ڕۆحم شکا، ڕۆژگارم کوژایەوە، گۆڕ چاوەڕێی منە. | 1 |
بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان و ناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم. | 2 |
«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم، بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟ | 3 |
تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە، لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە. | 4 |
ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت، نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە. | 5 |
«منی کردە پەندی گەلان و بووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت. | 6 |
چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون، هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون. | 7 |
ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن و بێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت. | 8 |
کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت و ئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت. | 9 |
«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن، بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە. | 10 |
ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران. لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم | 11 |
شەو دەکەن بە ڕۆژ، لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن. | 12 |
ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم، (Sheol h7585) | 13 |
ئەگەر بە گۆڕم گوت:”تۆ باوکی منیت،“بە کرمیش:”تۆ دایکی منیت“یان”خوشکی منیت،“ | 14 |
ئیتر ئومێدم کوا؟ کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟ | 15 |
ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟» (Sheol h7585) | 16 |