< ئەیوب 21 >

ئەیوبیش وەڵامی دایەوە: 1
约伯回答说:
«بە گوێگرتن گوێ لە قسەکانم بگرن؛ با ئەمە ببێتە دڵنەواییتان. 2
你们要细听我的言语, 就算是你们安慰我。
بەرگەم بگرن کە قسە دەکەم و پاش قسەکانم گاڵتە بکەن. 3
请宽容我,我又要说话; 说了以后,任凭你们嗤笑吧!
«ئایا من سکاڵاکەم لە مرۆڤە؟ بۆچی ئارامیم لێ نەبڕێت؟ 4
我岂是向人诉冤? 为何不焦急呢?
ڕووم لێ بکەن، واقتان وڕبمێنێت و دەست بخەنە سەر دەمتان. 5
你们要看着我而惊奇, 用手捂口。
کاتێک بەبیرم دێتەوە دەتۆقم؛ موچڕکە بە لەشمدا دێت. 6
我每逢思想,心就惊惶, 浑身战兢。
بۆچی بەدکاران دەژین و پیر دەبن، هەروەها بە هێزەوە زاڵ دەبن؟ 7
恶人为何存活, 享大寿数,势力强盛呢?
نەوەیان لەبەردەمیان لەگەڵیان ڕاوەستاوە، وەچەیان لەبەرچاویانە. 8
他们眼见儿孙, 和他们一同坚立。
ماڵەکانیان لە ترس دڵنیایە؛ کوتەکی خودا بەسەریانەوە نییە. 9
他们的家宅平安无惧; 神的杖也不加在他们身上。
گایەکەیان دەپەڕێت و هەڵە ناکات؛ مانگاکەیان ئاوس دەبێت و لە باری ناچێت. 10
他们的公牛孳生而不断绝; 母牛下犊而不掉胎。
منداڵەکانیان وەک مەڕ بەڕەڵا دەکرێن؛ شیرەخۆرەکانیان سەما دەکەن. 11
他们打发小孩子出去,多如羊群; 他们的儿女踊跃跳舞。
دەف و قیسارە بەدەستەوە دەگرن؛ بە دەنگی دووزەلە دڵخۆش دەبن. 12
他们随着琴鼓歌唱, 又因箫声欢喜。
ڕۆژگاریان بە خێروخۆشی بەسەردەبەن و بە ئارامییەوە بۆ ناو جیهانی مردووان شۆڕ دەبنەوە. (Sheol h7585) 13
他们度日诸事亨通, 转眼下入阴间。 (Sheol h7585)
لەگەڵ ئەوەشدا بە خودا دەڵێن:”لێمان دوور بکەوە! دڵخۆش نابین بە ناسینی ڕێگاکانت. 14
他们对 神说:离开我们吧! 我们不愿晓得你的道。
توانادارەکە کێیە هەتا خزمەتی بکەین؟ سوودی چی دەبینین کە لێی بپاڕێینەوە؟“ 15
全能者是谁,我们何必事奉他呢? 求告他有什么益处呢?
بەڵام خێروخۆشییان لە دەستی خۆیان نییە، با ڕاوێژی بەدکاران لێم دوور بێت. 16
看哪,他们亨通不在乎自己; 恶人所谋定的离我好远。
«چەند کەم چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و کارەساتیان بەسەردێت، یان خودا لە تووڕەیی خۆیدا ئازاری کردووە بە بەشیان؟ 17
恶人的灯何尝熄灭? 患难何尝临到他们呢? 神何尝发怒,向他们分散灾祸呢?
یان وەک کا بن لەبەردەم با و وەک ئەو سەرکۆزەرەی ڕەشەبا بردوویەتی؟ 18
他们何尝像风前的碎秸, 如暴风刮去的糠秕呢?
دەگوترێت:”خودا تاوانی بەدکاران بۆ کوڕەکانیان هەڵدەگرێت.“با سزای گیانی خۆیان بدات تاوەکو بزانن! 19
你们说: 神为恶人的儿女积蓄罪孽; 我说:不如本人受报,好使他亲自知道。
با چاوەکانیان لەناوچوونەکەیان ببینن، لە جامی تووڕەیی خودای هەرە بەتوانا بخۆنەوە، 20
愿他亲眼看见自己败亡, 亲自饮全能者的忿怒。
چونکە لەدوای ئەوان، کە ژمارەی مانگەکانیان تەواو دەبێت، ئایا گوێ بە کەسوکاریان دەدەن؟ 21
他的岁月既尽, 他还顾他本家吗?
«ئایا خودا فێری زانین دەکرێت، ئەو کە دادوەری پایەدارەکان دەکات؟ 22
神既审判那在高位的, 谁能将知识教训他呢?
کەسانێک هەن لەوپەڕی تەندروستیدا دەمرن، کاتێک بە تەواوی دڵنیا و ئارامن، 23
有人至死身体强壮, 尽得平靖安逸;
لەشیان ساغن و مۆخی ناو ئێسکەکانیان هێشتا تەڕە. 24
他的奶桶充满, 他的骨髓滋润。
کەسانێکی دیکەش بە پەژارەوە دەمرن و تامی خێروخۆشییان نەکردووە. 25
有人至死心中痛苦, 终身未尝福乐的滋味;
هەردووکیان پێکەوە لەناو گڵ ڕادەکشێن و کرم دایاندەپۆشێت. 26
他们一样躺卧在尘土中, 都被虫子遮盖。
«بیرکردنەوەی ئێوە باش دەزانم و ئەو پیلانانەی بۆ ستەملێکردنم داتانناوە، 27
我知道你们的意思, 并诬害我的计谋。
چونکە دەڵێن:”کوا ماڵی گەورە پیاوەکە؟ کوا چادری نشینگەی خراپەکاران؟“ 28
你们说:霸者的房屋在哪里? 恶人住过的帐棚在哪里?
ئایا پرسیارتان لە ڕێبواران نەکردووە و سەرنجتان نەداوەتە هەواڵەکانیان؟ 29
你们岂没有询问过路的人吗? 不知道他们所引的证据吗?
بەدکار لە ڕۆژی کارەسات هەڵدێت، ئایا لە ڕۆژی تووڕەیی دەرباز دەبێت؟ 30
就是恶人在祸患的日子得存留, 在发怒的日子得逃脱。
کێ بەرەو ڕوو لەسەر ڕەفتارەکەی سەرزەنشتی دەکات؟ کێ سزای دەدات لەسەر ئەوەی کردوویەتی؟ 31
他所行的,有谁当面给他说明? 他所做的,有谁报应他呢?
ئەو بەرەو گۆڕەکان دەبردرێت و لەسەر گۆڕستان شەوارە دەگرێت. 32
然而他要被抬到茔地; 并有人看守坟墓。
قوڕی دۆڵەکە شیرینە بۆ ئەو؛ هەموو مرۆڤ بەدوایەوە دەڕۆن و لەپێشیشیەوە بەبێ ژمارە. 33
他要以谷中的土块为甘甜; 在他以先去的无数, 在他以后去的更多。
«ئیتر چۆن بە قسەی پڕوپووچ دڵنەواییم دەدەنەوە؟ لە وەڵامەکانتان تەنها بێوەفایی دەبینم!» 34
你们对答的话中既都错谬, 怎么徒然安慰我呢?

< ئەیوب 21 >