< ئەیوب 28 >
زیو کانی هەیە و بۆ زێڕیش شوێنێک هەیە بۆ پاڵاوتنی. | 1 |
Silvret har ju sin gruva, sin fyndort har guldet, som man renar;
ئاسن لە خۆڵ دەردەهێنرێت، مسیش لە توانەوەی بەرد. | 2 |
järn hämtas upp ur jorden, och stenar smältas till koppar.
مرۆڤ کۆتایی بە تاریکی دەهێنێت؛ لەناو تاریکی سێبەری مەرگ بۆ بەردی کانزایی دوورترین کون و کەلەبەرەکان دەپشکنن. | 3 |
Man sätter då gränser för mörkret, och rannsakar ned till yttersta djupet,
کانێکی لێدا دوور لە خەڵکی، لە شوێنێکی لەبیرکراو لەلایەن ڕێبوارانەوە؛ شۆڕ کرانەوە و دوور لە خەڵکی جۆلانەیان پێکرا. | 4 |
Där spränger man schakt långt under markens bebyggare, där färdas man förgäten djupt under vandrarens fot, där hänger man svävande, fjärran ifrån människor.
زەوی ئەوەی کە نانی لێوە دەردەهێنرێت، لە ژێرەوە دەگۆڕدرێت بە چەشنی ئاگر؛ | 5 |
Ovan ur jorden uppväxer bröd, men därnere omvälves den såsom av eld.
بەردەکانی یاقووتی شینی تێدایە و لە خۆڵەکەیدا زێڕ هەیە. | 6 |
Där, bland dess stenar, har safiren sitt fäste, guldmalm hämtar man ock där.
ڕێگایەک کە مەلە گۆشتخۆرەکان پێی نازانن و چاوی هەڵۆ نایبینێت. | 7 |
Stigen ditned är ej känd av örnen, och falkens öga har ej utspanat den;
ئاژەڵە دڕندەکان پێیدا نەڕۆیشتوون، شێر پێیدا تێنەپەڕیوە. | 8 |
den har ej blivit trampad av stolta vilddjur, intet lejon har gått därfram.
مرۆڤ دەستدرێژی دەکاتە سەر بەرد، بنکەی چیاکان دەردەخات. | 9 |
Ja, där bär man hand på hårda stenen; bergen omvälvas ända ifrån rötterna.
لە تاشەبەردەکان تونێل دەکات؛ چاوەکانی هەموو شتێکی گرانبەها دەبینێت. | 10 |
In i klipporna bryter man sig gångar, där ögat får se allt vad härligt är.
ئاودزی ڕووبارەکان دەپشکنێت و ئەوەی شاراوەیە دەیخاتە بەر ڕووناکی. | 11 |
Vattenådror täppas till och hindras att gråta. Så dragas dolda skatter fram i ljuset.
بەڵام دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە و تێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟ | 12 |
Men visheten, var finnes hon, och var har förståndet sin boning?
مرۆڤ نرخەکەی نازانێت و لە خاکی زیندوواندا نادۆزرێتەوە. | 13 |
Priset för henne känner ingen människa; hon står ej att finna i de levandes land.
قووڵایی ژێر زەوی دەڵێت: «لەناو مندا نییە،» دەریا دەڵێت: «لەلای من نییە.» | 14 |
Djupet säger: "Hon är icke här", och havet säger: "Hos mig är hon icke."
دانایی نە زێڕی بێگەرد لە جیاتی دەدرێت و نە بە زیویش نرخەکەی دەکێشرێت. | 15 |
Hon köper icke för ädlaste metall, med silver gäldas ej hennes värde.
نە بە زێڕی ئۆفیر و نە بە بەردی عاشقبەندی گرانبەها و نە بە یاقووتی شین دەکێشرێت. | 16 |
Hon väges icke upp med guld från Ofir, ej med dyrbar onyx och safir.
نە زێڕ و نە بلور هاوتایەتی، نە بە دەفرێکی زێڕی بێگەرد دەگۆڕدرێتەوە. | 17 |
Guld och glas kunna ej liknas vid henne; hon får ej i byte mot gyllene klenoder.
لە پاڵ ئەودا نە مەرجان و نە یەشب باسیان ناکرێت و نرخی دانایی لە یاقووت بەهادارترە. | 18 |
Koraller och kristall må icke ens nämnas; svårare är förvärva vishet än pärlor.
یاقووتی زەردی کوش هاوتای نابێت و بە زێڕی بێگەرد ناکێشرێت. | 19 |
Etiopisk topas kan ej liknas vid henne; hon väges icke upp med renaste guld.
ئیتر دانایی لەکوێ دەدۆزرێتەوە و تێگەیشتن لەکوێ نیشتەجێیە؟ | 20 |
Ja, visheten, varifrån kommer väl hon, och var har förståndet sin boning?
لەبەرچاوی هەموو زیندووێک شاراوەیە و لەبەرچاوی باڵندەکانی ئاسمان داپۆشراوە. | 21 |
Förborgad är hon för alla levandes ögon, för himmelens fåglar är hon fördold;
لەناوچوون و مردن دەڵێن: «بە گوێی خۆمان هەواڵی ئەومان بیست.» | 22 |
avgrunden och döden giva till känna; "Blott hörsägner om henne förnummo våra öron."
خودا ڕێگاکەی تێدەگات و ئەو شوێنەکەی پێ دەزانێت. | 23 |
Gud, han är den som känner vägen till henne, han är den som vet var hon har sin boning.
لەبەر ئەوەی ئەو تەماشای ئەوپەڕی زەوی دەکات و هەموو ژێر ئاسمان دەبینێت. | 24 |
Ty han förmår skåda till jordens ändar, allt vad som finnes under himmelen ser han.
کاتێک کێشی بۆ با دروستکرد و ئاوەکانی بە پێوانە پێوا، | 25 |
När han mätte ut åt vinden dess styrka och avvägde vattnen efter mått,
کاتێک بۆ باران یاسای دانا و بۆ دەنگی هەورەتریشقەش ڕێگا، | 26 |
när han stadgade en lag för regnet och en väg för tordönets stråle,
ئەو کاتە دانایی بینی و باسی کرد، ئامادەی کرد و هەروەها تاقی کردەوە. | 27 |
då såg han och uppenbarade henne, då lät han henne stå fram, då utforskade han henne.
بە مرۆڤی فەرموو: «بێگومان دانایی لە لەخواترسییەوەیە و لە خراپە لادانیش لە تێگەیشتنەوەیە.» | 28 |
Och till människorna sade han så: "Se Herrens fruktan, det är vishet, och att fly det onda är förstånd."