< ئەیوب 24 >
«بۆچی خودای هەرە بەتوانا کاتەکانی دادگاییکردنی خراپەکاران دیاری ناکات؟ بۆچی خواناسەکان ئەو ڕۆژانە نابینن؟ | 1 |
全能者為何不劃定一個期限呢﹖忠於他的人為何看不到他的日子﹖
خراپەکاران سنوور دەگوازنەوە، دەست بەسەر مێگەلێکدا دەگرن و دەیلەوەڕێنن. | 2 |
惡人挪移地界,搶去羊群自去牧放;
گوێدرێژی هەتیوان دەدەنە پێش خۆیان و گای بێوەژن وەک بارمتە دەبەن. | 3 |
趕走孤兒的驢,拿去寡婦的牛作抵押;
نەداران لەسەر ڕێگا دەردەکەن، هەژارانی خاکەکە ناچار دەکەن خۆیان بشارنەوە. | 4 |
迫使窮人離開正路,使境內的貧民隱藏不露。
هەژاران وەک کەرەکێوی لە چۆڵەوانی، بۆ گەڕان بەدوای خواردندا دەچن، دەشتودەریش نان بۆ منداڵەکانیان دابین دەکات. | 5 |
看啊! 他們像曠野的野驢,出來尋覓食物;他們縱使到晚操作,卻找不到養子女的食物。
لە کێڵگە ئالیکی خۆیان دروێنە دەکەن، لە ڕەزی خراپەکار هەڵدەگرنەوە. | 6 |
夜間遂到田間去收割,到惡人的葡萄園中去摘取。
بە ڕووتی بەبێ جل سەر دەنێنەوە، هیچ بەرگێکیان نییە لە سەرمادا. | 7 |
赤身過宿,無衣蔽體;嚴寒之時,沒有舖蓋。
لەبەر نەبوونی پەناگا بە بارانی چیاکان تەڕ دەبن و خۆیان بە تاشەبەردەوە دەگرن. | 8 |
在山中為暴雨淋透,因無處避身,而臥於磐石下。
بەدکار هەتیو لە مەمکان دەڕفێنن، منداڵی ساوای هەژار وەک بارمتە دەگرن. | 9 |
另有些人將孤兒從母懷中搶去,剝去窮人的衣服作抵押,
نەدار بە ڕووتی دەڕۆن، بەبێ جل، بە برسیێتی کۆڵەکان هەڵدەگرن. | 10 |
致使他們無衣赤身行走,枵腹擔荷麥捆;
لەنێو کەڵەکی زەوییەکان زەیت دەگوشن، بە پێیان گوشەرەکان دەپەستن و تینوو دەبن. | 11 |
在石槽中搾油、踐踏,反受口渴之苦。
ئەوانەی لەناو شار لەناودەچن دەناڵێنن، گیانی برینداران بۆ فریاکەوتن هاوار دەکەن، بەڵام خودا هیچ کەس بە خراپەکاری تاوانبار ناکات. | 12 |
臨死者的呻吟,聲聞城外;負傷者呼求救援,天主卻不理會他們的哀求。
«ئەوانە کە لە ڕووناکی یاخین، نە ڕێگاکانی دەزانن و نە لە ڕێڕەوەکانی دەمێننەوە. | 13 |
另有些人反抗光明,不認識光明的道路,更不走光明的途徑。
بکوژ لەگەڵ ڕووناکی هەڵدەستێت و هەژار و نەدار دەکوژێت؛ بە شەویش بۆ دزی دەچێت. | 14 |
兇手黎明即起,去殺害困苦和貧窮的人,夜間去作盜賊。
چاوی داوێنپیسیش تێبینی تاریکوڕوونی دەکات؛ دەڵێت:”هیچ چاوێک چاودێریم ناکات،“ڕووپۆشێک لەسەر ڕووی دادەنێت. | 15 |
姦夫的眼盼望黃昏,他心裏說:「沒有眼可看見我! 」就將自己的臉遮蔽起來。
لە تاریکیدا ماڵ دەبڕن، لە ڕۆژیشدا دەرگا لەسەر خۆیان دادەخەن؛ ڕووناکی ناناسن. | 16 |
竊賊夜間挖穿屋牆,白日將自己關起,不願看見光明,
تاریکی شەو بەیانییە لەلای ئەوان، هاوڕێی تۆقێنەرەکانی تاریکین. | 17 |
因為早晨對這班人有如死影,他們已熟悉了黑暗的恐怖。
«لەگەڵ ئەوەشدا ئەوانە کەفن لەسەر ڕووی ئاوەکان؛ بەشیان لە زەوی نەفرەت لێکراوە، لەبەر ئەوە کەس ناچێتە ڕەزەکان. | 18 |
他們輕如水萍,隨波逐流,地上的家業已被詛咒,榨酒者不再走入他們的葡萄園。
وەک چۆن وشکەساڵی و گەرما ئاوی بەفر دەبات، جیهانی مردووانیش گوناهباران دەڕفێنێت. (Sheol ) | 19 |
亢旱酷暑怎樣溶盡雪水,陰府也怎樣將罪犯吸去。 (Sheol )
سکی دایک لەبیریان دەکات و کرم تامی دەمی پێیان خۆش دەکات؛ ئیتر یادی خراپەکار ناکرێتەوە و وەک دار دەشکێت. | 20 |
懷孕他的要忘掉他,蛆蟲要腐蝕他,人不再記念他,邪惡如樹一般被人砍倒。
لەگەڵ نەزۆک کە منداڵی نەبووە بە خراپی هەڵسوکەوت دەکەن، هیچ چاکەیەک لەگەڵ بێوەژن ناکەن. | 21 |
他欺壓了不生育的石女,沒有善待寡婦。
بەڵام خودا بە هێزی خۆی پاڵەوانان دەگرێت؛ هەرچەندە هەڵدەستن بەڵام کەسیان لە ژیانی خۆی دڵنیا نابێت. | 22 |
然而天主將以威力擄獲強者,他必興起,使他們不能保存生命。
دەشێت بیانهێڵێت بە ئاسوودەیی بژین، بەڵام چاوی لەسەر ڕێگاکانیانە. | 23 |
雖暫時讓他們平安休息,但他的眼正監視著他們的行徑。
کەمێک پایەدار دەبن و ئیتر نامێنن؛ نزم دەبن و وەک هەمووان کۆدەکرێنەوە، وەک سەری گوڵەگەنم دەبڕێنەوە. | 24 |
他們居於高位,不久即不見了;他們必喪亡,有如鹹草;必被剪去,猶如麥穗。
«ئەگەر وا نییە، کێ بە درۆم دەخاتەوە و قسەکانم وەک هیچ لێ دەکات؟» | 25 |
是否如此﹖誰能證明我說謊,誰能以我的話為荒誕﹖