یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی: | 1 |
ויען-יהוה את-איוב מנהסערה (מן הסערה) ויאמר |
«ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات و ڕاوێژی من تێک دەدات؟ | 2 |
מי זה מחשיך עצה במלין-- בלי-דעת |
ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە، پرسیارت لێ دەکەم و وەڵامم بدەوە. | 3 |
אזר-נא כגבר חלציך ואשאלך והודיעני |
«کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟ ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ. | 4 |
איפה היית ביסדי-ארץ הגד אם-ידעת בינה |
کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت! یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟ | 5 |
מי-שם ממדיה כי תדע או מי-נטה עליה קו |
بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند، یان کێ بەردی بناغەکەی دانا، | 6 |
על-מה אדניה הטבעו או מי-ירה אבן פנתה |
کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد و هەموو فریشتەکان هوتافیان دەکێشا؟ | 7 |
ברן-יחד כוכבי בקר ויריעו כל-בני אלהים |
«کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد، کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە، | 8 |
ויסך בדלתים ים בגיחו מרחם יצא |
کە هەورم کردە بەرگی و هەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی، | 9 |
בשומי ענן לבשו וערפל חתלתו |
کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند و دەروازە و شمشیرەم بۆ دانا، | 10 |
ואשבר עליו חקי ואשים בריח ודלתים |
فەرمووم:”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛ لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن“؟ | 11 |
ואמר--עד-פה תבוא ולא תסיף ופא-ישית בגאון גליך |
«ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە، هەتا زەردەی خۆر هەڵنەیێت، | 12 |
המימיך צוית בקר ידעתה שחר (ידעת השחר) מקמו |
هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت و بەدکارانی لێ بتەکێنێت؟ | 13 |
לאחז בכנפות הארץ וינערו רשעים ממנה |
وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت، دەوەستێت هەروەکو بەرگی پۆشیبێت. | 14 |
תתהפך כחמר חותם ויתיצבו כמו לבוש |
ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت و دەستی بەرزکراوەیان دەشکێنرێت. | 15 |
וימנע מרשעים אורם וזרוע רמה תשבר |
«ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا و بەناو کون و کەلەبەرەکانی قووڵاییدا هاتوچۆت کرد؟ | 16 |
הבאת עד-נבכי-ים ובחקר תהום התהלכת |
ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوون یان دەروازەکانی سێبەری مەرگت بینی؟ | 17 |
הנגלו לך שערי-מות ושערי צלמות תראה |
ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟ ئەگەر هەموو ئەم شتانە دەزانیت، پێم بڵێ. | 18 |
התבננת עד-רחבי-ארץ הגד אם-ידעת כלה |
«کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟ ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریکی لەکوێیە؟ | 19 |
אי-זה הדרך ישכן-אור וחשך אי-זה מקמו |
ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت و ڕێگای ماڵەکانیان شارەزابیت؟ | 20 |
כי תקחנו אל-גבולו וכי-תבין נתיבות ביתו |
لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت! بە دڵنیاییەوە تۆ زۆر تەمەن درێژیت! | 21 |
ידעת כי-אז תולד ומספר ימיך רבים |
«ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفر یان کۆگاکانی تەرزەت بینیوە، | 22 |
הבאת אל-אצרות שלג ואוצרות ברד תראה |
ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە، بۆ ڕۆژانی نەهامەتی و جەنگ؟ | 23 |
אשר-חשכתי לעת-צר ליום קרב ומלחמה |
لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت و بای ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی بڵاو دەبێتەوە؟ | 24 |
אי-זה הדרך יחלק אור יפץ קדים עלי-ארץ |
کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو و ڕێچکە بۆ باوبۆران؟ | 25 |
מי-פלג לשטף תעלה ודרך לחזיז קלות |
بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە، بەسەر چۆڵەوانییەک کە ئادەمیزادی تێدا نییە، | 26 |
להמטיר על-ארץ לא-איש-- מדבר לא-אדם בו |
بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات، وا بکات گیای لێ بڕووێت. | 27 |
להשביע שאה ומשאה ולהצמיח מצא דשא |
ئایا باران باوکی هەیە؟ ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟ | 28 |
היש-למטר אב או מי-הוליד אגלי-טל |
بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟ شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت، | 29 |
מבטן מי יצא הקרח וכפר שמים מי ילדו |
کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت و ڕووی قووڵاییەکان دەیبەستێت؟ | 30 |
כאבן מים יתחבאו ופני תהום יתלכדו |
«ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە ببەستیت یان گرێ بەستراوەکانی ڕاوچی بکەیتەوە؟ | 31 |
התקשר מעדנות כימה או-משכות כסיל תפתח |
ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان لە کاتی خۆی دەربخەیت، یان ڕێنمایی کەلووی ورچ بکەیت لەگەڵ بەچکەکانی؟ | 32 |
התציא מזרות בעתו ועיש על-בניה תנחם |
ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت، یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟ | 33 |
הידעת חקות שמים אם-תשים משטרו בארץ |
«ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوە هەتا بە لێشاوی ئاو داتبپۆشێت؟ | 34 |
התרים לעב קולך ושפעת-מים תכסך |
ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت، جا بڕۆن و بڵێن:”ئەوەتاین ئێمە“؟ | 35 |
התשלח ברקים וילכו ויאמרו לך הננו |
کێ دانایی دەبەخشێت یان تێگەیشتن بە مێشک دەدات؟ | 36 |
מי-שת בטחות חכמה או מי-נתן לשכוי בינה |
کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێت یان مەشکەکانی ئاسمان دەڕژێنێت، | 37 |
מי-יספר שחקים בחכמה ונבלי שמים מי ישכיב |
کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێت یەکدەگرن و دەبنە قوڕ؟ | 38 |
בצקת עפר למוצק ורגבים ידבקו |
«ئایا تۆ نێچیر بۆ شێرە مێ ڕاو دەکەیت یان هەڵپەی بەچکە شێرەکان ئارام دەکەیتەوە، | 39 |
התצוד ללביא טרף וחית כפירים תמלא |
کاتێک لەناو بێشەکەیان خۆیان دەکێشنەوە و خۆیان مەڵاس دەدەن بۆ بۆسە؟ | 40 |
כי-ישחו במעונות ישבו בסכה למו-ארב |
کێ ڕاو بۆ قەلەڕەش ئامادە دەکات کە بەچکەکانی دەقیڕێنن بۆ خودا و لەبەر نەبوونی خواردن پەرتەوازە بوون؟ | 41 |
מי יכין לערב צידו כי-ילדו אל-אל ישועו יתעו לבלי-אכל |