< ئەیوب 31 >
«پەیمانم لەگەڵ چاوەکانم بەست، ئیتر چۆن تەماشای پاکیزەیەک بکەم؟ | 1 |
我同我的眼立了約,決不注視處女。
بەشی ئێمە لە خودا لە سەرەوە چییە، چ میراتێکمان هەیە لە توانادارەکەی ئاسمان؟ | 2 |
天主由上所注定的一分是什麼﹖全能者由高處所給的產業是什麼﹖
ئایا کارەسات بۆ بەدکار و بەڵا بۆ خراپەکار نییە؟ | 3 |
豈不是為惡人注定了喪亡,為作孽的人注定了災殃﹖
ئایا ئەو تەماشای ڕێگای من ناکات و هەموو هەنگاوەکانم ناژمێرێت؟ | 4 |
他豈不監視我的行徑,計算我的腳步﹖
«ئەگەر لەگەڵ درۆ ملی ڕێم گرتبێتەبەر یان پێیەکانم پەلەیان کردبێت بەرەو فێڵ، | 5 |
我若與虛偽同行,我的腳若趨向詭詐,
با خودا لە تەرازووی ڕاستودروستیدا بمکێشێت و بزانێت کە کەموکوڕیم نییە. | 6 |
願天主以公正的天平秤量我,他必知道我的純正。
ئەگەر هەنگاوەکانم لە ڕێچکە لایانداوە، ئەگەر دڵم بەدوای چاوم کەوتووە، یان ئەگەر کردەوەکانم دەستەکانی منیان گڵاو کردووە، | 7 |
我的腳步如果離開了正道,我的心如果隨從了眼目之所見,我的手若持有不潔,
ئەوا ئەوەی من چاندم با کەسانی دیکە بیخۆن، با لقەکانم ڕیشەکێش بکرێن. | 8 |
那麼,我種的,情願讓別人來吃;我栽的,情願讓別人拔出。
«ئەگەر دڵم بەلای ژنێکدا فریوی خواردووە، یان لە بەردەرگای دراوسێکەم بۆسەم داناوە، | 9 |
我的心如果為婦女所迷,我如果曾在鄰人門口等候婦女,
با ژنەکەم دانەوێڵەی پیاوێکی دیکە بهاڕێت و با خەڵکانی دیکە بەسەریدا بچەمێنەوە. | 10 |
就讓我的妻子給人推磨,讓別人與她同寢。
لەبەر ئەوەی ئەمە بێ ناموسییە، تاوانە و پێویستە دادگایی بکرێت. | 11 |
因為這是淫行,是應受嚴刑的罪惡;
ئاگرێکە هەتا لەناوچوون دەخوات و هەموو دروێنەکەم ڕیشەکێش دەکات. | 12 |
是一種焚燒至毀滅的火,燒盡我全部產業的火。
«ئەگەر مافی خزمەتکار و کارەکەرەکەم ڕەت کردووەتەوە کاتێک لە دژی من سکاڵایان کردووە، | 13 |
當我的僕婢與我爭執時,我若輕視他們的權利,
ئەو کاتە چی بکەم لە کاتی ڕووبەڕووبوونەوەم لەگەڵ خودا؟ ئەگەر لێکۆڵینەوەم لەگەڵ بکرێت بە چی وەڵامی بدەمەوە؟ | 14 |
天主起來時,我可怎麼辦呢﹖他若追問,我可怎樣回答﹖
ئایا دروستکەری من لە سکدا دروستکەری ئەوانیش نییە؟ ئایا شێوەکێشمان لە سکی دایک یەک نییە؟ | 15 |
在母胎造成我的,不是也造了他們﹖在母胎形成我們的,不是只有他一個﹖
«ئەگەر هەژارانم لە مرازی خۆیان قەدەغە کردبێت یان چاوی بێوەژنم فەوتاندبێت، | 16 |
我何時曾拒絕了窮苦人的渴望,我何時曾使寡婦的眼目頹喪﹖
یان پارووەکەی خۆم بە تەنها خواردبێت، کە هەتیو لێی نەخواردبێت، | 17 |
我何時獨自吃食物,而沒有與孤兒共享﹖
بەڵام لە گەنجیمەوە وەک باوک بە هەتیوی بەخێوم کردووە و لە سکی دایکمەوە ڕێنمایی بێوەژنم کردووە. | 18 |
因為天主自我幼年,就像父親教養了我;自我出了母胎,就引導了我。
ئەگەر فەوتاوێکم بینیبێت لەبەر نەبوونی جل یان نەدارێکی بێ بەرگ، | 19 |
如果我見了無衣蔽體的乞丐,無遮蓋的窮人,
کە بە کەوڵی مەڕەکەم خۆیان گەرم نەکردووەتەوە ئیتر لە دڵیانەوە داوای بەرەکەتیان بۆ نەکردووم، | 20 |
如果他的心沒有向我道謝,沒有以我的羊毛獲得溫暖,
ئەگەر پەیوەندیم لەگەڵ کاربەدەستانم بەکارهێناوە بۆ ئەوەی دەستدرێژی بکەمە سەر هەتیو، | 21 |
如果我在城門口見有支持我者,就舉手攻擊無罪者,
با شانم لە ئەستۆم بەربێتەوە و با قۆڵم لە جومگەکەیەوە بشکێت. | 22 |
那麼,讓我的肩由胛骨脫落,我的胳膊由肘處折斷!
