< ئەیوب 20 >
چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە: | 1 |
ナアマ人ゾパルこたへて曰く
«لەبەر جۆشانی ناخم، بیرکردنەوەکانم هانم دەدەن وەڵام بدەمەوە. | 2 |
これに因てわれ答をなすの思念を起し心しきりに之がために急る
گوێم لە سەرزەنشتەکانی تۆ دەبێت کە سووکایەتیم پێ دەکەیت، ڕۆحی تێگەیشتنم وام لێ دەکات وەڵام بدەمەوە. | 3 |
我を辱しむる警語を我聞ざるを得ず 然しながらわが了知の性われをして答ふることを得せしむ
«ئایا لە کۆنەوە ئەمەت نەزانیوە، لەو کاتەوەی مرۆڤ لەسەر زەوی دانراوە؟ | 4 |
なんぢ知らずや古昔より地に人の置れしより以來
هاواری خۆشی خراپەکاران کورتە و خۆشی خوانەناس بۆ ساتێکە. | 5 |
惡き人の勝誇は暫時にして邪曲なる者の歡樂は時の間のみ
هەرچەندە لووتبەرزی خوانەناس بگاتە ئاسمان و سەریشی لە هەور بدات، | 6 |
その高天に逹しその首雲に及ぶとも
بەڵام وەک تەپاڵە خۆی بۆ هەتاهەتایە لەناودەچێت و ئەوانەی بینیویانە دەڵێن:”کوا؟“ | 7 |
終には己の糞のごとくに永く亡絶べし 彼を見識る者は言ん彼は何處にありやと
وەک خەون دەفڕێت و ئیتر نامێنێت، وەک مۆتەکەیەک دەردەکرێت. | 8 |
彼は夢の如く過さりて復見るべからず 夜の幻のごとく追はらはれん
چاوێک کە بینیویەتی دیسان نایبینێتەوە، جارێکی دیکە شوێنەکەشی نابینرێت. | 9 |
彼を見たる目かさねてかれを見ることあらず 彼の住たる處も再びかれを見ること無らん
کوڕەکانی هەوڵ دەدەن هەژاران ڕازی بکەن؛ دەستەکانی سامانەکەی دەدەنەوە. | 10 |
その子等は貧しき者に寛待を求めん 彼もまたその取し貨財を手づから償さん
ئێسکەکانی پڕ لە گەنجیێتین، بەڵام ئەو گەنجیێتییە لەگەڵیدا لەناو خاک ڕادەکشێت. | 11 |
その骨に少壯氣勢充り 然れどもその氣勢もまた塵の中に彼とおなじく臥ん
«کە خراپە لەناو دەمی شیرین بێت و لەژێر زمانی بیشارێتەوە، | 12 |
かれ惡を口に甘しとして舌の底に藏め
دڵی پێی سووتاو و بەجێی نەهێشت، بەڵکو لەناو گەرویدا بەندی کرد، | 13 |
愛みて捨ず 之を口の中に含みをる
بەڵام نانەکەی لەناو ڕیخۆڵەکانی دەگۆڕێت، دەبێتە تاڵی ژەهری مار لەناو سکی. | 14 |
然どその食物膓の中にて變り 腹の内にて蝮の毒とならん
سامانێکی قووت دا و دەیڕشێنێتەوە؛ خودا لەناو سکی وەدەری دەنێت. | 15 |
かれ貨財を呑たれども復之を吐いださん 神これを彼の腹より推いだしたまふべし
ژەهری مار دەمژێت؛ زمانی مار دەیکوژێت. | 16 |
かれは蝮の毒を吸ひ 虺の舌に殺されん
جۆگەکان نابینێت، ڕووبارە ڕۆیشتووەکانی هەنگوین و قەیماغ. | 17 |
かれは蜂蜜と牛酪の湧て流るる河川を視ざらん
بەری ماندووبوونەکەی دێنێتەوە و قووتی نادات، لە قازانجی بازرگانییەکەی خۆشی نابینێت. | 18 |
その勞苦て獲たる物は之を償して自ら食はず 又それを求めたる所有よりは快樂を得じ
لەبەر ئەوەی هەژارانی وردوخاش کرد و بەجێی هێشتن؛ دەستی بەسەر ماڵێکدا گرت کە بنیادی نەنابوو. | 19 |
是は彼貧しき者を虐遇げて之を棄たればなり 假令家を奪ひとるとも之を改め作ることを得ざらん
«بێگومان لە ناخیدا نەیزانی بەس چییە؛ ئەوەی ئارەزووی دەکات دەربازی ناکات. | 20 |
かれはその腹に飽ことを知ざるが故に自己の深く喜ぶ物をも保つこと能はじ
خواردنەکەی پاشماوەی نییە؛ ئیتر خێروخۆشییەکەی بەردەوام نابێت. | 21 |
かれが遺して食はざる物とては一も無し 是によりてその福祉は永く保たじ
لەوپەڕی سەڵتەنەتیدا تووشی تەنگانە دەبێت، دەستی هەموو ڕەنجدەرێکی دێتە سەر. | 22 |
その繁榮の眞盛において彼は艱難に迫られ 乏しき者すべて手をこれが上に置ん
لە کاتێکدا سکی خۆی پڕ دەکات، خودا گڕی تووڕەیی خۆی بۆ دەنێرێت و وەکو باران بەسەریدا دەیبارێنێت. | 23 |
かれ腹を充さんとすれば神烈しき震怒をその上に下し その食する時にこれをその上に降したまふ
لە چەکی ئاسنەوە ڕادەکات و تیری بڕۆنز دەیبڕێت. | 24 |
かれ鐡の器を避れば銅の弓これを射透す
تیرەکەی ڕاکێشا و لە پشتییەوە هاتە دەرەوە، نووکی بریسکەدار زراوی بڕی. ترسی بەسەرەوەیە؛ | 25 |
是に於て之をその身より拔ば閃く鏃その膽より出きたりて畏懼これに臨む
هەموو تاریکییەک بۆ گەنجینەکانی شاردراوەتەوە. ئاگرێک دەیخوات فووی لێ نەکراوە، ئەوەی لە چادرەکەی مابێتەوە لووشی دەدات. | 26 |
各種の黒暗これが寳物ををほろぼすために蓄へらる 又人の吹おこせしに非る火かれを焚き その天幕に遺りをる者をも焚ん
ئاسمان تاوانەکەی ئاشکرا دەکات، زەوی لێی ڕادەپەڕێت. | 27 |
天かれの罪を顯はし 地興りて彼を攻ん
لەو ڕۆژەی کە خودا تووڕەییەکەی دەبارێنێت، لافاوێک ماڵەکەی دەبات. | 28 |
その家の儲蓄は亡て神の震怒の日に流れ去ん
ئەمە بەشی کەسی خراپە لە خوداوە، میراتی دیاریکراوە لە خوداوە.» | 29 |
是すなはち惡き人が神より受る分 神のこれに定めたまへる數なり