< ئەیوب 38 >

یەزدانیش لە گەردەلوولەکەوە وەڵامی ئەیوبی دایەوە و فەرمووی: 1
Then the LORD answered Job out of the whirlwind and said:
«ئەمە کێیە، بێ زانیاری قسە دەکات و ڕاوێژی من تێک دەدات؟ 2
“Who is this who obscures My counsel by words without knowledge?
ئێستا وەک پیاو پشتێنەکەی خۆت توند بکە، پرسیارت لێ دەکەم و وەڵامم بدەوە. 3
Now brace yourself like a man; I will question you, and you shall inform Me.
«کاتێک زەویم دامەزراند لەکوێ بوویت؟ ئەگەر تێگەیشتنت هەیە پێم بڵێ. 4
Where were you when I laid the foundations of the earth? Tell Me, if you have understanding.
کێ پێوانەکانی دانا؟ بێگومان تۆ دەزانیت! یان کێ گوریسی پێوانەی بەسەردا هێنا؟ 5
Who fixed its measurements? Surely you know! Or who stretched a measuring line across it?
بناغەکانی لەسەر چی چەسپاند، یان کێ بەردی بناغەکەی دانا، 6
On what were its foundations set, or who laid its cornerstone,
کاتێک ئەستێرەکانی بەرەبەیان پێکەوە هاواری خۆشییان دەکرد و هەموو فریشتەکان هوتافیان دەکێشا؟ 7
while the morning stars sang together and all the sons of God shouted for joy?
«کێ بە دەروازەکان دەریای بەندکرد، کاتێک بە پاڵەپەستۆ لە منداڵدان هاتە دەرەوە، 8
Who enclosed the sea behind doors when it burst forth from the womb,
کە هەورم کردە بەرگی و هەوری تاریکم کرد بە قۆنداغی، 9
when I made the clouds its garment and thick darkness its blanket,
کە فەرزی خۆم بەسەریدا سەپاند و دەروازە و شمشیرەم بۆ دانا، 10
when I fixed its boundaries and set in place its bars and doors,
فەرمووم:”هەتا ئێرە دێیت و تێناپەڕیت؛ لێرە شەپۆلەکانی لووتبەرزیت دەشکێن“؟ 11
and I declared: ‘You may come this far, but no farther; here your proud waves must stop’?
«ئایا لە هیچ ڕۆژێک لە ڕۆژانی ژیانتدا فەرمانت بە بەرەبەیان کردووە، هەتا زەردەی خۆر هەڵنەیێت، 12
In your days, have you commanded the morning or assigned the dawn its place,
هەتا ڕۆخەکانی زەوی بگرێت و بەدکارانی لێ بتەکێنێت؟ 13
that it might spread to the ends of the earth and shake the wicked out of it?
وەکو مۆرێک کە لە قوڕی دەدەیت، دەوەستێت هەروەکو بەرگی پۆشیبێت. 14
The earth takes shape like clay under a seal; its hills stand out like the folds of a garment.
ڕووناکی لە بەدکاران قەدەغە دەکرێت و دەستی بەرزکراوەیان دەشکێنرێت. 15
Light is withheld from the wicked, and their upraised arm is broken.
«ئایا گەیشتیتە سەرچاوەکانی دەریا و بەناو کون و کەلەبەرەکانی قووڵاییدا هاتوچۆت کرد؟ 16
Have you journeyed to the vents of the sea or walked in the trenches of the deep?
ئایا دەروازەکانی مردنت بۆ ئاشکرا بوون یان دەروازەکانی سێبەری مەرگت بینی؟ 17
Have the gates of death been revealed to you? Have you seen the gates of the shadow of death?
ئایا پانوبەرینی زەوی دەزانیت؟ ئەگەر هەموو ئەم شتانە دەزانیت، پێم بڵێ. 18
Have you surveyed the extent of the earth? Tell Me, if you know all this.
«کام ڕێگایە دەچێتە نشینگەی ڕووناکی؟ ئەی شوێنی نیشتەجێبوونی تاریکی لەکوێیە؟ 19
Where is the way to the home of light? Do you know where darkness resides,
ئایا دەتوانیت هەریەکەیان بۆ سنووری خۆی ببەیت و ڕێگای ماڵەکانیان شارەزابیت؟ 20
so you can lead it back to its border? Do you know the paths to its home?
لەبەر ئەوەی تۆ لەپێش ئەمانەوە لەدایک ببوویت! بە دڵنیاییەوە تۆ زۆر تەمەن درێژیت! 21
Surely you know, for you were already born! And the number of your days is great!