لەبەر ئەوەی کارەسات لە خوداوە بەلامەوە تۆقێنەرە و لە ترسی شکۆیەکەی نەمتوانی شتی وا بکەم. | 23 |
因為天主的懲罰使我驚駭,因他的威嚴,我站立不住。
«ئەگەر پشتم بە زێڕی خۆم بەستووە و ئەگەر بە زێڕی بێگەردم گوت:”تۆ پاڵپشتی منی،“ | 24 |
我何嘗以黃金為依靠,對純金說過:「你是我的靠山﹖」
ئەگەر دڵخۆش بووم کە سامانەکەم زۆر بوو و لەبەر ئەوەی زۆریان بەدەستهێناوە، | 25 |
我何嘗因財產豐富,手賺的多而喜樂過﹖
ئەگەر تەماشای ڕووناکی خۆرم کردووە کاتێک درەوشاوەتەوە، یان مانگ کاتێک بە جوانییەوە دەڕوات | 26 |
我何時見太陽照耀,月亮皎潔徐行,
تاوەکو دڵم بە نهێنی فریودراو و دەستم دەمی داپۆشی، | 27 |
我的心遂暗中受到迷惑,我的口遂親手送吻﹖
ئەوا ئەمانەش تاوان دەبن و دەدرێن بە دادگا، چونکە ئەگەر شتی وام بکردایە ناپاک دەبووم بەرامبەر بە خودا لە سەرەوە. | 28 |
這也是應受嚴罰的罪過,因為我背棄了至高的天主。
«ئەگەر بە بەڵای ناحەزەکەم دڵخۆش بووم یان بزەم گرت کە تووشی خراپە بوو، | 29 |
我何時慶幸恨我者遭殃,見他遭遇不幸而得意﹖
بەڵکو نەمهێشت مەڵاشووم گوناه بکات بەوەی کە بە نەفرەتەوە داوای ژیانی ئەو بکات؛ | 30 |
其實,我沒有容我的口犯罪,詛咒過他的性命。
ئەگەر کەسانی ناو چادرەکەم هەرگیز نەیانگوتایە،”کێ یەکێک دەهێنێت لە خواردنەکەی ئەیوب تێری نەخواردبێت؟“ | 31 |
我帳幕內的人是否有人說過:「某人沒有吃飽主人給的肉﹖」
ئاوارەیەک لە دەرەوە شەوی بەسەرنەبرد، دەرگای ماڵەکەم بۆ ڕێبوار کردەوە. | 32 |
外方人沒有睡在露天地裏,我的門常為旅客敞開。
ئەگەر وەک خەڵکی دیکە یاخیبوونی خۆم داپۆشیوە، بە شاردنەوەی تاوانەکانم لە باوەشی خۆم، | 33 |
我豈像凡人一樣,掩飾過我的過犯,把邪惡隱藏在胸中﹖
بەهۆی ئەوەی لە قسەی خەڵک ترساوم، لە سووکایەتی پێکردنی خێڵەکان تۆقیوم، لەبەر ئەوەیە کە بێدەنگم و لە ماڵەوە دانیشتووم. | 34 |
我豈怕群眾的吵鬧﹖親族的謾罵豈能嚇住我,使我不敢作聲,杜門不出﹖
«خۆزگە یەکێک دەبوو گوێی لێم دەگرت! ئەوەتا مۆری من، با خودای هەرە بەتوانا وەڵامم پێ بداتەوە؛ ئەوەی سکاڵا لە من دەکات با سکاڵانامەکەی پێشکەش بکات. | 35 |
惟願天主俯聽我,這是我最後的要求:願全能者答覆我! 我的對方所寫的狀詞,
بێگومان لەسەر شانم هەڵمدەگرت، دەمبەست وەک تاج بەسەرمەوە. | 36 |
我要把它背在我肩上,編成我的冠冕。
ژمارەی هەنگاوەکانی خۆم پێی دەگوت، پێشکەشیشم دەکرد وەک بۆ فەرمانڕەوایەک. | 37 |
我將像王侯一樣走向他面前,向他一一陳述我的行為。--約伯的話至此為止。
«ئەگەر زەوییەکەم هاواری کردووە لە دژی من و هەموو هێڵی جووتەکانی بە فرمێسک تەڕ دەبێت، | 38 |
我的田地若控告我,犁溝若一同哀訴,
ئەگەر بەروبوومەکەی ئەوم بەبێ پارە خواردووە یان گیانی کرێچییەکانیم کوژاندووەتەوە، | 39 |
我若吃田中的產物而不付代價,或叫地主心靈悲傷,
با لە جێی گەنم دڕک بڕووێت و لە جێی جۆ زیوان.» وشەکانی ئەیوب تەواو بوون. | 40 |
願此地不再長小麥而長荊棘,不長大麥而長惡草。