< ئەیوب 15 >
ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە: | 1 |
Temanlı Elifaz şöyle yanıtladı:
«ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە و مێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟ | 2 |
“Bilge kişi boş sözlerle yanıtlar mı, Karnını doğu rüzgarıyla doldurur mu?
ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە و بەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟ | 3 |
Boş sözlerle tartışır, Yararsız söylevler verir mi?
بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت و خەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە. | 4 |
Tanrı korkusunu bile ortadan kaldırıyor, Tanrı'nın huzurunda düşünmeyi engelliyorsun.
بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن و زمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت. | 5 |
Çünkü suçun ağzını kışkırtıyor, Hilekârların diliyle konuşuyorsun.
زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من، لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن. | 6 |
Kendi ağzın seni suçluyor, ben değil, Dudakların sana karşı tanıklık ediyor.
«ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟ یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟ | 7 |
“İlk doğan insan sen misin? Yoksa dağlardan önce mi var oldun?
ئایا لە ئەنجومەنی خودا گوێت گرتبوو؟ ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟ | 8 |
Tanrı'nın sırrını mı dinledin de, Yalnız kendini bilge görüyorsun?
چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین، چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟ | 9 |
Senin bildiğin ne ki, biz bilmeyelim? Senin anladığın ne ki, bizde olmasın?
پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە، تەمەنی لە باوکت زیاترە. | 10 |
Bizde ak saçlı da yaşlı da var, Babandan bile yaşlı.
ئایا دڵنەواییەکانی خودا و بە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟ | 11 |
Az mı geliyor Tanrı'nın avutması sana, Söylediği yumuşak sözler?
بۆچی دڵت دەتبات و بۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە، | 12 |
Niçin yüreğin seni sürüklüyor, Gözlerin parıldıyor,
بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت و قسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟ | 13 |
Tanrı'ya öfkeni gösteriyorsun, Ağzından böyle sözler dökülüyor?
«مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت و لەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟ | 14 |
“İnsan gerçekten temiz olabilir mi? Kadından doğan biri doğru olabilir mi?
ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات، کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە، | 15 |
Tanrı meleklerine güvenmiyorsa, Gökler bile O'nun gözünde temiz değilse,
ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوە دەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟ | 16 |
Haksızlığı su gibi içen İğrenç, bozuk insana mı güvenecek?
«من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە، باسی ئەوە دەکەم کە بینیم، | 17 |
“Dinle beni, sana açıklayayım, Gördüğümü anlatayım,
ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە و ئەوانیش نەیانشاردووەتەوە، | 18 |
Bilgelerin atalarından öğrenip bildirdiği, Gizlemediği gerçekleri;
ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە و هیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە. | 19 |
O atalar ki, ülke yalnız onlara verilmişti, Aralarına henüz yabancı girmemişti.
بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە، ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە. | 20 |
Kötü insan yaşamı boyunca kıvranır, Zorbaya ayrılan yıllar sayılıdır.
دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی و لە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت. | 21 |
Dehşet sesleri kulağından eksilmez, Esenlik içindeyken soyguncunun saldırısına uğrar.
لەو باوەڕەدا نییە لە تاریکی دەگەڕێتەوە؛ چاوەڕوانی شمشێرە. | 22 |
Karanlıktan kurtulabileceğine inanmaz, Kılıç onu gözler.
ئەو وێڵە و دەبێتە نێچیری سیسارکە کەچەڵ، دەزانێت کە ڕۆژی تاریکی نزیکە. | 23 |
‘Nerede?’ diyerek ekmek ardınca dolaşır, Karanlık günün yanıbaşında olduğunu bilir.
تەنگانە و ئازار دەیتۆقێنن و بەسەریدا زاڵن وەک پاشایەکی ئامادە بۆ پەلاماردان، | 24 |
Acı ve sıkıntı onu yıldırır, Savaşa hazır bir kral gibi onu yener.
چونکە بە تووڕەییەوە دەستی لە خودا ڕادەوەشێنێت، لە دژی خودای هەرە بەتوانا پاڵەوانیێتی نواند، | 25 |
Çünkü Tanrı'ya el kaldırmış, Her Şeye Gücü Yeten'e meydan okumuş,
بە کەللەڕەقییەوە بەرەو ئەو ڕایکرد بە قەڵغانە ئەستوور و بەهێزەکەیەوە. | 26 |
Kalın, yumrulu kalkanıyla O'na inatla saldırmıştı.
«هەرچەندە دەموچاوی بە چەوری داپۆشی و ناوقەدی خۆی بە پیو ئەستوور کرد، | 27 |
“Yüzü semirdiği, Göbeği yağ bağladığı halde,
بەڵام لە شارۆچکەی کاولبوو نیشتەجێ دەبێت، لەو ماڵانەی کەسی تێدا ناژیێت و خەریکن دەبنە کەلاوە. | 28 |
Yıkılmış kentlerde, Taş yığınına dönmüş oturulmaz evlerde oturacak,
لەمەودوا دەوڵەمەند نابێت و سامانەکەی جێگیر نابێت، دەستکەوتی لەناو زەویدا بەرفراوان نابێت. | 29 |
Zengin olmayacak, serveti tükenecek, Malları ülkeye yayılmayacaktır.
لە تاریکی دەرباز نابێت، کڵپەی گڕێک پۆپکەکانی وشک دەکات و بە فووێکی دەمی نامێنێت. | 30 |
Karanlıktan kaçamayacak, Filizlerini alev kurutacak, Tanrı'nın ağzından çıkan solukla yok olacaktır.
جێی باوەڕ نابێت بە شتی پووچ وێڵ دەبێت، چونکە شتی پووچ دەبێت بە کرێیەکەی. | 31 |
Boş şeye güvenerek kendini aldatmasın, Çünkü ödülü de boş olacaktır.
پێش ئەوەی ڕۆژی خۆی تەواو بێت، دەفەوتێت و گەڵاکەی سەوز نابێت. | 32 |
Gününden önce işi tamamlanacak, Dalı yeşermeyecektir.
وەک ترێ پەسیرەکانی دەکەوێت و وەک زەیتوون گوڵەکەی هەڵدەوەرێت. | 33 |
Asma gibi koruğunu dökecek, Zeytin ağacı gibi çiçeğini dağıtacaktır.
کۆمەڵی خوانەناسان چۆڵوهۆڵ دەبێت، ئاگریش ڕەشماڵی بەرتیلخۆران دەسووتێنێت. | 34 |
Çünkü tanrısızlar sürüsü kısır olur, Rüşvetçilerin çadırlarını ateş yakıp yok eder.
بە ئاژاوە دووگیان بوون و خراپەیان بۆ لەدایک دەبێت، سکیان پیلانی فێڵ و درۆ پێکدەهێنێت.» | 35 |
Fesada gebe kalıp kötülük doğururlar, İçleri yalan doludur.”