< ئەیوب 39 >
«ئایا دەزانیت کەی بزنە کێوییەکان دەزێن؟ یان تێبینیت کردووە ئەو کاتەی کە ئاسک ژان دەیگرێت؟ | 1 |
Do thou know the time when the wild goats of the rock bring forth? Or can thou mark when the hinds do calve?
ئایا مانگەکانی ئاوسبوونی دەژمێریت یان کاتی زاوزێکردنیان دەزانیت؟ | 2 |
Can thou number the months that they fulfill? Or do thou know the time when they bring forth?
چۆک دادەدەن و پاڵ بە ئازارەکانیانەوە دەنێن و بەچکەکانیان دەبێت. | 3 |
They bow themselves. They bring forth their young. They cast out their pains.
بەچکەکانیان لە چۆڵەوانی بەهێز و گەورە دەبن؛ دەڕۆن و ئیتر ناگەڕێنەوە لایان. | 4 |
Their young ones become strong. They grow up in the open field. They go forth, and return not again.
«کێ کەرەکێوی بەڕەڵا کرد و مێخ زنجیری ئەو کێوییەی کردەوە؟ | 5 |
Who has sent out the wild donkey free? Or who has loosed the bonds of the swift donkey
ئەوەی چۆڵەوانیم کرد بە ماڵی و خوێڵێنم کردە ژینگەی. | 6 |
whose home I have made the wilderness, and the salt land his dwelling-place?
بە دەنگەدەنگی شار پێدەکەنێت، گوێی لە هاواری لێخوڕ نابێت. | 7 |
He scorns the tumult of the city, neither does he hear the shoutings of the driver.
لە چیاکاندا بەدوای لەوەڕگادا دەگەڕێت، بۆ دۆزینەوەی هەموو سەوزاییەک. | 8 |
The range of the mountains is his pasture, and he searches after every green thing.
«ئایا گای کێوی ڕازی دەبێت خزمەتت بکات یان بە شەو لەلای ئاخوڕەکەت بمێنێتەوە؟ | 9 |
Will the wild-ox be content to serve thee? Or will he abide by thy crib?
ئایا دەتوانیت گای کێوی بە گاسنەوە ببەستیتەوە و جووتی پێ بکەیت؟ ئایا بەدواتدا دێت دۆڵەکان خەرتە بکات؟ | 10 |
Can thou bind the wild-ox with his band in the furrow? Or will he harrow the valleys after thee?
ئایا پشتی پێ دەبەستیت، چونکە هێزەکەی مەزنە یان کارەکەی خۆتی بۆ بەجێدەهێڵیت؟ | 11 |
Will thou trust him because his strength is great? Or will thou leave to him thy labor?
ئایا متمانەی پێ دەکەیت کە دەغڵودانەکەت بهێنێت و بۆ سەر جۆخینەکەت کۆی بکاتەوە؟ | 12 |
Will thou confide in him that he will bring home thy seed, and gather the grain of thy threshing-floor?
«بە خۆشییەوە وشترمرغ باڵەفڕکێ دەکات، ئایا پەڕوباڵەکەی وەک لەقلەق پیرۆزە؟ | 13 |
The wings of the ostrich wave proudly, but are they the pinions and plumage of love?
وشترمرغ هێلکەکەی لەسەر زەوی بەجێدەهێڵێت و خۆڵ گەرمیان دادەهێنێت، | 14 |
For she leaves her eggs on the ground, and warms them in the dust.
لەبیری دەچێت کە پێ وردوخاشی دەکات و ئاژەڵی کێوی پێی پێدا دەنێن. | 15 |
And she forgets that the foot may crush them, or that the wild beast may trample them.
لەگەڵ بەچکەکانی دڵڕەقە وەک ئەوەی بەچکەی ئەو نەبن؛ گوێی ناداتێ کە ماندووبوونەکەی بێهوودە دەڕوات، | 16 |
She deals hardly with her young ones, as if they were not hers. Though her labor be in vain, she is without fear,
چونکە خودا دانایی لەبیر بردووەتەوە، لە تێگەیشتن بەشی نەداوە. | 17 |
because God has deprived her of wisdom, nor has he imparted understanding to her.
کاتێک پەڕەکانی فش دەکاتەوە بۆ ڕاکردن، بە ئەسپ و بە سوارەکەی پێدەکەنێت. | 18 |
The time she lifts up herself on high she scorns the horse and his rider.
«ئایا تۆ هێز بە ئەسپ دەدەیت یان ملی بە یاڵ دادەپۆشیت؟ | 19 |
Have thou given the horse his might? Have thou clothed his neck with the quivering mane?
ئایا وای لێ دەکەیت کە وەک کوللە قەڵەمباز بدات و دەنگی حیلەکەی تۆقێنەر بێت؟ | 20 |
Have thou made him to leap as a locust? The glory of his snorting is awesome.
بە توندی سم بە زەویدا بکوتێت، بە هێزەوە دەربپەڕێت، بەرەو مەیدانی جەنگ مل بنێت. | 21 |
He paws in the valley, and rejoices in his strength. He goes out to meet the armed men.
بە ترس پێبکەنێت و نەتۆقێت؛ لە ڕووی شمشێر نەگەڕێتەوە. | 22 |
He mocks at fear, and is not dismayed. Neither does he turn back from the sword.
تیردان شەقەشەقی بێت و خەنجەر و نووکی ڕم ببریسکێنەوە. | 23 |
The quiver rattles against him, the flashing spear and the javelin.
بەوپەڕی جۆشوخرۆشەوە غار دەدات، هەتا کاتی لێدانی کەڕەنا خۆی پێ ڕاناگیرێت. | 24 |
He swallows the ground with fierceness and rage, nor does he believe that it is the voice of the trumpet.
لە کاتی فووکردن بە کەڕەنادا دەڵێت:”ئەها!“لە دوورەوە بۆنی شەڕ دەکات، هاواری سەرکردەکان و نەعرەتەی جەنگ. | 25 |
As often as the trumpet sounds he says, Aha! And he smells the battle afar off, the thunder of the captains, and the shouting.
«ئایا لە تێگەیشتنی تۆدایە هەڵۆ بفڕێت و ڕووەو باشوور باڵەکانی بکاتەوە؟ | 26 |
Is it by thy wisdom that the hawk soars, and stretches her wings toward the south?
یان بە فەرمانی تۆیە هەڵۆ بەرز بفڕێت و هێلانەکەی لە بەرزی دابنێت؟ | 27 |
Is it at thy command that the eagle mounts up, and makes her nest on high?
لەسەر لووتکەی چیا نیشتەجێ دەبێت و بە شەو دەمێنێتەوە، هەڵدێری بەردەڵان قەڵاکەیەتی. | 28 |
She dwells on the cliff, and makes her home upon the point of the cliff and the stronghold.
لەوێوە نێچیری خۆی دەدۆزێتەوە و چاوەکانی لە دوورەوە دەبینن. | 29 |
From there she spies out the prey. Her eyes behold it afar off.
بەچکەکانی خوێن هەڵدەمژن، لە هەرکوێ کوژراوی لێ بێت، ئەو لەوێیە.» | 30 |
Her young ones also suck up blood. And where the slain are, there is she.