< ئەیوب 22 >
ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە: | 1 |
Then Eliphaz the Temanite answered and said:
«ئایا مرۆڤ سوودی بۆ خودا هەیە؟ تەنانەت کەسێکی دانا، ئایا سوودی بۆ خودا هەیە؟ | 2 |
Can a man, then, profit God? Behold, the wise man profiteth himself.
ئایا خۆشی تێدایە بۆ توانادارەکە کە تۆ ڕاستودروست بیت؟ ئەگەر ڕەفتارەکەشت بێ کەموکوڕی بێت، ئایا قازانجی بۆ خودا تێدایە؟ | 3 |
Is it a pleasure to the Almighty, that thou art righteous; Or a gain to him, that thou walkest uprightly?
«ئایا لەسەر لەخواترسییەکەت سەرزەنشتت دەکات و تۆ دەداتە دادگا؟ | 4 |
Will he contend with thee because he feareth thee? Will he enter with thee into judgment?
ئایا خراپەکانت زۆر نین و تاوانەکانیشت بێ کۆتایی نین؟ | 5 |
Hath not thy wickedness been great? Have not thine iniquities been numberless?
بەبێ هۆ بارمتەت لە برای خۆت وەرگرت و جلت لەبەر داکەند ڕووتت کردەوە. | 6 |
For thou hast taken a pledge from thy brother unjustly, And stripped the poor of their clothing.
ئاوت نەدا بە تینوو و ئامادە نەبووی نان بدەیتە برسی، | 7 |
Thou hast given the weary no water to drink, And withholden bread from the hungry.
هەرچەندە تۆ خاوەن زەوی و پیاوێکی بە توانا بووی، کە وەک کەسێکی ناودار تێدا نیشتەجێ بوو. | 8 |
But the man of power, his was the land, And the honorable man dwelt in it.
بێوەژنانت بە دەستبەتاڵی بەڕێکرد و دەستی هەتیوانت شکاند. | 9 |
Thou hast sent widows away empty, And broken the arms of the fatherless.
لەبەر ئەوە چواردەورت تەڵەیە و ترسی لەناکاو دەتتۆقێنێت، | 10 |
Therefore snares are round about thee, And sudden fear confoundeth thee;
لەبەر ئەوەش ئەوەندە تاریک بووە کە نابینیت و لافاوێک داتدەپۆشێت. | 11 |
Or darkness, through which thou canst not see, And floods of water cover thee.
«ئایا خودا لە بەرزی ئاسمان نییە؟ سەیری لووتکەی ئەستێرەکان بکە چەند خۆیان بڵند گرتووە! | 12 |
Is not God in the height of heaven? And behold the stars, how high they are!
بەڵام تۆ دەڵێیت:”خودا چی دەزانێت؟ ئایا لە پشت هەوری ڕەشەوە دادوەری دەکات؟ | 13 |
Hence thou sayest, “What doth God know? Can he govern behind the thick darkness?
هەورەکان پەردەن بۆ ئەو ئیتر نامانبینێت کە بەسەر بازنەی ئاسمان هاتوچۆ دەکات.“ | 14 |
Dark clouds are a veil to him, and he cannot see; And he walketh upon the arch of heaven.”
ئایا تۆش بەو ڕێگا کۆنەدا دەڕۆیت کە خراپەکاران پێیدا ڕۆیشتوون؟ | 15 |
Wilt thou take the old way Which wicked men have trodden,
ئەوانەی پێشوەخت دەستیان بەسەردا گیرا، ڕووبار بەسەر بناغەکەیاندا ڕژا. | 16 |
Who were cut down before their time, And whose foundations were swept away by a flood?
ئەوانەی بە خودایان گوت:”لێمان دوور بکەوە! خودای هەرە بەتوانا چیمان لەگەڵ دەکات؟“ | 17 |
Who said unto God, “Depart from us!” And, “What can the Almighty do to us?”
بەڵام ئەو بوو کە ماڵەکانی ئەوانی پڕکردووە لە خێروخۆشی، با ڕاوێژی خراپەکاران لێم دوور بێت. | 18 |
And yet he filled their houses with good things!—Far from me be the counsel of the wicked!
ڕاستودروستان کە وێرانییان دەبینن، دڵخۆش دەبن، بێگەردیش گاڵتەیان پێ دەکات: | 19 |
The righteous see their fate, and rejoice; And the innocent hold them in derision.
”بێگومان بەرهەڵستکارانمان لەناودەچن و سامانەکەشیان ئاگر دەیخوات.“ | 20 |
“Truly our adversary is destroyed, And fire hath consumed his abundance!”
«تکایە لەگەڵ خودا ڕێک بکەوە و لە ئاشتی بە، بەمە خێرۆخۆشیت بۆ دێت. | 21 |
Acquaint now thyself with him, and be at peace: Thus shall prosperity return to thee.
تکایە فێرکردنەکان لە دەمیەوە وەربگرە و قسەکانی بخە دڵتەوە. | 22 |
Receive, I pray thee, instruction from his mouth, And lay up his words in thy heart.
ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ لای خودای هەرە بەتوانا بنیاد دەنرێیتەوە، ئەگەر ستەم لە چادرەکەت دووربخەیتەوە، | 23 |
If thou return to the Almighty, thou shalt be built up; If thou put away iniquity from thy tent.
ئەگەر زێڕ فڕێبدەیتە سەر خۆڵ و زێڕی ئۆفیر بۆ ناو بەردی شیوەکان، | 24 |
Cast to the dust thy gold, And the gold of Ophir to the stones of the brook:
ئەو کاتە توانادارەکە دەبێت بە زێڕەکەت و بە زیوی گرانبەها بۆ تۆ. | 25 |
Then shall the Almighty be thy gold, Yea, treasures of silver unto thee;
بێگومان ئیتر خۆشی لە توانادارەکە دەبینیت، ڕووت لە خودا دەکەیت. | 26 |
For then shalt thou have delight in the Almighty, And shalt lift up thy face unto God.
نوێژی بۆ دەکەیت و گوێت لێ دەگرێت، نەزرەکانت بەجێدەهێنیت. | 27 |
Thou shalt pray to him, and he shall hear thee, And thou shalt perform thy vows.
بڕیار دەدەیت و بۆت جێبەجێ دەبێت، بەسەر ڕێگاکانت ڕووناکی دەدرەوشێتەوە. | 28 |
The purpose which thou formest shall prosper with thee, And light shall shine upon thy ways.
کاتێک خەڵک دەکەون تۆ دەڵێیت:”هەڵیانبستێنەوە!“ئەوا خودا ماتومەلوولەکان ڕزگار دەکات. | 29 |
When men are cast down, thou shalt say, “There lifting up!” And the humble person he will save.
تەنانەت ئەو کەسەی کە بێگەرد نییە دەربازی دەکات، بەهۆی دەستپاکییەکەت دەرباز دەبێت.» | 30 |
He will deliver even him that is not innocent. The purity of thy hands shall save him.