< ئەیوب 18 >

بیلدەدی شوحیش وەڵامی دایەوە: 1
فَقَالَ بِلْدَدُ الشُّوحِيُّ:١
«هەتا کەی تەڵە بۆ قسە دەنێنەوە؟ تێبگەن ئینجا ئێمە دەتوانین قسە بکەین. 2
«مَتَى تَكُفُّ عَنْ تَرْدِيدِ هَذِهِ الْكَلِمَاتِ؟ تَعَقَّلْ ثُمَّ نَتَكَلَّمُ.٢
بۆچی بە ئاژەڵ دانراین و لەبەرچاوتان گێل بووین؟ 3
لِمَاذَا تَعْتَبِرُنَا كَالْبَهِيمَةِ وَحَمْقَى فِي عَيْنَيْكَ؟٣
ئەی ئەوەی لە ڕقی خۆی، خۆی دەخواتەوە، ئایا لەبەر تۆ زەوی چۆڵ بکرێت و تاشەبەرد لە جێی خۆی بجوڵێت؟ 4
يَا مَنْ تُمَزِّقُ نَفْسَكَ إِرْباً غَيْظاً، هَلْ تُهْجَرُ الأَرْضُ مِنْ أَجْلِكَ أَمْ تَتَزَحْزَحُ الصَّخْرَةُ مِنْ مَوْضِعِهَا؟٤
«بەڵێ چرای بەدکاران دەکوژێتەوە و گڕی ئاگرەکەی ڕووناکی نابەخشێت. 5
أَجَلْ! إِنَّ نُورَ الأَشْرَارِ يَنْطَفِئُ وَلَهِيبَ نَارِهِمْ لَا يُضِيءُ.٥
لەناو چادرەکەی ڕووناکی تاریک دەبێت و چراکەی تەنیشتی دەکوژێتەوە. 6
يَتَحَوَّلُ النُّورُ إِلَى ظُلْمَةٍ فِي خَيْمَتِهِ، وَيَنْطَفِئُ سِرَاجُهُ عَلَيْهِ.٦
هێزی هەنگاوەکانی کورت دەبن و ڕاوێژەکەی خۆی دەیخات. 7
تَقْصُرُ خَطْوَاتُهُ الْقَوِيَّةُ وَتَصْرَعُهُ تَدْبِيرَاتُهُ،٧
بە پێیەکانی خۆی بۆ ناو داو هەنگاو دەنێت، جا لەناو تۆڕدا گیر دەخوات. 8
لأَنَّ قَدَمَيْهِ تُوْقِعَانِهِ فِي الشَّرَكِ وَتَطْرَحَانِهِ فِي حُفْرَةٍ،٨
تەڵە پاژنەی پێی دەگرێت و فاقە توند دەیگرێت. 9
يَقْبِضُ الْفَخُّ عَلَى عَقِبَيْهِ وَالشَّرَكُ يَشُدُّ عَلَيْهِ،٩
داوەکانی لە زەوی شاردراونەتەوە و تەڵەکەی لەسەر ڕێگایە. 10
حِبَالَتُهُ مَطْمُورَةٌ فِي الطَّرِيقِ، وَالْمِصْيَدَةُ كَامِنَةٌ فِي سَبِيلِهِ،١٠
بەڵاکان لە هەموو لایەکەوە دەیتۆقێنن و هەنگاوبەهەنگاو دوای کەوتوون. 11
تُرْعِبُهُ أَهْوَالٌ مِنْ حَوْلِهِ وَتُزَاحِمُهُ عِنْدَ رِجْلَيْهِ،١١
برسیێتی بڕستی لێ بڕی و کارەسات چاوەڕێی کەوتنی دەکات. 12
قُوَّتُهُ يَلْتَهِمُهَا الْجُوعُ النَّهِمُ، وَالْكَوَارِثُ مُتَأَهِّبَةٌ تَتَرَصَّدُ كَبْوَتَهُ.١٢
نەخۆشی پارچەکانی پێستەکەی دەخوات، یەکەم بەری مەرگ ئەندامەکانی لەشی دەخوات. 13
يَفْتَرِسُ الدَّاءُ جِلْدَهُ وَيَلْتَهِمُ الْمَرَضُ الأَكَّالُ أَعْضَاءَهُ.١٣
لە ئارامی ناو چادرەکەی خۆی دەڕفێنرێت، بەرەو لای پاشای بەڵاکان پەلکێش دەکرێت. 14
يُؤْخَذُ مِنْ خَيْمَتِهِ رُكْنِ اعْتِمَادِهِ، وَيُسَاقُ أَمَامَ مَلِكِ الأَهْوَالِ.١٤
ئەوەی هی ئەو نییە لەناو چادرەکەی نیشتەجێ دەبێت، گۆگرد بەسەر جێی مانەوەی پەخش دەکرێت. 15
يُقِيمُ فِي خَيْمَتِهِ غَرِيبٌ وَيُذَرُّ كِبْرِيتٌ عَلَى مَرْبِضِهِ.١٥
لە ژێرەوە ڕەگوڕیشەی وشک دەبێت و لە سەرەوەش لقەکانی سیس دەبن. 16
تَجِفُّ أُصُولُهُ تَحْتَهُ، وَتَتَبَعْثَرُ فُرُوعُهُ مِنْ فَوْقِهِ.١٦
یادەوەری لە زەوی نامێنێت و لەسەر ڕووی وشکانیش هیچ ناوێکی نییە. 17
يَبِيدُ ذِكْرُهُ مِنَ الأَرْضِ، وَلا يَبْقَى لَهُ اسْمٌ فِيهَا.١٧
لە ڕووناکییەوە پاڵ دەدرێت بۆ تاریکی و لە جیهان دەردەکرێت. 18
يُطْرَدُ مِنَ النُّورِ إِلَى الظُّلْمَةِ، وَيُنْفَى مِنَ الْمَسْكُونَةِ.١٨
نە نەوە و نە وەچەی لەنێو گەلەکەی دەبێت، نە دەربازبوو لەنێو چادرەکانی. 19
لَا يَكُونُ لَهُ نَسْلٌ، وَلا عَقِبٌ بَيْنَ شَعْبِهِ، وَلا حَيٌّ فِي أَمَاكِنِ سُكْنَاهُ.١٩
خەڵکی ڕۆژئاوا لە ڕۆژی حوکمدان لەسەر ئەودا دەحەپەسێن، گەلانی ڕۆژهەڵات مووچڕکەیان پێدا دێت. 20
يَرْتَعِبُ مِنْ مَصِيرِهِ أَهْلُ الْغَرْبِ، وَيَسْتَوْلِي الْفَزَعُ عَلَى أَبْنَاءِ الشَّرْقِ.٢٠
ئەوە نشینگەی بەدکارانە و ئەمە شوێنی ئەوانەیە کە خودا ناناسن.» 21
حَقّاً تِلْكَ هِيَ مَسَاكِنُ الأَشْرَارِ، وَهَذَا هُوَ مَقَامُ مَنْ لَا يَعْرِفُ اللهَ!»٢١

< ئەیوب 18 >