< ئەیوب 15 >

ئەلیفازی تێمانیش وەڵامی دایەوە: 1
Respondens autem Eliphaz Themanites, dixit:
«ئایا کەسی دانا بە نەزانی وەڵام دەداتەوە و مێشکی بە شتی هیچوپووچ پڕ دەکات؟ 2
Numquid sapiens respondebit quasi ventum loquens, et implebit ardore stomachum suum?
ئایا بە قسەی بێ سوود بەڵگە دێنێتەوە و بەو لێدوانانەی قازانجی لێ ناکات؟ 3
Arguis verbis eum, qui non est æqualis tibi, et loqueris quod tibi non expedit.
بەڵام تۆ لەخواترسی پێشێل دەکەیت و خەڵک لە خواپەرستی دوور دەخەیتەوە. 4
Quantum in te est evacuasti timorem, et tulisti preces coram Deo.
بێگومان گوناهەکانت دەمت فێر دەکەن و زمانی تەڵەکەبازی هەڵدەبژێریت. 5
Docuit enim iniquitas tua os tuum, et imitaris linguam blasphemantium.
زمانی خۆت تاوانبارت دەکات، نەک من، لێوەکانت لە دژت شایەتی دەدەن. 6
Condemnabit te os tuum, et non ego: et labia tua respondebunt tibi.
«ئایا تۆ یەکەم مرۆڤ بوویت لەدایک بوویت؟ یان لەپێش گردەکانەوە دروستبوویت؟ 7
Numquid primus homo tu natus es, et ante colles formatus?
ئایا لە ئەنجومەنی خودا گوێت گرتبوو؟ ئایا داناییت بە باڵای خۆتدا بڕیوە؟ 8
Numquid consilium Dei audisti, et inferior te erit eius sapientia?
چی دەزانیت کە ئێمە نایزانین، چی تێدەگەیت کە لەلای ئێمە نەبێت؟ 9
Quid nosti quod ignoremus? quid intelligis quod nesciamus?
پیر و ڕیش سپی وامان لەناودایە، تەمەنی لە باوکت زیاترە. 10
Et senes, et antiqui sunt in nobis multo vetustiores quam patres tui.
ئایا دڵنەواییەکانی خودا و بە نەرمی قسەکردن لەگەڵت کەمە؟ 11
Numquid grande est ut consoletur te Deus? sed verba tua prava hoc prohibent.
بۆچی دڵت دەتبات و بۆچی چاوەکانت دەبریسکێنەوە، 12
Quid te elevat cor tuum, et quasi magna cogitans, attonitos habes oculos?
بۆ ئەوەی ڕۆحت لە دژی خودا وەربگێڕیت و قسەی وا لە دەمت بهێنیتە دەرەوە؟ 13
Quid tumet contra Deum spiritus tuus, ut proferas de ore tuo huiuscemodi sermones?
«مرۆڤ کێیە هەتا بێگەرد بێت و لەدایکبوو لە ژن کێیە هەتا ڕاستودروست بێت؟ 14
Quid est homo, ut immaculatus sit, et ut iustus appareat natus de muliere?
ئەگەر خودا متمانە بە پیرۆزەکانی خۆی ناکات، کەواتە ئاسمان لەبەرچاوی بێگەرد نییە، 15
Ecce inter sanctos eius nemo immutabilis, et cæli non sunt mundi in conspectu eius.
ئیتر مرۆڤ کە ناڕەوایی وەک ئاو دەخواتەوە دەبێت چەند قێزەون و گەندەڵ بێت؟ 16
Quanto magis abominabilis et inutilis homo, qui bibit quasi aquam iniquitatem?
«من پێت دەڵێم گوێم لێ بگرە، باسی ئەوە دەکەم کە بینیم، 17
Ostendam tibi, audi me: quod vidi narrabo tibi.
ئەوەی دانایان لە باوباپیرانیانەوە پێیان ڕاگەیەنراوە و ئەوانیش نەیانشاردووەتەوە، 18
Sapientes confitentur, et non abscondunt patres suos.
ئەوانەی خاکەکە تەنها بەوان دراوە و هیچ نامۆیەک بەناویاندا تێنەپەڕیوە. 19
Quibus solis data est terra, et non transivit alienus per eos.
