< ئەیوب 32 >
ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی. | 1 |
De tre männen upphörde nu att svara Job, eftersom han höll sig själv för rättfärdig.
بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد. | 2 |
Då blev Elihu, Barakels son, från Bus, av Rams släkt, upptänd av vrede. Mot Job upptändes han av vrede, därför att denne menade sig hava rätt mot Gud;
لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد. | 3 |
och mot hans tre vänner upptändes hans vrede, därför att de icke funno något svar varmed de kunde vederlägga Job.
ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون. | 4 |
Hittills hade Elihu dröjt att tala till Job, därför att de andra voro äldre till åren än han.
کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو. | 5 |
Men då nu Elihu såg att de tre männen icke mer hade något att svara, upptändes hans vrede.
ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە: «من تەمەنم کەمە و ئێوەش پیرن؛ لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسام بیروڕای خۆمتان پێ بڵێم. | 6 |
Så tog då Elihu, Barakels son, från Bus, till orda och sade; Ung till åren är jag, I däremot ären gamla. Därför höll jag mig tillbaka och var försagd och lade ej fram för eder min mening.
گوتم:”با تەمەن قسە بکات و با زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“ | 7 |
Jag tänkte: "Må åldern tala, och må årens mängd förkunna visdom."
بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە، ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت. | 8 |
Dock, på anden i människorna kommer det an, den Allsmäktiges livsfläkt giver dem förstånd.
تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و تەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن. | 9 |
Icke de åldriga äro alltid visast, icke de äldsta förstå bäst vad rätt är.
«لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛ منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم. | 10 |
Därför säger jag nu: Hör mig; jag vill lägga fram min mening, också jag.
ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان، گوێم شل کرد بۆ بەهانەکانتان؛ هەتا قسەکانتان تاقی کردەوە | 11 |
Se, jag väntade på vad I skullen tala, jag lyssnade efter förstånd ifrån eder, efter skäl som I skullen draga fram.
لێتان وردبوومەوە. بەڵام کەستان بەڵگەتان لە دژی بەهانەی ئەیوب نەهێنایەوە و وەڵامی بەهانەکانی ئەوتان نەدایەوە. | 12 |
Ja, noga aktade jag på eder. Men se, ingen fanns, som vederlade Job, ingen bland eder, som kunde svara på hans ord.
لەبەر ئەوە مەڵێن:”داناییمان دۆزییەوە؛ با خودا بەرپەرچی ئەیوب بداتەوە، نەک مرۆڤ.“ | 13 |
Nu mån I icke säga: "Vi möttes av vishet; Gud, men ingen människa, kan nedslå denne."
ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و منیش بە قسەکانی ئێوە وەڵامی نادەمەوە. | 14 |
Skäl mot min mening har han icke lagt fram, ej heller skall jag bemöta honom med edra bevis.
«واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛ قسەیان لێ داماڵرا. | 15 |
Se, nu stå de bestörta och svara ej mer, målet i munnen hava de mist.
ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم، کە لەوێ ڕادەوەستن بەبێ وەڵام؟ | 16 |
Och jag skulle vänta, då de nu intet kunna säga, då de stå där och ej mer hava något svar!
ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛ منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم، | 17 |
Nej, också jag vill svara i min ordning, jag vill lägga fram min mening, också jag.
چونکە پڕم لە قسەکردن و ڕۆحی ناخم تەنگاوم دەکات؛ | 18 |
Ty, fullt upp har jag av skäl, anden i mitt inre vill spränga mig sönder.
ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە، وەک مەشکەیەکی نوێیە خەریکە بدڕێت. | 19 |
Ja, mitt inre är såsom instängt vin, likt en lägel med nytt vin är det nära att brista.
قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛ لێوەکانم دەکەمەوە و وەڵام دەدەمەوە. | 20 |
Så vill jag då tala och skaffa mig luft, jag vill upplåta mina läppar och svara.
لایەنگری کەس ناکەم و مەرایی هیچ کەسێکیش ناکەم؛ | 21 |
Jag får ej hava anseende till personen, och jag skall ej till någon tala inställsamma ord.
چونکە زمانلووسی نازانم جارێ دروستکەرەکەم نامبات. | 22 |
Nej, jag förstår ej att tala inställsamma ord; huru lätt kunde ej eljest min skapare rycka mig bort!