< ئەیوب 36 >

دیسان ئەلیهو گوتی: 1
Og Elihu heldt fram og sagde:
«تۆزێک ئارامم لەگەڵ بگرە جا پێتی نیشان دەدەم کە هێشتا قسە هەیە لەبەر خودا بگوترێت. 2
«Vent litt og lat meg tala til deg! For endå hev eg ord for Gud;
زانینم لە دوورەوە هەڵدەگرم و ڕاستودروستی دەدەمە پاڵ دروستکەرەکەم. 3
eg hentar kunnskap langan leid, skal hjelpa skaparen til rett.
بەڕاستی قسەکانم درۆ نین، ئەو کەسەی زانیاری تەواوە لەلای تۆیە. 4
For visst, mitt ord skal ikkje ljuga; framfor deg stend ein full-lærd mann.
«خودا مەزنە و بە چاوی سووک تەماشای کەس ناکات، گەورەیە و ئامانجەکەی چەسپاوە. 5
Sjå, Gud er sterk, men vander ingen, han som er veldug i forstandskraft.
خراپەکار ناژیێنێت و مافی زەلیلان دەدات. 6
Han let’kje gudlaus mann få liva; men armingarne gjev han rett.
چاوەکانی لەسەر کەسی ڕاستودروست لا نادات، بەڵکو لەگەڵ پاشایان لەسەر تەخت دایاندەنیشێنێت و هەتاسەر پایەداریان دەکات. 7
Han snur’kje augo frå rettvise; hjå kongar på sin konungsstol han let deim ævleg sitja høgt.
ئەگەر بە زنجیر ببەسترێنەوە، ئەگەر بە پەتی زەلیلی ببردرێن، 8
Um dei i lekkjor bundne vart og i ulukkesnaror fanga,
کردەوە و یاخیبوونەکانی خۆیانیان بۆ دەردەخات، چونکە لووتبەرز بوون. 9
so synar han deim deira ferd og brot - at dei ovmoda seg -
گوێیەکانیان بۆ ئاگادارکردنەوە دەکاتەوە و فەرمانیان پێ دەکات لە خراپەکانیان تۆبە بکەن. 10
til refsing opnar øyro deira og byd deim venda um frå syndi.
ئەگەر گوێ بگرن و بیپەرستن، ڕۆژگاریان بە باشە و ساڵانیان بە خۆشی بەسەردەبەن. 11
Um dei då høyrer vil og lyda, so liver dei sitt liv i lukka og sine år i herlegdom;
ئەگەر گوێش نەگرن، بە شمشێر لەناودەچن و بە نەزانی دەمرن. 12
um ikkje, fær dei styng av spjotet, og i sin dårskap andast dei.
«خوانەناسان تووڕەیی کۆدەکەنەوە، تەنانەت کاتێک دەیانبەستێتەوە هاواری فریاکەوتن ناکەن. 13
Men vreiden trivst i vonde hjarto; dei bed’kje, um dei bundne vert;
لەنێو پیاوە لەشفرۆشەکانی نزرگەکان لە گەنجیێتیدا دەمرن. 14
i ungdomstidi skal dei døy, forgangast som utukt-sveinar.
بەڵام فریای کڵۆڵ دەکەوێت لە زەلیلییەکەی و لە کاتی تەنگانە گوێیان دەکاتەوە. 15
Han frelser arming ved hans naud, opnar hans øyro gjenom trengsla.
«هەروەها لە ڕووی تەنگانە پاڵت پێوە دەنێت بەرەو شوێنێکی پانوبەرین و بێ بەربەست و سەر خوانەکەت پڕ دەبێت لە خواردنی بەتام. 16
Deg og han lokkar ut or trengsla, fritt fær du det og ikkje trongt, ditt bord er fullt av feite retter.
بەڵام ئێستا ئەو حوکمدانەی کە بۆ خراپەکارە بەسەر تۆدا درا، حوکمدان و دادپەروەری دەتگرن. 17
Men fær du straff som syndug mann, i fall hans domsord held deg fast.
ئاگاداربە دەوڵەمەندی پەلکێشت نەکات، زۆری بەرتیل بەڕەڵات ناکات. 18
Lat ikkje tukti avla vreide, den tunge bot deg leida vilt!
ئایا دەوڵەمەندیت بۆ فریاکەوتن لە تەنگانە دەتپارێزێت یان هەموو ئەو کۆششکردنە لە تواناتدایە؟ 19
Kann klaga hjelpa deg or naud, kor mykje enn du stræva vil?
تامەزرۆی شەو مەبە، هەتا خەڵک لە ماڵەکانیان ڕابکێشیت. 20
Du må’kje lengta etter natti då folk vert rykte frå sin stad!
ئاگاداربە! ئاوڕ لە خراپە مەدەوە، چونکە ئەمەت هەڵبژارد نەک زەلیلی. 21
Gjev agt, so ei til synd du vender, for det du heller vil enn lida.
«خودا بە توانای خۆی پایەبەرزە. کێ وەک ئەو مامۆستایە؟ 22
Sjå, Gud er upphøgd i sitt velde; kven er ein lærar slik som han?
کێ ڕێگای ئەوی بەسەردا سەپاندووە؟ یان کێ پێی دەڵێت:”خراپەت کردووە؟“ 23
Kven hev vel vegen lagt for honom? Kven sagde vel: «Du hev urett gjort?»
لەبیرت بێت کە کارەکەی بە مەزن بزانیت، کە خەڵکی گۆرانی بەسەردا دەڵێن. 24
Hugs på å prisa høgt hans verk, som menneski hev sunge um!
هەموو مرۆڤ دەیبینێت؛ خەڵکی لە دوورەوە تەماشای دەکەن. 25
Kvart menneskje med lyst det ser, mann-ætti ser det langan leid.
خودا چەند مەزنە و ئێمەش نایناسین و ژمارەی ساڵەکانی ناپشکێنرێن. 26
Upphøgd, uskynande er Gud, hans liveår kann ingen telja,
«دڵۆپەکانی ئاو ڕادەکێشێت، دەیانکات بە هەور پاشان دەیانبارێنێت؛ 27
for han dreg vatsdroparne, so det vert regn av skodde-eim.
لە هەورەکانەوە بارانێکی زۆر بەسەر ئادەمیزاد دەڕژێنێت. 28
Og ifrå skyerne det fløymer og dryp ned yver mange folk.
ئایا کەس تێدەگات چۆن هەورەکان پەرت دەکات یان چۆن لە کەپرەکەیەوە هەورەتریشقە دەنێرێت؟ 29
Kven skynar vel skyhoparne og torebraket frå hans hytta?
ببینە بروسکەی خۆی بەسەر خۆیدا پەرتوبڵاو دەکات و قووڵایی دەریا دادەپۆشێت، 30
Han breider ljoset sitt ikring seg og let det hylja havsens røter.
چونکە بەمە حوکمڕانی گەلان دەکات و بە پڕی خواردن دەدات. 31
Soleis han dømer folkeslag og skiftar brød i ovmengd ut.
بە دەستەکانی بروسکە دەگرێت و فەرمانی پێدەدات لە دوژمن بدات. 32
Han sveiper henderne i ljos og sender det mot fienden.
گرمەکەی ڕایدەگەیەنێت، مەڕوماڵاتیش بە هاتنی دەزانن. 33
Hans tora meldar um hans koma, ja, feet varslar når han kjem.

< ئەیوب 36 >