< ئەیوب 29 >

ئەیوب سەرلەنوێ دەستی بە قسە کردەوە و گوتی: 1
Job again took up his parable, and said,
«خۆزگەم بە مانگەکانی ڕابردوو، بەو ڕۆژانەی کە خودا منی پاراست، 2
"Oh that I were as in the months of old, as in the days when God watched over me;
کاتێک چراکەی خۆی لە سەرم هەڵکرد و بە ڕووناکی ئەو بەناو تاریکیدا دەڕۆیشتم! 3
when his lamp shone on my head, and by his light I walked through darkness,
خۆزگە بەو ڕۆژانەی کە لە هەڕەتی هێز و توانادا بووم، هاوڕێیەتییە گیانی بەگیانییەکەم لەگەڵ خودا چادرەکەی منی بەرەکەتدار کردبوو، 4
as I was in the ripeness of my days, when the friendship of God was in my tent,
خودای هەرە بەتوانا هێشتا لەگەڵم بوو و منداڵەکانیشم لە چواردەورم بوون، 5
when Shaddai was yet with me, and my children were around me,
کاتێک پێیەکانم بە شیر دەشوشت، تاشەبەردیش جۆگەکانی زەیتی بۆ هەڵدەقوڵاندم. 6
when my steps were washed with butter, and the rock poured out streams of oil for me,
«کاتێک بۆ لای دەروازەی شارەکە دەچووم و لە گۆڕەپانەکەدا دیوەخانی خۆم ئامادە دەکرد، 7
when I went forth to the city gate, when I prepared my seat in the street.
گەنجەکان کە منیان دەبینی خۆیان دەشاردەوە، پیرانیش لەبەرم هەڵدەستان و ڕادەوەستان؛ 8
The young men saw me and hid themselves. The aged rose up and stood.
پیاوە گەورەکان نەیاندەویست قسە بکەن، دەستیان دەخستە سەر دەمی خۆیان؛ 9
The princes refrained from talking, and laid their hand on their mouth.
پیاوماقوڵان دەنگیان لێ دەبڕا و زمانیان بە مەڵاشوویانەوە دەنووسا. 10
The voice of the nobles was hushed, and their tongue stuck to the roof of their mouth.
ئەوەی گوێی لێم دەبوو ستایشی دەکردم، ئەو چاوەی کە دەیبینی شایەتی بۆ دەدام، 11
For when the ear heard me, then it blessed me; and when the eye saw me, it commended me:
چونکە ئەو هەژارانەی کە هاواریان بۆ دەهێنام و ئەو هەتیوانەی کە بێکەس بوون ڕزگارم دەکردن. 12
Because I delivered the poor who cried, and the fatherless also, who had none to help him,
ئەوانەی لە سەرەمەرگدا بوون بەرەکەتیان دەدامێ و دڵی بێوەژنم دەهێنایە قریوە. 13
the blessing of him who was ready to perish came on me, and I caused the widow's heart to sing for joy.
ڕاستودروستیم لەبەر دەکرد و دەمپۆشی؛ دادپەروەری کەوا و مێزەرەکەم بوو. 14
I put on righteousness, and it clothed me. My justice was as a robe and a diadem.
دەبووم بە چاو بۆ نابینایان و بە قاچ بۆ شەلان. 15
I was eyes to the blind, and feet to the lame.
من بۆ نەداران باوکێک دەبووم و بەرگریم لە کەسێک دەکرد کە پێی ئاشنا نەبووم. 16
I was a father to the needy. The cause of him who I did not know, I searched out.
کەڵبەی ستەمکارم وردوخاش دەکرد و لەنێو ددانەکانی نێچیرم دەڕفاند. 17
I broke the jaws of the unrighteous, and plucked the prey out of his teeth.
«جا گوتم:”لەناو لانەکەی خۆم ڕۆح بەدەستەوە دەدەم و وەک لم ڕۆژگارم زۆر دەبێت. 18
Then I said, 'I shall die in my own house, I shall number my days as the sand.
ڕەگم بەرەو ئاوەکان درێژ دەبێتەوە، بە درێژایی شەو شەونم بەسەر چڵەکانمەوە دەبێت. 19
My root is spread out to the waters. The dew lies all night on my branch.
شکۆمەندیم بە هەمیشەیی لەگەڵم دەبێت، کەوانەکەم لە دەستم نوێ دەبێتەوە.“ 20
My glory is fresh in me. My bow is renewed in my hand.'
«گوێیان لە من دەگرت و چاوەڕێیان دەکرد لە کاتی ڕاوێژکردنم گوێیان بۆم شل دەکرد. 21
"Men listened to me, waited, and kept silence for my counsel.
لەدوای قسەکانم هیچیان لە دەم نەدەهاتە دەرەوە؛ قسەکانم دڵۆپەی بەسەریاندا کرد. 22
After my words they did not speak again. My speech fell on them.
چاوەڕێیان دەکردم وەک چاوەڕێی نمە باران بکەن و دەمیان دەکردەوە وەک بۆ بارانی بەهار. 23
They waited for me as for the rain. Their mouths drank as with the spring rain.
کاتێک لەگەڵیان ڕووخۆش دەبووم، باوەڕیان نەدەکرد؛ کاتێک ڕەزامەندیم پیشان دەدا، چاوەڕێی ئەوەیان نەدەکرد. 24
I smiled on them when they had no confidence. They did not reject the light of my face.
ڕێگام بۆیان هەڵدەبژارد و وەک سەرۆک دادەنیشتم؛ وەک پاشایەک لەناو سوپا نیشتەجێ دەبووم، وەک ئەوەی دڵنەوایی شیوەنگێڕان دەداتەوە. 25
I chose out their way, and sat as chief. I lived as a king in the army, as one who comforts the mourners.

< ئەیوب 29 >