< ئەیوب 3 >
دوای ئەمە ئەیوب دەمی کردەوە و نەفرەتی لەو ڕۆژە کرد کە تێیدا لەدایک بووە. | 1 |
Pēc tam Ījabs atdarīja savu muti un nolādēja savu dienu. Un Ījabs iesāka un sacīja:
ئەیوب دەستی بە قسە کرد و گوتی: | 2 |
Tā diena lai pazūd, kur esmu dzimis,
«با لەناوبچێت ئەو ڕۆژەی تێیدا لەدایک بووم، ئەو شەوەش کە گوترا:”کوڕێک لەدایک بوو!“ | 3 |
Un tā nakts, kur sacīja: puisītis ieņemts.
با ئەو ڕۆژە تاریک بێت، نە خودا لە سەرەوە بایەخی پێ بدات و نە ڕۆژی بەسەردا هەڵبێت. | 4 |
Šī diena lai paliek tumša, lai Dievs no augšienes pēc viņas nevaicā, un spožums pār viņu lai nespīd.
با تاریکی و سێبەری مەرگ لەسەری بێت، با هەور دایبگرێت، با ڕۆژ تاریک دابێت و بیتۆقێنێت. | 5 |
Tumsa un nāves ēna lai viņu aizņem, padebeši lai viņu apklāj un kas vien dienu aptumšo, lai viņu biedē.
ئەو شەوە، با شەوەزەنگ بیگرێت، لەناو ڕۆژانی ساڵ دڵخۆش نەبێت نەیەتە ناو ژمارەی مانگەکان. | 6 |
Šo nakti lai tumsa apņem, ka tā starp gada dienām nepriecājās, lai viņa nenāk mēnešu skaitā.
با ئەو شەوە نەزۆک بێت، هاواری خۆشی تێدا نەبێت. | 7 |
Redzi, šī nakts lai paliek neauglīga, ka tanī nenotiek gavilēšana.
بەر نەفرەتی ئەوانە بکەوێت کە نەفرەت لە ڕۆژگار دەکەن، ئەوانەی ئامادەن لیڤیاتان بەئاگا بهێنن. | 8 |
Lai dienu lādētāji to nolād, tie, kas māk Levijatanu uzrīdīt.
با ئەستێرەکانی بەرەبەیان تاریک دابێن، چاوەڕوانی ڕووناکی بێت و نەیەت، با گزنگی بەیان نەبینێت، | 9 |
Lai viņas rīta zvaigznes top aptumšotas, lai viņa gaida uz gaismu, bet nekā, un lai viņa neredz ausekļa spīdumu.
چونکە دەرگاکانی سکی لەسەر من دانەخست و چەرمەسەری لە چاوەکانم نەشاردەوە. | 10 |
Tāpēc ka tā manām miesām durvis nav aizslēgusi, un bēdas nav noslēpusi priekš manām acīm.
«بۆ لە بار دایکم نەچووم، کە لەدایک بووم، بۆ ڕۆحم بەدەستەوە نەدا؟ | 11 |
Kāpēc es neesmu nomiris mātes miesās un bojā gājis, kad no miesām iznācu?
بۆچی ئەژنۆکان هەڵیانگرتم، بۆ مەمک هەبوو تاکو شیر بدرێم؟ | 12 |
Kāpēc esmu likts klēpī un kāpēc pie krūtīm, ka man bija zīst?
چونکە ئێستا ڕاکشابووم و بێدەنگ ببووم، ئەو کاتە بە ئاسوودەیی دەخەوتم، | 13 |
Jo tad es gulētu un būtu klusu, tad es gulētu, un man būtu dusa,
لەگەڵ پاشایان و ڕاوێژکارانی زەوی، ئەوانەی ئەو کۆشکانەیان بۆ خۆیان بنیاد نا کە ئێستا بوونەتە کەلاوە، | 14 |
Līdz ar ķēniņiem un runas kungiem virs zemes, kas sev kapu vietas uztaisījuši,
یان لەگەڵ میران کە زێڕیان هەیە، ئەوانەی ماڵەکانیان لە زیو پڕکردووە، | 15 |
Vai ar lieliem kungiem, kam zelts bijis, kas savus namus ar sudrabu pildījuši;
یان وەک لەبارچووێکی لەخاکنراو، ئینجا نەدەبووم، وەک کۆرپەیەک ڕووناکی نەبینیوە. | 16 |
Vai kā norakts nelaikā dzimis bērns es nebūtu nekas, tā kā bērniņi, kas nav redzējuši gaismas.
لەوێ خراپەکاران لە ئاژاوەنانەوە دەوەستن لەوێ ماندووان پشوو دەدەن، | 17 |
Tur bezdievīgie stājās no trakošanas, un tur dus, kam spēks noguris;
دیلەکان تێکڕا ئاسوودە دەبن، گوێیان لە دەنگی سەرکار نابێت، | 18 |
Tur cietumnieki visi līdzi ir mierā, tie nedzird dzinēja balsi;
لەوێ بچووک وەک گەورە وایە، کۆیلەش ئازادە لە دەستی گەورەکەی. | 19 |
Tur ir mazs un liels, un kalps ir vaļā no sava kunga.
«بۆ ڕووناکی دەدرێتە ڕەنجدەران و ژیانیش بۆ ئەوەی تاڵاوی تێدایە، | 20 |
Kāpēc (Dievs) dod bēdīgam gaismu un dzīvību tiem, kam noskumusi sirds,
ئەوانەی چاوەڕوانی مردن دەکەن و نییە، لە گەنجینە زیاتر بەدوایدا دەگەڕێن، | 21 |
Kas pēc nāves ilgojās, bet tā nenāk, un rok pēc tās vairāk nekā pēc mantām,
هەتا ئەوپەڕی شادمانی دڵخۆشن، دڵشادن کە گۆڕێک دەبیننەوە؟ | 22 |
Kas priecātos un gavilētu, kas līksmotos, kad kapu atrastu -
بۆ ژیان دەدرێتە پیاوێک کە ڕێگای شاردراوەتەوە، خوداش بە چواردەوریدا پەرژینی لێ داوە؟ | 23 |
Vīram, kam ceļš ir apslēpts, un ko Dievs visapkārt apspiedis?
لەبەر ئەوەی ئاخ هەڵکێشانم بووەتە نانی ڕۆژانەم، هەنسکیشم وەک ئاو دەڕژێت. | 24 |
Jo maizes vietā man ir nopūtas, un mana kaukšana izgāzās kā ūdens.
ئەوەی دەمتۆقێنێت هاتە سەر ڕێگام، ئەوەی لێی دەترسام بەسەرم هات. | 25 |
Jo briesmas, ko bijos, man uzgājušas, un no kā man bija bail, tas man uznācis.
ئاسوودە نەبووم و بێدەنگ نەبووم، پشووم نەدا و ئاژاوە هات.» | 26 |
Man nav miera, man nav dusas, es nedabūju atpūsties, un bēdas nāk uz bēdām.