< ئەیوب 19 >
«هەتا کەی گیانم ئازار دەدەن و بە قسە وردم دەکەن؟ | 2 |
Meddig búsítjátok lelkemet és összezúztok szavakkal?
ئەمە دەیەم جارە ڕیسوام دەکەن، بەبێ شەرمی هێرشتان کردە سەرم. | 3 |
Immár tizedszer pirítottatok reám, nem szégyenlitek durván bánni velem?
گریمان بە ڕاستی گومڕا بووم، گومڕاییەکەم بەسەر خۆم دەشکێتەوە. | 4 |
De ha valóban tévedtem is, magamnál marad tévedésem.
ئەگەر بەڕاستی ئێوە خۆتان لە من بە گەورەتر دادەنێن و شەرمەزارییەکەی من لە دژی خۆم بەکاردەهێنن، | 5 |
Ha valóban fennhéjáztok ellenem s rám bizonyítjátok gyalázatomat:
ئەوا با لەلاتان زانراو بێت، خودا خۆی منی خوار کردووەتەوە و تۆڕەکەی بەدەورمدا ڕاکێشا. | 6 |
tudjátok meg tehát, hogy Isten elnyomott engem s körülfogott engem hálójával.
«هەرچەندە لەبەر ستەم هاوار دەکەم، بەڵام وەڵامم نادرێتەوە، هاوار دەهێنم، بەڵام دادپەروەری نییە. | 7 |
Lám, kiáltok erőszak, de reám hallgattatom meg, fohászkodom, de nincs ítélet.
ڕێی لێ گرتم و ناپەڕمەوە، تاریکی خستووەتە سەر ڕێڕەوم. | 8 |
Utamat elfalazta, reám vonulhatok tova, s ösvényeimre sötétséget vet.
شکۆمەندییەکەمی لێم داماڵی و تاجەکەی سەرمی لێکردەوە. | 9 |
Méltóságomat lehúzta rólam s levette fejem koronáját.
لە هەموو لایەکەوە منی ڕووخاند تاوەکو نەمێنم و هیوای منی وەک دار هەڵکەند. | 10 |
Leront engem köröskörül, hogy eltűnök, s kirántotta, mint a fát, reményemet.
تووڕەیی خۆی بەسەرمدا داگیرساند و بە دوژمنی خۆی دانام. | 11 |
Fellobbantotta ellenem haragját s olyannak tekint engem mint ellenségeit.
پەلاماردەرەکانی پێکەوە هاتن و سەنگەریان لە دژی من لێدا و لە دەوری چادرەکەم خۆیان دامەزراند. | 12 |
Egyaránt jöttek csapatai és feltöltik ellenem útjukat és táboroznak körülötte sátoromnak.
«کەسوکاری منی لێم دوورخستەوە و ناسیاوەکانم لێم بوون بە بێگانە. | 13 |
Testvéreimet eltávolította tőlem, és ismerőseim bizony elidegenedtek tőlem.
خزمەکانم وازیان لێ هێنام و ئەوانەی منیان ناسی لەبیریان کردم. | 14 |
Elmaradtak rokonaim, és meghittjeim elfelejtettek.
میوان و کارەکەرەکانم وەک بیانی دایاننام، وەک نامۆیەک مامەڵەم لەگەڵ دەکەن. | 15 |
Házam zsellérei és szolgálóim idegennek tekintenek engem, ismeretlen lettem szemeikben.
بانگی خزمەتکارەکەی خۆمم کرد بەڵام وەڵامی نەدایەوە، هەرچەندە بە دەمی خۆم لێی پاڕامەوە. | 16 |
Szolgámat hívtam s nem felel, szájammal kell könyörögnöm neki.
بۆنم ناخۆش بووە لەلای ژنەکەم و قێزەونم لەلای جگەرگۆشەکانم. | 17 |
Leheletem undorító a feleségemnek, és szagom a velem egy méhből valóknak.
تەنانەت منداڵانیش سووکایەتییان پێکردم، کە هەستم، باسی من دەکەن. | 18 |
Gyerkőczök is megvetnek engem, a mint felkeltem, beszéltek ellenem.
هەموو دۆستەکانم ڕقیان لێم بووەوە و ئەوانەی خۆشم دەویستن لە دژم هەڵگەڕانەوە. | 19 |
Megutáltak mind a bizalmas embereim, és a kiket szerettem, ellenem fordultak.
ئێسکم بە پێست و گۆشتمەوە نووساوە و بە خۆم و پووکمەوە دەرباز بووم. | 20 |
Bőrömhöz és húsomhoz tapadt csontom, a csak fogaim bőrével menekültem meg?
«بەزەییتان پێم بێتەوە، بەزەییتان پێم بێتەوە ئەی هاوڕێیان، چونکە دەستی خودا لێی داوم. | 21 |
Könyörüljetek, könyörüljetek rajtam ti, én barátaim, mert Isten keze megérintett engem!
بۆچی ئێوەش وەک خودا ڕاوم دەنێن؟ لە گۆشتم تێر نابن؟ | 22 |
Mért üldöztök engem mint Isten s nem laktok jól húsommal?
«خۆزگە وشەکانم دەنووسرانەوە، خۆزگە لەناو تۆمارێکدا وێنەیان دەکێشرا، | 23 |
Bárha felíratnának szavaim, bárha csak könyvben jegyeztetnének föl;
خۆزگە بە پێنووسی ئاسن لەسەر قورقوشم دەنووسران یان بۆ هەتاهەتایە لەسەر بەرد هەڵدەکۆڵران. | 24 |
vastollal meg ólommal örökre sziklába vésetnének be!
بەڵام من زانیم ئەوەی کە دەمکڕێتەوە زیندووە و لە کۆتاییدا لەسەر زەوی ڕاست دەبێتەوە. | 25 |
De én tudom, megváltóm él s utolsónak ott fog állni a por fölött.
پاش ئەوەی ئەم پێستەم لەناودەچێت، هەر لە جەستەی خۆم خودا دەبینم. | 26 |
S bőröm után leverték azt – s húsom nélkül fogom látni Istent!
ئەوەی من بۆ خۆم دەیبینم و چاوەکانم تەماشا دەکەن، نەک یەکێکی دیکە، لە ناخمەوە تامەزرۆی ئەوەم! | 27 |
A kit én magam fogok látni, és szemeim látják meg s nem idegen: elepednek veséim belsőmben.
«ئەگەر ئێوە دەڵێن:”چەند ڕاوی دەنێین، چونکە ڕەگی کێشەکە لەلای ئەوە،“ | 28 |
Midőn mondjátok: mennyire üldözzük őt! s hogy a dolog gyökere én bennem találtatik:
لە خۆتان بترسن لە ڕووی شمشێر، چونکە تووڕەیی سزای شمشێر دەهێنێت، ئیتر دەزانن کە دادوەری هەیە.» | 29 |
rettegjetek hát a kardtól, mert harag éri a kardnak való bűnöket, azért hogy tudjátok, hogy ítélet vagyon.