بەدکار ڕۆژانە دەتلێتەوە، ژمارەی ساڵانی ستەمکاریش دیاریکراوە. 20
Cunctis diebus suis impius superbit, et numerus annorum incertus est tyrannidis eius.
دەنگێکی ترسناک لە گوێیەکانیەتی و لە ساتی ئاشتیدا تێکدەر بۆی دێت. 21
Sonitus terroris semper in auribus illius: et cum pax sit, ille semper insidias suspicatur.
لەو باوەڕەدا نییە لە تاریکی دەگەڕێتەوە؛ چاوەڕوانی شمشێرە. 22
Non credit quod reverti possit de tenebris ad lucem, circumspectans undique gladium.
ئەو وێڵە و دەبێتە نێچیری سیسارکە کەچەڵ، دەزانێت کە ڕۆژی تاریکی نزیکە. 23
Cum se moverit ad quærendum panem, novit quod paratus sit in manu eius tenebrarum dies.
تەنگانە و ئازار دەیتۆقێنن و بەسەریدا زاڵن وەک پاشایەکی ئامادە بۆ پەلاماردان، 24
Terrebit eum tribulatio, et angustia vallabit eum, sicut regem, qui præparatur ad prælium.
چونکە بە تووڕەییەوە دەستی لە خودا ڕادەوەشێنێت، لە دژی خودای هەرە بەتوانا پاڵەوانیێتی نواند، 25
Tetendit enim adversus Deum manum suam, et contra Omnipotentem roboratus est.
بە کەللەڕەقییەوە بەرەو ئەو ڕایکرد بە قەڵغانە ئەستوور و بەهێزەکەیەوە. 26
Cucurrit adversus eum erecto collo, et pingui cervice armatus est.
«هەرچەندە دەموچاوی بە چەوری داپۆشی و ناوقەدی خۆی بە پیو ئەستوور کرد، 27
Operuit faciem eius crassitudo, et de lateribus eius arvina dependet.
بەڵام لە شارۆچکەی کاولبوو نیشتەجێ دەبێت، لەو ماڵانەی کەسی تێدا ناژیێت و خەریکن دەبنە کەلاوە. 28
Habitavit in civitatibus desolatis, et in domibus desertis, quæ in tumulos sunt redactæ.
لەمەودوا دەوڵەمەند نابێت و سامانەکەی جێگیر نابێت، دەستکەوتی لەناو زەویدا بەرفراوان نابێت. 29
Non ditabitur, nec perseverabit substantia eius, nec mittet in terra radicem suam.
لە تاریکی دەرباز نابێت، کڵپەی گڕێک پۆپکەکانی وشک دەکات و بە فووێکی دەمی نامێنێت. 30
Non recedet de tenebris: ramos eius arefaciet flamma, et auferetur spiritu oris sui.
جێی باوەڕ نابێت بە شتی پووچ وێڵ دەبێت، چونکە شتی پووچ دەبێت بە کرێیەکەی. 31
Non credet frustra errore deceptus, quod aliquo pretio redimendus sit.
پێش ئەوەی ڕۆژی خۆی تەواو بێت، دەفەوتێت و گەڵاکەی سەوز نابێت. 32
Antequam dies eius impleantur, peribit: et manus eius arescent.
وەک ترێ پەسیرەکانی دەکەوێت و وەک زەیتوون گوڵەکەی هەڵدەوەرێت. 33
Lædetur quasi vinea in primo flore botrus eius, et quasi oliva proiiciens florem suum.
کۆمەڵی خوانەناسان چۆڵوهۆڵ دەبێت، ئاگریش ڕەشماڵی بەرتیلخۆران دەسووتێنێت. 34
Congregatio enim hypocritæ sterilis, et ignis devorabit tabernacula eorum, qui munera libenter accipiunt.
بە ئاژاوە دووگیان بوون و خراپەیان بۆ لەدایک دەبێت، سکیان پیلانی فێڵ و درۆ پێکدەهێنێت.» 35
Concepit dolorem, et peperit iniquitatem, et uterus eius præparat dolos.

< ئەیوب 15 >