< ئەیوب 17 >

ڕۆحم شکا، ڕۆژگارم کوژایەوە، گۆڕ چاوەڕێی منە. 1
“My spirit is broken; my days are extinguished; the grave awaits me.
بێگومان گاڵتەجاڕان لە دەورمدان و ناچار تەماشای کێشمەکێشیان بکەم. 2
Surely mockers surround me, and my eyes must gaze at their rebellion.
«تکایە لەلای خۆت ببە پشتگیرم، بێجگە لە تۆ کێ هەیە ببێتە کەفیلم؟ 3
Give me, I pray, the pledge You demand. Who else will be my guarantor?
تێگەیشتنت لە مێشکیان شاردووەتەوە، لەبەر ئەوە بەرزیان ناکەیتەوە. 4
You have closed their minds to understanding; therefore You will not exalt them.
ئەوەی لە پێناوی پارە پەنجەی تاوان بۆ هاوڕێیەکانی ڕادەکێشێت، نەبوونی چاوی منداڵەکانی دەپوکێنێتەوە. 5
If a man denounces his friends for a price, the eyes of his children will fail.
«منی کردە پەندی گەلان و بووم بەوەی تف لە ڕووم بکرێت. 6
He has made me a byword among the people, a man in whose face they spit.
چاوەکانم لەبەر خەم کز بوون، هەموو ئەندامەکانم زۆر لاواز بوون. 7
My eyes have grown dim with grief, and my whole body is but a shadow.
ئەوانەی ڕاستن بەمە سەرسام دەبن و بێتاوان بەسەر خوانەناسدا ڕادەپەڕێت. 8
The upright are appalled at this, and the innocent are stirred against the godless.
کەسی ڕاستودروست ڕێگای خۆی دەگرێت و ئەوەی دەست پاکە هێزی بۆ زیاد دەکرێت. 9
Yet a righteous one holds to his way, and the one with clean hands grows stronger.
«ئێستا وەرنەوە، دووبارە هەوڵ بدەن، بەڵام من هیچ دانایەکتان تێدا نادۆزمەوە. 10
But come back and try again, all of you. For I will not find a wise man among you.
ڕۆژگارم بەسەرچوو، مەبەستەکانم هەڵکەنران. لەگەڵ ئەوەشدا ئارەزووەکانی دڵم 11
My days have passed; my plans are broken off— even the desires of my heart.
شەو دەکەن بە ڕۆژ، لە تاریکیدا ڕووناکی بە نزیک دەبینن. 12
They have turned night into day, making light seem near in the face of darkness.
ئەگەر هیوا بخوازم جیهانی مردووان ببێت بە ماڵم و لە تاریکیدا نوێنەکەم ڕابخەم، (Sheol h7585) 13
If I look for Sheol as my home, if I spread out my bed in darkness, (Sheol h7585)
ئەگەر بە گۆڕم گوت:”تۆ باوکی منیت،“بە کرمیش:”تۆ دایکی منیت“یان”خوشکی منیت،“ 14
and say to corruption, ‘You are my father,’ and to the worm, ‘My mother,’ or ‘My sister,’
ئیتر ئومێدم کوا؟ کێ تەماشای ئومێدم دەکات؟ 15
where then is my hope? Who can see any hope for me?
ئایا بەرەو قووڵایی جیهانی مردووان دەچێتە خوارەوە؟ ئایا پێکەوە لەناو خۆڵ شۆڕدەبینەوە؟» (Sheol h7585) 16
Will it go down to the gates of Sheol? Will we go down together into the dust?” (Sheol h7585)

< ئەیوب 17 >