< ئەیوب 34 >
«گوێ لە قسەکانم بگرن دانایان، گوێم بۆ شل بکەن، ئەی ئەوانەی دەزانن، | 2 |
你們有智慧的人,請聽我言;你們明白人,請側耳聽我。
چونکە گوێ قسە تاقی دەکاتەوە وەک چۆن مەڵاشوو خواردن تام دەکات. | 3 |
原來耳朵是為辨別言語,有如口腔是為辨嘗食物。
با بۆ خۆمان دادگەری تاقی بکەینەوە و لەنێو خۆمان بزانین چی باشە. | 4 |
讓我們來檢討一下誰為正義,讓我們看看何者為善。
«ئەیوب گوتی:”من ڕاستودروست بووم، بەڵام خودا مافی منی داماڵی. | 5 |
約伯說過:「我是無罪的,但我的理,卻為天主奪去。
لە کاتی دادگاییم بە درۆ دەخرێمەوە و برینەکەم ساڕێژ نابێت لەگەڵ ئەوەی بێ یاخیبوونم.“ | 6 |
我雖無罪無辜,卻成了說謊者;我雖未行不義,卻受了不可醫治的創傷。」
چ پیاوێک وەک ئەیوبە؟ سووکایەتیکردن وەک ئاو دەخواتەوە و | 7 |
那有一人像約伯,肆口漫罵如飲水﹖
پێکەوە لەگەڵ بەدکاران ملی ڕێ دەگرێت و لەگەڵ خراپەکاران دەڕوات؟ | 8 |
他豈不是與作惡的人結夥,同壞人交結來往﹖
لەبەر ئەوەی گوتی:”سوودی نییە بۆ مرۆڤ جێی ڕەزامەندی بێت لەلای خودا.“ | 9 |
他豈不是說過:「盡心悅樂天主,為人能有什麼好處﹖」
«لەبەر ئەوە گوێم لێ بگرن، ئەی تێگەیشتووان. خراپە لە یەزدان بە دوورە و ستەمیش لە خودای هەرە بەتوانا، | 10 |
為此,你們心地明白的人,請聽我說,天主決不行惡,全能者決無不義!
چونکە مرۆڤ بەگوێرەی کردەوەکانی پاداشت دەداتەوە و پیاویش بەپێی ڕێگاکەی تووش دەکات. | 11 |
他必照人的行為報答他,按他的品行對待他。
جا بە ڕاستی خودا خراپە ناکات، توانادارەکەش دادپەروەری خوار ناکاتەوە. | 12 |
天主絕對不能作惡,全能者絕對不能顛倒是非。
کێ کردی بە لێپرسراو لەسەر زەوی و کێ لەسەر هەموو جیهان داینا؟ | 13 |
誰委派他掌管大地,誰任命他治理普世﹖
ئەگەر بیخاتە دڵی خۆیەوە ڕۆح و هەناسەی بۆ خۆی کۆبکاتەوە، | 14 |
他若將自己的神魂收回,將氣息復歸於自己,
هەموو مرۆڤ پێکەوە ڕۆح بەدەستەوە دەدەن و مرۆڤ بۆ خۆڵ دەگەڕێتەوە. | 15 |
所有血肉的人必都消滅,世人都要歸於塵土。
«ئەگەر تێگەیشتنت هەیە، ئەمە ببیستە و بۆ دەنگی وشەکانم گوێ شل بکە. | 16 |
若你聰明,請聽這事,側耳傾聽我的話。
ئایا ئەوەی ڕقی لە دادپەروەرییە دەتوانێت فەرمانڕەوایەتی بکات؟ یان ئەوەی ڕاستودروست و مەزنە تاوانباری دەکەیت؟ | 17 |
憎恨正義的,豈能掌權﹖而你竟敢定那至公義者的罪﹖
ئایا خودا نییە کە بە پاشا دەفەرموێت:”ئەی هیچوپووچ!“یان بە پیاوماقوڵان:”ئەی خراپەکاران!“ | 18 |
他能稱君王為歹徒,能稱官吏為壞人。
ئایا خودا نییە ئەوەی لایەنگری میران ناکات و دەوڵەمەند لە هەژار بە زیاتر دانانێت، چونکە هەمووان کاری دەستی ئەون؟ | 19 |
他對權貴不顧情面,亦不重富輕貧,因為都是他一手造成的。
لەناکاو دەمرن، لە نیوەشەودا؛ گەل دەهەژێن و بەسەردەچن؛ بەهێزەکان دادەماڵرێن، بەڵام نەک بە دەستی مرۆڤ. | 20 |
