< ئەیوب 34 >

ئیتر ئەلیهو گوتی: 1
After proclaiming these things, Eliu now had this to say:
«گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان، گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن، 2
May the wise hear my words, and may the educated listen to me.
چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات. 3
For the ear examines words, and the mouth discerns foods by the taste.
با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە و لەنێو خۆمان بزانین چی باشە. 4
Let us choose judgment for ourselves, and let us consider among ourselves what is best.
«ئەیوب گوتی:”من ڕاستودروست بووم، بەڵام خودا مافی منی داماڵی. 5
For Job has said: “I am just, yet God has subverted my judgment.
لە کاتی دادگاییم بە درۆ دەخرێمەوە و برینەکەم ساڕێژ نابێت لەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“ 6
For, within my judgment, there is a lie: my vehement barbs are without any sin.”
چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟ سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و 7
What man is there that is like Job, who drinks up derision as if it were water,
پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت و لەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟ 8
who accompanies those who work iniquity, and who walks with impious men?
لەبەر ئەوەی گوتی:”سوودی نییە بۆ مرۆڤ جێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“ 9
For he has said, “Man will not please God, even if he should travel with him.”
«لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان. خراپە لە یەزدان بە دوورە و ستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا، 10
Therefore, prudent men, hear me: impiety is far from God, and iniquity is far from the Almighty.
چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە و پیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات. 11
For he will restore to man his works, and according to the ways of each, he will repay them.
جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات، توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە. 12
For truly, God will not condemn in vain, nor will the Almighty repudiate judgment.
کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی و کێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟ 13
What other is established over the earth? Or whom has he placed over the world, which he made?
ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوە ڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە، 14
But, if he directs his heart towards him, he will draw his spirit and breath to himself.
هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن و مرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە. 15
All flesh will fail together, and man will return to ashes.
«ئەگەر تێگەیشتنت هەیە، ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە. 16
Therefore, if you have understanding, hear what is said, and heed the sound of my eloquence.
ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟ یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟ 17
Is he that does not love judgment able to be corrected? And how can you so greatly condemn him who is just?
ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت:”ئەی هیچوپووچ!“یان بە پیاوماقوڵان:”ئەی خراپەکاران!“ 18
He says to the king, “You are an apostate.” He calls commanders impious.
ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات و دەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت، چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟ 19
He does not accept the reputation of leaders; nor does he recognize the tyrant as he contends against the poor. For all are the work of his hands.
لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛ گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛ بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ. 20
They will die suddenly, and the people will be troubled in the middle of the night, but they will pass through it, and the violent will be taken away without a hand.
«چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛ ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت. 21
For his eyes are upon the ways of men, and he examines all of their steps.
نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ، کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە. 22
There is no darkness and no shadow of death, where those who work iniquity may be hidden.
پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات، هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن. 23
For it is no longer within the power of man to enter into judgment with God.
دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت و خەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت. 24
He will break into many innumerable pieces, and he will cause others to stand up in their place.
لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات، بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن. 25
For he knows their works, and, as a result, he will bring the night, and they will be crushed.
لەبەر ئەوەی خراپەکارن لەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات، 26
Just as the impious do, he has struck them in a place where they can be seen.
چونکە لەدوای ئەو لایاندا و لە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە، 27
They, as if with great diligence, have withdrawn from him, and they refused to understand all his ways,
بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات، بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو. 28
so that they caused the outcry of the needy to reach him, and he heard the voice of the poor.
بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت، کێ هەیە تاوانباری بکات؟ ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟ لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات 29
For, when he grants peace, who is there that can condemn? When he hides his face, who is there that can contemplate him, either among the nations, or among all men?
بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات و نەبێت بە تەڵە بۆ گەل. 30
He causes a hypocritical man to reign because of the sins of the people.
«ئەگەر بە خودا بگوترێت:”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم، 31
Therefore, since I have been speaking about God, I will not prevent you from doing the same.
ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە، ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“ 32
If I have erred, you may teach me; if I have spoken unfairly, I will add no more.
ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت بداتەوە، لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟ تۆ هەڵدەبژێریت نەک من، ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت. 33
Does God require this of you because it is displeasing to you? For you were the first to speak, and not I. But if you know something better, speak.
«تێگەیشتووان پێم دەڵێن، ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن: 34
Let men of understanding speak to me, and let a wise man listen to me.
”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات و قسەکانی بەبێ وریاین.“ 35
But Job has been speaking foolishly, and his words contain unsound teaching.
خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوە لەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران! 36
My father, let Job be tested even to the end; may you not retreat from a man of iniquity.
یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛ بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات و زیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.» 37
For he adds blasphemy on top of his sins; nevertheless, let him be constrained to be among us, and then let him provoke God to judgment with his speeches.

< ئەیوب 34 >