< ئەیوب 32 >

ئیتر ئەو سێ پیاوە وازیان لە وەڵامدانەوەی ئەیوب هێنا، چونکە ئەو خۆی بە ڕاست دەزانی. 1
וישבתו שלשת האנשים האלה-- מענות את-איוב כי הוא צדיק בעיניו
بەڵام ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی لە هۆزی ڕام لە ئەیوب تووڕە بوو. تووڕەیی جۆشا، چونکە ئەیوب خۆی بە بێتاوان دادەنا و گلەیی لە خودا دەکرد. 2
ויחר אף אליהוא בן-ברכאל הבוזי-- ממשפחת-רם באיוב חרה אפו-- על-צדקו נפשו מאלהים
لە سێ هاوڕێکەشی تووڕە بوو، چونکە لەگەڵ ئەوەی نەیاندەتوانی بە هیچ شێوەیەک بەرپەرچی ئەیوب بدەنەوە، ئەیوبیان تاوانبار کرد. 3
ובשלשת רעיו חרה אפו על אשר לא-מצאו מענה-- וירשיעו את-איוב
ئەلیهوش لەسەر ئەیوب ئارامی گرت، چونکە ئەوان لەو بە تەمەنتر بوون. 4
ואליהו--חכה את-איוב בדברים כי זקנים-המה ממנו לימים
کاتێک ئەلیهو بینی هیچ وەڵامێک لە دەمی ئەو سێ پیاوەدا نییە، تووڕە بوو. 5
וירא אליהוא--כי אין מענה בפי שלשת האנשים ויחר אפו
ئیتر ئەلیهوی کوڕی بەرەخێلی بووزی وەڵامی دایەوە: «من تەمەنم کەمە و ئێوەش پیرن؛ لەبەر ئەوە نەوێرام و ترسام بیروڕای خۆمتان پێ بڵێم. 6
ויען אליהוא בן ברכאל הבוזי-- ויאמר צעיר אני לימים ואתם ישישים על-כן זחלתי ואירא מחות דעי אתכם
گوتم:”با تەمەن قسە بکات و با زۆری ساڵان دانایی ڕابگەیەنن.“ 7
אמרתי ימים ידברו ורב שנים ידיעו חכמה
بەڵام ڕۆحی مرۆڤ هەناسەی خودای هەرە بەتوانایە، ئەوە کە تێگەیشتن بە مرۆڤ دەبەخشێت. 8
אכן רוח-היא באנוש ונשמת שדי תבינם
تەنها ئەوانەی تەمەن درێژن دانا نین و تەنها پیران نین کە لە دادوەری تێدەگەن. 9
לא-רבים יחכמו וזקנים יבינו משפט
«لەبەر ئەوە دەڵێم: گوێم لێ بگرن؛ منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم. 10
לכן אמרתי שמעה-לי אחוה דעי אף-אני
ئەوەتا من ئارامم گرت لەسەر قسەکانتان، گوێم شل کرد بۆ بەهانەکانتان؛ هەتا قسەکانتان تاقی کردەوە 11
הן הוחלתי לדבריכם--אזין עד-תבונתיכם עד-תחקרון מלין
لێتان وردبوومەوە. بەڵام کەستان بەڵگەتان لە دژی بەهانەی ئەیوب نەهێنایەوە و وەڵامی بەهانەکانی ئەوتان نەدایەوە. 12
ועדיכם אתבונן והנה אין לאיוב מוכיח--עונה אמריו מכם
لەبەر ئەوە مەڵێن:”داناییمان دۆزییەوە؛ با خودا بەرپەرچی ئەیوب بداتەوە، نەک مرۆڤ.“ 13
פן-תאמרו מצאנו חכמה אל ידפנו לא-איש
ئەیوب قسەکانی ئاراستەی من نەکردووە و منیش بە قسەکانی ئێوە وەڵامی نادەمەوە. 14
ולא-ערך אלי מלין ובאמריכם לא אשיבנו
«واقیان وڕماوە و هیچ وەڵامیش نادەنەوە؛ قسەیان لێ داماڵرا. 15
חתו לא-ענו עוד העתיקו מהם מלים
ئێستا کە بێدەنگن، ئایا دەبێت چاوەڕێ بکەم، کە لەوێ ڕادەوەستن بەبێ وەڵام؟ 16
והוחלתי כי-לא ידברו כי עמדו לא-ענו עוד
ئێستا منیش بەشی خۆم وەڵام دەدەمەوە؛ منیش بیروڕای خۆم ڕادەگەیەنم، 17
אענה אף-אני חלקי אחוה דעי אף-אני
چونکە پڕم لە قسەکردن و ڕۆحی ناخم تەنگاوم دەکات؛ 18
כי מלתי מלים הציקתני רוח בטני
ئەوەتا ناخم وەک شەرابێکە سەرەکەی نەکرابێتەوە، وەک مەشکەیەکی نوێیە خەریکە بدڕێت. 19
הנה-בטני--כיין לא-יפתח כאבות חדשים יבקע
قسە دەکەم با ئاهێکم بەبەردا بێتەوە؛ لێوەکانم دەکەمەوە و وەڵام دەدەمەوە. 20
אדברה וירוח-לי אפתח שפתי ואענה
لایەنگری کەس ناکەم و مەرایی هیچ کەسێکیش ناکەم؛ 21
אל-נא אשא פני-איש ואל-אדם לא אכנה
چونکە زمانلووسی نازانم جارێ دروستکەرەکەم نامبات. 22
כי לא ידעתי אכנה כמעט ישאני עשני

< ئەیوب 32 >