ دادەپۆشیت؟ 19
なんぢ馬に力を與へしや その頸に勇ましき鬣を粧ひしや
ئایا وای لێ دەکەیت کە وەک کوللە قەڵەمباز بدات و دەنگی حیلەکەی تۆقێنەر بێت؟ 20
なんぢ之を蝗蟲のごとく飛しむるや その嘶なく聲の響は畏るべし
بە توندی سم بە زەویدا بکوتێت، بە هێزەوە دەربپەڕێت، بەرەو مەیدانی جەنگ مل بنێت. 21
谷を踋爬て力に誇り 自ら進みて兵士に向ふ
بە ترس پێبکەنێت و نەتۆقێت؛ لە ڕووی شمشێر نەگەڕێتەوە. 22
懼るることを笑ひて驚ろくところ無く 劍にむかふとも退ぞかず
تیردان شەقەشەقی بێت و خەنجەر و نووکی ڕم ببریسکێنەوە. 23
矢筒その上に鳴り 鎗に矛あひきらめく
بەوپەڕی جۆشوخرۆشەوە غار دەدات، هەتا کاتی لێدانی کەڕەنا خۆی پێ ڕاناگیرێت. 24
猛りつ狂ひつ地を一呑にし 喇叭の聲鳴わたるも立どまる事なし
لە کاتی فووکردن بە کەڕەنادا دەڵێت:”ئەها!“لە دوورەوە بۆنی شەڕ دەکات، هاواری سەرکردەکان و نەعرەتەی جەنگ. 25
喇叭の鳴ごとにハーハーと言ひ遠方より戰鬪を嗅つけ 將帥の大聲および吶喊聲を聞しる
«ئایا لە تێگەیشتنی تۆدایە هەڵۆ بفڕێت و ڕووەو باشوور باڵەکانی بکاتەوە؟ 26
鷹の飛かけり その羽翼を舒て南に向ふは豈なんぢの智慧によるならんや
یان بە فەرمانی تۆیە هەڵۆ بەرز بفڕێت و هێلانەکەی لە بەرزی دابنێت؟ 27
鷲の翔のぼり 高き處に巣を營なむは豈なんぢの命令に依んや
لەسەر لووتکەی چیا نیشتەجێ دەبێت و بە شەو دەمێنێتەوە، هەڵدێری بەردەڵان قەڵاکەیەتی. 28
これは岩の上に住所を構へ 岩の尖所または峻險き所に居り
لەوێوە نێچیری خۆی دەدۆزێتەوە و چاوەکانی لە دوورەوە دەبینن. 29
其處よりして攫むべき物をうかがふ その目のおよぶところ遠し
بەچکەکانی خوێن هەڵدەمژن، لە هەرکوێ کوژراوی لێ بێت، ئەو لەوێیە.» 30
その子等もまた血を吸ふ 凡そ殺されし者のあるところには是そこに在り

< ئەیوب 39 >