«ئایا چووی بۆ ناو ئەمبارەکانی بەفر یان کۆگاکانی تەرزەت بینیوە، 22
Have you entered the storehouses of snow or observed the storehouses of hail,
ئەوەی هەڵمگرتووە بۆ کاتی تەنگانە، بۆ ڕۆژانی نەهامەتی و جەنگ؟ 23
which I hold in reserve for times of trouble, for the day of war and battle?
لە چ ڕێگایەکەوە بروسکە دابەش دەبێت و بای ڕۆژهەڵات لەسەر زەوی بڵاو دەبێتەوە؟ 24
In which direction is the lightning dispersed, or the east wind scattered over the earth?
کێ لێکی جیا کردەوە جۆگەکان بۆ بارانی بە لێشاو و ڕێچکە بۆ باوبۆران؟ 25
Who cuts a channel for the flood or clears a path for the thunderbolt,
بۆ ئاودانی خاکێک کە مرۆڤی تێدا نییە، بەسەر چۆڵەوانییەک کە ئادەمیزادی تێدا نییە، 26
to bring rain on a barren land, on a desert where no man lives,
بۆ ئەوەی خاکی کاول و وێران تێر بکات، وا بکات گیای لێ بڕووێت. 27
to satisfy the parched wasteland and make it sprout with tender grass?
ئایا باران باوکی هەیە؟ ئەی کێ دڵۆپەکانی شەونم دەخاتەوە؟ 28
Does the rain have a father? Who has begotten the drops of dew?
بەستەڵەک لە سکی کێ دێتە دەرەوە؟ شەختەی ئاسمان بۆ کێ لەدایک دەبێت، 29
From whose womb does the ice emerge? Who gives birth to the frost from heaven,
کاتێک ئاوەکان وەک بەردیان لێ دێت و ڕووی قووڵاییەکان دەیبەستێت؟ 30
when the waters become hard as stone and the surface of the deep is frozen?
«ئایا تۆ دەتوانیت گرێیەکانی حەوتەوانە ببەستیت یان گرێ بەستراوەکانی ڕاوچی بکەیتەوە؟ 31
Can you bind the chains of the Pleiades or loosen the belt of Orion?
ئایا تۆ دەتوانیت کەلووەکان لە کاتی خۆی دەربخەیت، یان ڕێنمایی کەلووی ورچ بکەیت لەگەڵ بەچکەکانی؟ 32
Can you bring forth the constellations in their seasons or lead out the Bear and her cubs?
ئایا یاساکانی ئاسمان دەزانیت، یاخود تۆ بڕیاری دەسەڵاتی ئەو بەسەر زەویدا دەچەسپێنیت؟ 33
Do you know the laws of the heavens? Can you set their dominion over the earth?
«ئایا دەتوانیت دەنگت بۆ هەورەکان بەرز بکەیتەوە هەتا بە لێشاوی ئاو داتبپۆشێت؟ 34
Can you command the clouds so that a flood of water covers you?
ئایا توانای ئەوەت هەیە بروسکەکان بنێریت، جا بڕۆن و بڵێن:”ئەوەتاین ئێمە“؟ 35
Can you send the lightning bolts on their way? Do they report to you, ‘Here we are’?
کێ دانایی دەبەخشێت یان تێگەیشتن بە مێشک دەدات؟ 36
Who has put wisdom in the heart or given understanding to the mind?
کێ بە داناییەوە هەورەکان دەژمێرێت یان مەشکەکانی ئاسمان دەڕژێنێت، 37
Who has the wisdom to count the clouds? Or who can tilt the water jars of the heavens
کاتێک تێکەڵ بە خۆڵ دەبێت یەکدەگرن و دەبنە قوڕ؟ 38
when the dust hardens into a mass and the clods of earth stick together?
«ئایا تۆ نێچیر بۆ شێرە مێ ڕاو دەکەیت یان هەڵپەی بەچکە شێرەکان ئارام دەکەیتەوە، 39
Can you hunt the prey for a lioness or satisfy the hunger of young lions
کاتێک لەناو بێشەکەیان خۆیان دەکێشنەوە و خۆیان مەڵاس دەدەن بۆ بۆسە؟ 40
when they crouch in their dens and lie in wait in the thicket?
کێ ڕاو بۆ قەلەڕەش ئامادە دەکات کە بەچکەکانی دەقیڕێنن بۆ خودا و لەبەر نەبوونی خواردن پەرتەوازە بوون؟ 41
Who provides food for the raven when its young cry out to God as they wander about for lack of food?

< ئەیوب 38 >