他們猝然在半夜死去,貴族能立即氣絕逝世;他剷除權貴者,無須人手。
«چاوەکانی لەسەر ڕێگاکانی مرۆڤە؛ ئەو هەموو هەنگاوەکانی دەبینێت. | 21 |
因為他的眼監視人的動作,觀察他的行徑。
نە تاریکی هەیە و نە سێبەری مەرگ، کە بەدکاران بتوانن خۆیانی تێدا بشارنەوە. | 22 |
沒有黑暗,也沒有陰影,可將作惡的人掩蔽。
پێویست ناکات خودا زیاتر لێکۆڵینەوە لەگەڵ مرۆڤ بکات، هەتا بێتە بەردەمی بۆ دادگاییکردن. | 23 |
天主不必給人指定時間,為使人到他前去受審。
دلێران بەبێ پشکنین تێکدەشکێنێت و خەڵکی دیکە لە جێیان دادەنێت. | 24 |
他粉碎權勢者,無須審察,即刻能派定別人代替他們。
لەبەر ئەوەی تێبینی کردەوەکانیان دەکات، بە شەو سەرەوژێریان دەکات و وردوخاش دەبن. | 25 |
他原知道他們的行為,一夜之間將他們推翻消滅。
لەبەر ئەوەی خراپەکارن لەبەرچاوی بینەران سزایان دەدات، | 26 |
在眾目昭彰之下,鞭打他們有如罪犯。
چونکە لەدوای ئەو لایاندا و لە هیچ یەکێک لە ڕێگاکانی ئەو وردنەبوونەوە، | 27 |
因為他們遠離了他,不重視他一切的道,
بەم جۆرەیان کرد هاواری هەژار پێی بگات، بەم شێوەیە گوێی لە قیژەی زەلیلان بوو. | 28 |
致使窮人的哀號上達於他,使他聽到了受苦者的哀求。
بەڵام ئەگەر بێدەنگ بێت، کێ هەیە تاوانباری بکات؟ ئەگەر ڕووی خۆی بشارێتەوە، کێ دەیبینێت؟ لەگەڵ ئەوەشدا فەرمانڕەوایەتی نەتەوە و تاکە کەسیش دەکات | 29 |
他若安息,誰敢騷擾﹖他若掩面,誰敢窺視﹖他對國對人都予以監視,
بۆ ئەوەی خوانەناس پاشایەتی نەکات و نەبێت بە تەڵە بۆ گەل. | 30 |
使凡欺壓人民的,不得為王。
«ئەگەر بە خودا بگوترێت:”من تاوانبارم بەڵام ئیتر گەندەڵی ناکەم، | 31 |
如果惡人向天主說:「我受了欺騙,以後不再作惡。
ئەوەی نەمبینیوە تۆ پیشانی منی بدە، ئەگەر خراپەم کردووە، چیتر نایکەمەوە؟“ | 32 |
我所看不透的,求你指教我;我若以前作了孽,不敢再做了。」
ئایا دەبێت خودا بەگوێرەی ئەوەی تۆ پێت باشە پاداشتت بداتەوە، لە کاتێکدا کە تۆ ئامادە نیت تۆبە بکەیت؟ تۆ هەڵدەبژێریت نەک من، ئەوەی دەیزانیت دەیڵێیت. | 33 |
他施行報應,豈應隨你的心意﹖或者你能拒絕不受嗎﹖決定的是你,而不是我! 你若知道,儘管說罷!
«تێگەیشتووان پێم دەڵێن، ئەو پیاوە دانایانەی گوێیان لێمە دەڵێن: | 34 |
但是心地聰明,具有智慧,且聽我說話的人,必要對我說:「
”ئەیوب بەبێ زانین قسە دەکات و قسەکانی بەبێ وریاین.“ | 35 |
約伯所講的話毫無知識,他的話全不明智。」
خۆزگە ئەیوب هەتاسەر تاقی دەکرایەوە لەبەر وەڵامەکانی وەک بەدکاران! | 36 |
為此,約伯還要受徹底的究察,因為他的答覆好似出自惡人之口,
یاخیبوونی بۆ سەر گوناهەکەی زیاد کرد؛ بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵە لێدەدات و زیادەڕۆیی لەسەر خودا دەکات.» | 37 |
因為他在罪上又加反叛,當著我們磨拳擦掌,講出許多相反天主的話。