< ئەیوب 30 >

«بەڵام ئێستا ئەوانەی لە من منداڵترن گاڵتەم پێ دەکەن، ئەوانەی بێزم نەدەهات باوکیان لەگەڵ سەگەکانی ناو ڕانەکەم دابنێم. 1
然るに今は我よりも年少き者等われを笑ふ 彼等の父は我が賤しめて群の犬と並べ置くことをもせざりし者なり
دەبێت هێزی دەستیان چ سوودێکی بۆ من هەبێت؟ لەبەر ئەوەی سست بوون و لە کەڵک کەوتوون. 2
またかれらの手の力もわれに何の用をかなさん 彼らは其氣力すでに衰へたる者なり
لە دەستکورتی و لە برسیێتیدا لەڕ بوون؛ بە شەو بەناو زەوی وشکدا دەگەڕان، کە وێران و کاول بوون. 3
かれらは缺乏と饑とによりて痩おとろへ 荒かつ廢れたる暗き野にて乾ける地を咬む
ئەوانەی وشترالووک و گەڵایان لە دەوەنەکانەوە دەهێنا، ڕەگی دار گەز خۆراکیان بوو. 4
すなはち灌木の中にて藜を摘み苕の根を食物となす
لەنێو کۆمەڵەی خەڵک دەردەکران، هاواریان بەسەردا دەکردن وەک بەسەر دزدا هاوار بکەن. 5
彼らは人の中より逐いださる 盜賊を追ふがごとくに人かれらを追ふて呼はる
لەناو دۆڵە وشکەکان نیشتەجێ بوون، لە ئەشکەوت و لەناو تاشەبەردەکان. 6
彼等は懼ろしき谷に住み 土坑および磐穴に居り
لەنێو دەوەنەکان زەڕین و لەژێر گەزگەزەکان خۆیان مات کرد. 7
灌木の中に嘶なき 荊棘の下に偃す
نەوەی گێلی، هەروەها نەوەی ئەوانەی بێ ناو بوون، لە خاکەکە تێهەڵدراون. 8
彼らは愚蠢なる者の子 卑むべき者の子にして國より撃いださる
«بەڵام ئێستا ئەو گەنجانە بە گۆرانی گاڵتەم پێ دەکەن؛ پەندم بەسەردا دەڵێن. 9
しかるに今は我かれらの歌謠に成り 彼らの嘲哢となれり
قێزم لێ دەکەنەوە، دوورەپەرێزیم لێ دەگرن؛ لە تفەکانیان ڕووی من ناپارێزن. 10
かれら我を厭ふて遠く我を離れ またわが面に唾することを辭まず
خودا پەتی کەوانەکەی منی بەرداوە و منی چەماندووەتەوە، جڵەوی لغاوەکەم بەدەستیانەوەیە، 11
神わが綱を解て我をなやましたまへば彼等もわが前にその韁を縱せり
لەلای ڕاستم گەنجە لاسارەکان هێرش دەکەنە سەرم، پاشقولم لێ دەگرن و سەنگەر لە دژی من لێ دەدەن. 12
この輩わが右に起あがり わが足を推のけ我にむかひて滅亡の路を築く
ڕێگاکانم لێ تێکدەدەن، بۆ ژێرکەوتنم هاوکاری یەکتر دەکەن، کەس نییە پشتگیری من بکات. 13
彼らは自ら便なき者なれども尚わが逕を毀ち わが滅亡を促す
ئەوان دێن هەروەک لە کەلێنێکی فراوانەوە بێن، لەژێر وێرانیەوە خلۆر دەبنەوە. 14
かれらは石垣の大なる崩口より入がごとくに進み來り 破壞の中にてわが上に乗かかり
نەهامەتی بەسەرمدا وەرگەڕا، هەروەکو با ڕێزی منی برد، ئاسوودەییم وەک هەور تێپەڕی. 15
