< ئەیوب 22 >

ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە: 1
ויען אליפז התמני ויאמר
«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟ تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟ 2
הלאל יסכן-גבר-- כי-יסכן עלימו משכיל
ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟ ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟ 3
החפץ לשדי כי תצדק ואם-בצע כי-תתם דרכיך
«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و تۆ دەداتە دادگا؟ 4
המיראתך יכיחך יבוא עמך במשפט
ئایا خراپەکانت زۆر نین و تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟ 5
הלא רעתך רבה ואין-קץ לעונתיך
بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و جلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە. 6
כי-תחבל אחיך חנם ובגדי ערומים תפשיט
ئاوت نەدا بە تینوو و ئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی، 7
לא-מים עיף תשקה ומרעב תמנע-לחם
هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی، کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو. 8
ואיש זרוע לו הארץ ונשוא פנים ישב בה
بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و دەستی هەتیوانت شکاند. 9
אלמנות שלחת ריקם וזרעות יתמים ידכא
لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و ترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت، 10
על-כן סביבותיך פחים ויבהלך פחד פתאם
لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و لافاوێک داتدەپۆشێت. 11
או-חשך לא-תראה ושפעת-מים תכסך
«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟ سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە! 12
הלא-אלוה גבה שמים וראה ראש כוכבים כי-רמו
بەڵام تۆ دەڵێیت:”خودا چی دەزانێت؟ ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟ 13
ואמרת מה-ידע אל הבעד ערפל ישפוט
هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت کە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“ 14
עבים סתר-לו ולא יראה וחוג שמים יתהלך
ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت کە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟ 15
הארח עולם תשמור-- אשר דרכו מתי-און
ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا، ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا. 16
אשר-קמטו ולא-עת נהר יוצק יסודם
ئەوانەی بە خودایان گوت:”لێمان دوور بکەوە! خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“ 17
האמרים לאל סור ממנו ומה-יפעל שדי למו
بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی، با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت. 18
והוא מלא בתיהם טוב ועצת רשעים רחקה מני
ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن، بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات: 19
יראו צדיקים וישמחו ונקי ילעג-למו
”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و سامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“ 20
אם-לא נכחד קימנו ויתרם אכלה אש
«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە، بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت. 21
הסכן-נא עמו ושלם בהם תבואתך טובה
تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و قسەکانی بخە دڵتەوە. 22
קח-נא מפיו תורה ושים אמריו בלבבך
ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە، ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە، 23
אם-תשוב עד-שדי תבנה תרחיק עולה מאהלך
ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و زێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان، 24
ושית-על-עפר בצר ובצור נחלים אופיר
ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و بە زیوی گرانبەها بۆ تۆ. 25
והיה שדי בצריך וכסף תועפות לך
بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت، ڕووت لە خودا دەکەیت. 26
כי-אז על-שדי תתענג ותשא אל-אלוה פניך
نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت، نەزرەکانت بەجێدەهێنیت. 27
תעתיר אליו וישמעך ונדריך תשלם
بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت، بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە. 28
ותגזר-אמר ויקם לך ועל-דרכיך נגה אור
کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت:”هەڵیانبستێنەوە!“ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات. 29
כי-השפילו ותאמר גוה ושח עינים יושע
تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات، بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.» 30
ימלט אי-נקי ונמלט בבר כפיך

< ئەیوب 22 >