< ئەیوب 37 >

«لەبەر ئەمە دڵم خورپە دەکات و لە جێی خۆی دەست دەکات بە کوتان. 1
אף-לזאת יחרד לבי ויתר ממקומו
بۆ نەڕەی دەنگەکەی و گرمەگرمی دەمی گوێ شل بکە! 2
שמעו שמוע ברגז קלו והגה מפיו יצא
لەژێر هەموو ئاسمان هەتا ئەوپەڕی زەوی، بە بروسکەکەی دەردەبڕێت. 3
תחת-כל-השמים ישרהו ואורו על-כנפות הארץ
لەدوای ئەوەش هەر دەنگی نەڕەکەی دێت، بە دەنگی پڕ شانازییەکەی دەگرمێنێت. کاتێک دەنگ دەداتەوە بروسکەکەی ڕاناگرێت. 4
אחריו ישאג-קול-- ירעם בקול גאונו ולא יעקבם כי-ישמע קולו
خودا بە دەنگێکی سەرسوڕهێنەر دەگرمێنێت؛ کاری مەزنی وا دەکات کە ئێمە تێیناگەین. 5
ירעם אל בקולו נפלאות עשה גדלות ולא נדע
بە بەفر دەفەرموێت:”بکەوە سەر زەوی،“هەروەها بە تاوە باران دەفەرموێت:”بە لێزمە ببارێ.“ 6
כי לשלג יאמר-- הוא-ארץ וגשם מטר וגשם מטרות עזו
مۆر لە دەستی هەموو مرۆڤێک دەدات، بۆ ئەوەی هەموو خەڵکی دروستکەری خۆیان بناسن. 7
ביד-כל-אדם יחתום-- לדעת כל-אנשי מעשהו
گیانلەبەران دەچنە ناو لانەکانی خۆیانەوە و لەناو کونەکانی خۆیان دەمێننەوە. 8
ותבוא חיה במו-ארב ובמעונתיה תשכן
لە باشوورەوە ڕەشەبا دێت و لە باکووریشەوە سەرما. 9
מן-החדר תבוא סופה וממזרים קרה
لە هەناسەی خوداوە بەستەڵەک پەیدا دەبێت و سەر ڕووی ئاوەکان دەبنە سەهۆڵ. 10
מנשמת-אל יתן-קרח ורחב מים במוצק
هەروەها هەورەکان بە شێ بار دەکات؛ بروسکەکەی بەناو هەورەکاندا پەرت دەکات. 11
אף-ברי יטריח עב יפיץ ענן אורו
بەگوێرەی خواستی ئەو لەسەر ڕووی زەوی ئاوەدان دەگەڕێن هەتا هەموو ئەوە بکات کە فەرمانی پێ دەکرێت. 12
והוא מסבות מתהפך בתחבולתו לפעלם כל אשר יצום על-פני תבל ארצה
هەورەکان دەهێنێت بۆ تەمبێکردنی خەڵک، یان بۆ ئەوەی ئاو بداتە زەوییەکەی و خۆشەویستییە نەگۆڕەکەی پیشان بدات. 13
אם-לשבט אם-לארצו-- אם-לחסד ימצאהו
«ئەیوب گوێ بۆ ئەمە شل بکە! هەستە و لە پەرجووەکانی خودا وردبەرەوە. 14
האזינה זאת איוב עמד והתבונן נפלאות אל
ئایا دەزانیت خودا چۆن فەرمان بە هەورەکان دەکات، یان درەوشانەوەی هەورە بروسکەکەی چۆنە؟ 15
התדע בשום-אלוה עליהם והפיע אור עננו
ئایا دەزانیت چۆن هەورەکان بە ئاسمانەوە وەستاون، ئایا کارە سەرسوڕهێنەرەکانی خودا دەزانیت ئەوەی کە زانیاری تەواوە؟ 16
התדע על-מפלשי-עב מפלאות תמים דעים
ئەی ئەوەی لەناو جلوبەرگەکەت گەرما دەتخوات بە کپبوونی زەوی بە بای باشوور، 17
אשר-בגדיך חמים-- בהשקט ארץ מדרום
ئایا دەتوانیت هاوکاری ئەو بکەیت ئاسمان بڵاو بکەیتەوە، کە وەک ئاوێنەیەکی لە بڕۆنز داڕێژراو ڕەقە؟ 18
תרקיע עמו לשחקים חזקים כראי מוצק
«پێمان بڵێ کە چی پێ بڵێین؛ لەبەر ئەوەی ئێمە لە تاریکیداین ناتوانین داواکارییەکەمان ئامادە بکەین. 19
הודיענו מה-נאמר לו לא-נערך מפני-חשך
ئایا دەبێت پێی بگوترێت کە من دەمەوێ قسە بکەم؟ ئایا مرۆڤ قسە دەکات بۆ ئەوەی خۆی بە قووتدان بدات؟ 20
היספר-לו כי אדבר אם-אמר איש כי יבלע
ئێستاش کەس ناتوانێت تەماشای خۆر بکات کە لە ئاسماندا دەدرەوشێتەوە دوای ئەوەی با هەڵیکرد و ئاسمانی بێگەرد کرد. 21
ועתה לא ראו אור-- בהיר הוא בשחקים ורוח עברה ותטהרם
لە باکوورەوە بە شکۆمەندییەکی زێڕین دێت، خودای شکۆدار و سامناک دێت. 22
מצפון זהב יאתה על-אלוה נורא הוד
ئێمە پەی بە خودای هەرە بەتوانای باڵادەست نابەین، کە لەبەر دادپەروەرییە مەزنەکەی و ڕاستودروستییە زۆرەکەی ستەم ناکات. 23
שדי לא-מצאנהו שגיא-כח ומשפט ורב-צדקה לא יענה
لەبەر ئەمە خەڵکی لێی دەترسن، چونکە ئاوڕ دەداتەوە لەوانەی کە بە دڵیان دانان.» 24
לכן יראוהו אנשים לא-יראה כל-חכמי-לב

< ئەیوب 37 >