懼ろしき事わが身に臨み 風のごとくに我が尊榮を吹はらふ わが福祿は雲のごとくに消失す
«بە هێواشی ژیانم بەرە و کۆتایی دەچێت، کەوتمە ڕۆژانی زەلیلییەوە. 16
今はわが心われの衷に鎔て流れ 患難の日かたく我を執ふ
شەوگار ئێسکەکانم لەناومدا کلۆر دەکات، ئازارەکانم پشوو نادەن. 17
夜にいれば我骨刺れて身を離る わが身を噬む者つひに休むこと無し
خودا بە زۆری هێزەکەی منی بە جلەکانم گرت و شێوەی گۆڕیم، وەک یەخەی کراسەکەم، منی پێچایەوە. 18
わが疾病の大なる能によりてわが衣服は醜き樣に變り 裏衣の襟の如くに我身に固く附く
فڕێیدامە ناو قوڕەوە، ڕەنگی خۆڵ و خۆڵەمێشم لێ نیشت. 19
神われを泥の中に投こみたまひて我は塵灰に等しくなれり
«ئەی خودا هاوارت بۆ دەهێنم و وەڵامم نادەیتەوە؛ ڕادەوەستم و ئاوڕم لێ نادەیتەوە. 20
われ汝にむかひて呼はるに汝答へたまはず 我立をるに 汝只われをながめ居たまふ
لەگەڵ مندا توند دەجوڵێیتەوە، بە توانای دەستەکانت دژایەتیم دەکەیت. 21
なんぢは我にむかひて無情なりたまひ 御手の能力をもて我を攻撃たまふ
دەمڕفێنیت و دەمدەیتە دەست ڕەشەبا؛ فڕێمدەدەیتە ناو زریانەوە. 22
なんぢ我を擧げ風の上に乗て負去しめ 大風の音とともに消亡しめたまふ
دەزانم بۆ مردن دەمگەڕێنیتەوە، بۆ ماڵی چاوەڕوانکراوی هەموو زیندووێک. 23
われ知る汝はわれを死に歸らしめ一切の生物の終に集る家に歸らしめたまはん
«بێگومان کەس دەستدرێژی ناکاتە سەر مرۆڤێکی تێکشکاو، کاتێک لە تەنگانەیدا هاوار دەکات. 24
かれは必ず荒垤にむかひて手を舒たまふこと有じ 假令人滅亡に陷るとも是等の事のために號呼ぶことをせん
ئایا بۆ لێقەوماوان نەگریام؟ ئایا بۆ نەدار گیانم خەمبار نەبوو؟ 25
苦みて日を送る者のために我哭ざりしや 貧しき者のために我心うれへざりしや
لەگەڵ ئەوەشدا، کە ئاواتەخوازی چاکە بووم، خراپە هات؛ چاوەڕوانی ڕووناکی بووم، تاریکی هات. 26
われ吉事を望みしに凶事きたり 光明を待しに黒暗きたれり
هەناوم گڕی گرتووە و ناوەستێت، ڕۆژانی زەلیلی بەرەوپیرم دێن. 27
わが膓沸かへりて安からず 患難の日我に追及ぬ
ڕەش هەڵگەڕام بەڵام بەبێ خۆر؛ لەناو کۆمەڵ هەستام هاوارم کرد. 28
われは日の光を蒙らずして哀しみつつ歩き 公會の中に立て助を呼もとむ
بووم بە برای چەقەڵەکان و هاوڕێی کوندەپەپووەکان. 29
われは山犬の兄弟となり 駝鳥の友となれり
پێستم ڕەش و هەڵوەری لەبەرم، لەشم لەبەر تایەکی توند دەسووتێت. 30
わが皮は黒くなりて剥落ち わが骨は熱によりて焚け
قیسارەکەم بۆ لاوانەوەیە و شمشاڵەکەم بۆ دەنگی گریاوەکانە. 31
わが琴は哀の音となり わが笛は哭の聲となれり

< ئەیوب 30 >