< ئەیوب 31 >

«پەیمانم لەگەڵ چاوەکانم بەست، ئیتر چۆن تەماشای پاکیزەیەک بکەم؟ 1
Pepigi fœdus cum oculis meis ut ne cogitarem quidem de virgine.
بەشی ئێمە لە خودا لە سەرەوە چییە، چ میراتێکمان هەیە لە توانادارەکەی ئاسمان؟ 2
Quam enim partem haberet in me Deus desuper, et hereditatem Omnipotens de excelsis?
ئایا کارەسات بۆ بەدکار و بەڵا بۆ خراپەکار نییە؟ 3
Numquid non perditio est iniquo, et alienatio operantibus iniustitiam?
ئایا ئەو تەماشای ڕێگای من ناکات و هەموو هەنگاوەکانم ناژمێرێت؟ 4
Nonne ipse considerat vias meas, et cunctos gressus meos dinumerat?
«ئەگەر لەگەڵ درۆ ملی ڕێم گرتبێتەبەر یان پێیەکانم پەلەیان کردبێت بەرەو فێڵ، 5
Si ambulavi in vanitate, et festinavit in dolo pes meus:
با خودا لە تەرازووی ڕاستودروستیدا بمکێشێت و بزانێت کە کەموکوڕیم نییە. 6
Appendat me in statera iusta, et sciat Deus simplicitatem meam.
ئەگەر هەنگاوەکانم لە ڕێچکە لایانداوە، ئەگەر دڵم بەدوای چاوم کەوتووە، یان ئەگەر کردەوەکانم دەستەکانی منیان گڵاو کردووە، 7
Si declinavit gressus meus de via, et si secutum est oculos meos cor meum, et si manibus meis adhæsit macula:
ئەوا ئەوەی من چاندم با کەسانی دیکە بیخۆن، با لقەکانم ڕیشەکێش بکرێن. 8
Seram, et alium comedat: et progenies mea eradicetur.
«ئەگەر دڵم بەلای ژنێکدا فریوی خواردووە، یان لە بەردەرگای دراوسێکەم بۆسەم داناوە، 9
Si deceptum est cor meum super muliere, et si ad ostium amici mei insidiatus sum:
با ژنەکەم دانەوێڵەی پیاوێکی دیکە بهاڕێت و با خەڵکانی دیکە بەسەریدا بچەمێنەوە. 10
Scortum alterius sit uxor mea, et super illam incurventur alii.
لەبەر ئەوەی ئەمە بێ ناموسییە، تاوانە و پێویستە دادگایی بکرێت. 11
Hoc enim nefas est, et iniquitas maxima.
ئاگرێکە هەتا لەناوچوون دەخوات و هەموو دروێنەکەم ڕیشەکێش دەکات. 12
Ignis est usque ad perditionem devorans, et omnia eradicans genimina.
«ئەگەر مافی خزمەتکار و کارەکەرەکەم ڕەت کردووەتەوە کاتێک لە دژی من سکاڵایان کردووە، 13
Si contempsi subire iudicium cum servo meo, et ancilla mea, cum disceptarent adversum me:
ئەو کاتە چی بکەم لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەم لەگەڵ خودا؟ ئەگەر لێکۆڵینەوەم لەگەڵ بکرێت بە چی وەڵامی بدەمەوە؟ 14
Quid enim faciam cum surrexerit ad iudicandum Deus? et cum quæsierit, quid respondebo illi?
ئایا دروستکەری من لە سکدا دروستکەری ئەوانیش نییە؟ ئایا شێوەکێشمان لە سکی دایک یەک نییە؟ 15
Numquid non in utero fecit me qui et illum operatus est: et formavit me in vulva unus?
«ئەگەر هەژارانم لە مرازی خۆیان قەدەغە کردبێت یان چاوی بێوەژنم فەوتاندبێت، 16
Si negavi, quod volebant, pauperibus, et oculos viduæ expectare feci:
یان پارووەکەی خۆم بە تەنها خواردبێت، کە هەتیو لێی نەخواردبێت، 17
Si comedi buccellam meam solus, et non comedit pupillus ex ea:
بەڵام لە گەنجیمەوە وەک باوک بە هەتیوی بەخێوم کردووە و لە سکی دایکمەوە ڕێنمایی بێوەژنم کردووە. 18
(Quia ab infantia mea crevit mecum miseratio: et de utero matris meæ egressa est mecum.)
ئەگەر فەوتاوێکم بینیبێت لەبەر نەبوونی جل یان نەدارێکی بێ بەرگ، 19
Si despexi pereuntem, eo quod non habuerit indumentum, et absque operimento pauperem:
کە بە کەوڵی مەڕەکەم خۆیان گەرم نەکردووەتەوە ئیتر لە دڵیانەوە داوای بەرەکەتیان بۆ نەکردووم، 20
Si non benedixerunt mihi latera eius, et de velleribus ovium mearum calefactus est:
ئەگەر پەیوەندیم لەگەڵ کاربەدەستانم بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دەستدرێژی بکەمە سەر هەتیو، 21
Si levavi super pupillum manum meam, etiam cum viderem me in porta superiorem:
با شانم لە ئەستۆم بەربێتەوە و با قۆڵم لە جومگەکەیەوە بشکێت. 22
Humerus meus a iunctura sua cadat, et brachium meum cum suis ossibus confringatur.
