< ئەیوب 27 >
ئەیوب دیسان بە هەمان شێوە قسەی کردەوە و گوتی: | 1 |
ヨブまた語を繼ていはく
«بە گیانی خودا کە مافی خۆمی لێم داماڵیوە، سوێند بە توانادارەکە کە ناخی منی تاڵکردووە، | 2 |
われに義しき審判を施したまはざる神 わが心魂をなやまし給ふ全能者 此神は活く
هەتا ئەو کاتەی کە ژیانم لەبەر بێت، هەناسەی خودا لە لووتمدا بێت، | 3 |
(わが生命なほ全くわれの衷にあり 神の氣息なほわが鼻にあり)
لێوەکانم بە خراپە نادوێن و زمانم بە فێڵ ناگەڕێت. | 4 |
わが口は惡を言ず わが舌は謊言を語らじ
لە من بەدوور بێت بڵێم کە ڕاستییەکەی لای ئێوەیە، هەتا ئەو کاتەی ژیان بەدەستەوە دەدەم دروستی لە خۆم دانابڕم. | 5 |
我決めて汝等を是とせじ 我に死るまで我が罪なきを言ことを息じ
دەستم بە ڕاستودروستی خۆمەوە گرتووە و شلی ناکەم، بە درێژایی ژیانم ویژدانم سەرزەنشتم ناکات. | 6 |
われ堅くわが正義を持ちて之を棄じ 我は今まで一日も心に責られし事なし
«با دوژمنم وەک بەدکار بێت و بەرهەڵستکارم وەک زۆردار بێت. | 7 |
我に敵する者は惡き者と成り我を攻る者は義からざる者と成るべし
خوانەناس کە دەبڕدرێتەوە چ هیوایەکی هەیە، کاتێک خودا ژیانی دەڕفێنێت؟ | 8 |
邪曲なる者もし神に絶れその魂神を脱とらるるに於ては何の望かあらん
ئایا خودا گوێی لە هاواری دەبێت کە تەنگانەی بەسەردا دێت؟ | 9 |
かれ艱難に罹る時に神その呼號を聽いれたまはんや
یان ئایا بە توانادارەکە دڵخۆش دەبێت؟ ئایا هەموو کاتێک داوا لە خودا دەکات؟ | 10 |
かれ全能者を喜こばんや 常に神を龥んや
«من توانای خوداتان پێ دەناسێنم؛ کارەکانی توانادارەکە لە ئێوە ناشارمەوە. | 11 |
われ神の御手を汝等に教へん 全能者の道を汝等に隱さじ
ئەوەتا ئێوە هەمووتان بینیتان، ئیتر بۆچی بە پووچی دەدوێن؟ | 12 |
視よ汝等もみな自らこれを觀たり 然るに何ぞ斯愚蒙をきはむるや
«ئەمە بەشی کەسی بەدکارە لەلایەن خوداوە، میراتی ستەمکارە کە لە توانادارەکەوە وەریدەگرن. | 13 |
惡き人の神に得る分 強暴の人の全能者より受る業は是なり
ئەگەر کوڕانی زۆر بوون ئەوا بۆ شمشێرن و نەوەکەشی تێر نان نابن. | 14 |
その子等蕃れば劍に殺さる その子孫は食物に飽ず
دەرد پاشماوەکەی دەخاتە ناو گۆڕ و بێوەژنەکانیان ناگرین. | 15 |
その遺れる者は疫病に斃れて埋められ その妻等は哀哭をなさず
ئەگەر زیو وەک خۆڵ و جلوبەرگ وەک قوڕ کەڵەکە بکات، | 16 |
かれ銀を積むこと塵のごとく衣服を備ふること土のごとくなるとも
ئەوەی ئامادەی دەکات ڕاستودروست لەبەری دەکات، بێتاوان زیوەکەی دابەش دەکات. | 17 |
その備ふる者は義き人これを着ん またその銀は無辜者これを分ち取ん
وەک قۆزاخەی مۆرانە ماڵەکەی خۆی بنیاد دەنێت و وەک کەپرێک چاودێر دروستی بکات. | 18 |
その建る家は蟲の巣のごとく また番人の造る茅家のごとし
بە دەوڵەمەندی ڕادەکشێت، بەڵام جارێکی دیکە نایکات؛ کە چاوی دەکاتەوە هیچی نەماوە. | 19 |
彼は富る身にて寢臥し重ねて興ること無し また目を開けば即ちその身きえ亡す
کارەساتەکان وەک لافاو پێی دەگەن، ڕەشەبایەک بە شەو دەیڕفێنێت. | 20 |
懼ろしき事大水のごとく彼に追及き 夜の暴風かれを奪ひ去る
بای ڕۆژهەڵات هەڵیدەگرێت و دەڕوات، لە شوێنی خۆی ڕایدەماڵێت. | 21 |
東風かれを颺げて去り 彼をその處より吹はらふ
لەبەردەم با بەهێزەکە هەڵدێت، بایەکەش بەبێ بەزەیی لێی دەدات. | 22 |
神かれを射て恤まず 彼その手より逃れんともがく
بە گاڵتەپێکردنەوە چەپڵەی بۆ لێدەدات، بە فیکەلێدان لە جێی خۆیەوە دەریدەکات.» | 23 |
人かれに對ひて手を鳴し嘲りわらひてその處をいでゆかしむ