< ئەیوب 23 >
«هەروەها ئەمڕۆش سکاڵاکەم جەرگبڕە؛ لەگەڵ ناڵینم دەستی خودا لەسەرم هەر قورسە. | 2 |
直到今天,我還是痛苦的哀訴,他沉重的手掌,使我不得不呻吟。
خۆزگە دەمزانی چۆن پێی بگەم؛ دەهاتمە لای نشینگەکەی! | 3 |
惟願我知道怎樣能尋到天主,能達到他的寶座前,
بە ڕێکوپێکی کێشە دەخەمە بەردەمی، دەمم پڕ دەکەم لە بەهانە، | 4 |
好將我的案情向他陳訴,因為我口中滿了證詞!
هەتا بزانم چۆن وەڵامم دەداتەوە و لەوە تێبگەم کە پێم دەڵێت. | 5 |
唯願我知道他答覆我的話,明瞭他向我說什麼!
ئایا بە زۆری هێز مشتومڕم لەگەڵ دەکات؟ نەخێر، بەڵکو پەلکێشی دادگام ناکات. | 6 |
他豈能靠強力同我爭辯﹖決不,他必留神聽我。
لەوێ کەسی ڕاست بەهانەی بۆ دەهێنایەوە و بۆ هەتاهەتایە لە دەست دادەورەکەم دەرباز دەبووم. | 7 |
如此,他會分辨出同他爭論的是個正直人,也許我可永久不再受裁判!
«بەڵام ئەگەر بەرەو ڕۆژهەڵات بچم لەوێ نییە، بەرەو ڕۆژئاواش هەستی پێ ناکەم. | 8 |
可是我往東行,他不在那裏;我往西行,也找不到他;
کاتێک لە باکوور کار دەکات، بەرچاوم ناکەوێت؛ کاتێک بەرەو باشوور دەسووڕێتەوە، نایبینم. | 9 |
往北找,也看不見他;往南去,也見不到他。
بەڵام ڕێگام دەزانێت، دوای ئەوەی تاقیم دەکاتەوە وەک زێڕ دەردەچم. | 10 |
他洞悉我所有的行動。他若試驗我,我必如純金出現。
پێیەکانم بە هەمان هەنگاوی ئەو ڕۆیشتوون، ڕێگای ئەوم گرتەبەر و لام نەدا. | 11 |
我的腳緊隨著他的足跡,謹守他的道,總沒有偏離。
لە فەرمانەکانی زمانی ئەو لام نەداوە؛ لە نانی پێویستی خۆم زیاتر قسەکانی دەمی ئەوم لە گەنجینەی دڵم هەڵگرتووە. | 12 |
他所發的命令,我總沒有違背;他口中的訓言,我常保存在心中。
«بەڵام ئەو تاک و تەنهایە و کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ ئەوەی ئارەزووی لێ بێت، دەیکات. | 13 |
但他所決定的,誰能變更﹖他所樂意的,必要實行。
فەرزی خۆی لە دژی من جێبەجێ دەکات، پلانی وەک ئەمانەش زۆرە لەلای. | 14 |
他為我注定的,必要完成;類似的事,還有很多。
لەبەر ئەوە لەبەردەمی دەتۆقم؛ سەرنج دەدەم و لێی دەترسم. | 15 |
因此,為了他,我很驚慌,一想起來就害怕。
خودا دڵی بێهێز کردم؛ توانادارەکە منی تۆقاند. | 16 |
天主使我的心沮喪,全能者使我恐怖。
لەگەڵ ئەوەشدا تاریکی و تەمە چڕەکەش کە ڕوخساری داپۆشیم بێدەنگم ناکات. | 17 |
因為我雖面臨黑暗,幽暗雖遮蓋我的面,我仍不喪氣。