لەبەر ئەوەی کارەسات لە خوداوە بەلامەوە تۆقێنەرە و لە ترسی شکۆیەکەی نەمتوانی شتی وا بکەم. 23
Semper enim quasi tumentes super me fluctus timui Deum, et pondus eius ferre non potui.
«ئەگەر پشتم بە زێڕی خۆم بەستووە و ئەگەر بە زێڕی بێگەردم گوت:”تۆ پاڵپشتی منی،“ 24
Si putavi aurum robur meum, et obrizo dixi: Fiducia mea.
ئەگەر دڵخۆش بووم کە سامانەکەم زۆر بوو و لەبەر ئەوەی زۆریان بەدەستهێناوە، 25
Si lætatus sum super multis divitiis meis, et quia plurima reperit manus mea.
ئەگەر تەماشای ڕووناکی خۆرم کردووە کاتێک درەوشاوەتەوە، یان مانگ کاتێک بە جوانییەوە دەڕوات 26
Si vidi solem cum fulgeret, et lunam incedentem clare:
تاوەکو دڵم بە نهێنی فریودراو و دەستم دەمی داپۆشی، 27
Et lætatum est in abscondito cor meum, et osculatus sum manum meam ore meo.
ئەوا ئەمانەش تاوان دەبن و دەدرێن بە دادگا، چونکە ئەگەر شتی وام بکردایە ناپاک دەبووم بەرامبەر بە خودا لە سەرەوە. 28
Quæ est iniquitas maxima, et negatio contra Deum altissimum.
«ئەگەر بە بەڵای ناحەزەکەم دڵخۆش بووم یان بزەم گرت کە تووشی خراپە بوو، 29
Si gavisus sum ad ruinam eius, qui me oderat, et exultavi quod invenisset eum malum.
بەڵکو نەمهێشت مەڵاشووم گوناه بکات بەوەی کە بە نەفرەتەوە داوای ژیانی ئەو بکات؛ 30
Non enim dedi ad peccandum guttur meum, ut expeterem maledicens animam eius.
ئەگەر کەسانی ناو چادرەکەم هەرگیز نەیانگوتایە،”کێ یەکێک دەهێنێت لە خواردنەکەی ئەیوب تێری نەخواردبێت؟“ 31
Si non dixerunt viri tabernaculi mei: Quis det de carnibus eius ut saturemur:
ئاوارەیەک لە دەرەوە شەوی بەسەرنەبرد، دەرگای ماڵەکەم بۆ ڕێبوار کردەوە. 32
Foris non mansit peregrinus, ostium meum viatori patuit.
ئەگەر وەک خەڵکی دیکە یاخیبوونی خۆم داپۆشیوە، بە شاردنەوەی تاوانەکانم لە باوەشی خۆم، 33
Si abscondi quasi homo peccatum meum, et celavi in sinu meo iniquitatem meam.
بەهۆی ئەوەی لە قسەی خەڵک ترساوم، لە سووکایەتی پێکردنی خێڵەکان تۆقیوم، لەبەر ئەوەیە کە بێدەنگم و لە ماڵەوە دانیشتووم. 34
Si expavi ad multitudinem nimiam, et despectio propinquorum terruit me: et non magis tacui, nec egressus sum ostium.
«خۆزگە یەکێک دەبوو گوێی لێم دەگرت! ئەوەتا مۆری من، با خودای هەرە بەتوانا وەڵامم پێ بداتەوە؛ ئەوەی سکاڵا لە من دەکات با سکاڵانامەکەی پێشکەش بکات. 35
Quis mihi tribuat auditorem, ut desiderium meum audiat Omnipotens: et librum scribat ipse qui iudicat.
بێگومان لەسەر شانم هەڵمدەگرت، دەمبەست وەک تاج بەسەرمەوە. 36
Ut in humero meo portem illum, et circumdem illum quasi coronam mihi?
ژمارەی هەنگاوەکانی خۆم پێی دەگوت، پێشکەشیشم دەکرد وەک بۆ فەرمانڕەوایەک. 37
Per singulos gradus meos pronunciabo illum, et quasi principi offeram eum.
«ئەگەر زەوییەکەم هاواری کردووە لە دژی من و هەموو هێڵی جووتەکانی بە فرمێسک تەڕ دەبێت، 38
Si adversum me terra mea clamat, et cum ipsa sulci eius deflent:
ئەگەر بەروبوومەکەی ئەوم بەبێ پارە خواردووە یان گیانی کرێچییەکانیم کوژاندووەتەوە، 39
Si fructus eius comedi absque pecunia, et animam agricolarum eius afflixi:
با لە جێی گەنم دڕک بڕووێت و لە جێی جۆ زیوان.» وشەکانی ئەیوب تەواو بوون. 40
Pro frumento oriatur mihi tribulus, et pro hordeo spina. (Finita sunt verba Iob.)

< ئەیوب 31 >