< ئەیوب 14 >

«مرۆڤی لەدایکبوو لە ژن ڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە. 1
人为妇人所生, 日子短少,多有患难;
وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت، وەک سێبەر دەڕوات و ناوەستێت. 2
出来如花,又被割下, 飞去如影,不能存留。
ئایا چاوت لەسەر کەسێکی وەکو ئەم دەبێت؟ ئێستاش ئەوت هێناوەتە بەردەم خۆت بۆ دادگایی؟ 3
这样的人你岂睁眼看他吗? 又叫我来受审吗?
کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟ بێگومان کەس! 4
谁能使洁净之物出于污秽之中呢? 无论谁也不能!
جا ئەگەر ڕۆژانی هەرکەسێک دیاریکراو بێت و ژمارەی مانگەکانی لای تۆ بێت و کاتێکت بۆ دیاریکردبێت کە لێی تێنەپەڕێت، 5
人的日子既然限定, 他的月数在你那里, 你也派定他的界限,使他不能越过,
ئیتر لێیگەڕێ با پشوو بدات، هەتا وەک ڕەنجدەرێک دڵخۆش بێت بە تەواوبوونی ڕۆژەکەی. 6
便求你转眼不看他,使他得歇息, 直等他像雇工人完毕他的日子。
«لانی کەم دار ئومێدی ئەوەی هەیە کە ئەگەر بڕایەوە چەکەرە بکاتەوە و دووبارە شین بێتەوە و لقوپۆپی تازە دەربکات. 7
树若被砍下, 还可指望发芽, 嫩枝生长不息;
ئەگەر ڕەگەکەی لەناو زەویدا کۆنیش بێت و بنەدارەکەی لەناو خۆڵدا بمرێت، 8
其根虽然衰老在地里, 干也死在土中,
هەر کاتێک بۆنی ئاو بکات چەکەرە دەکات و وەک ڕووەکێکی نوێ لق دەردەکات. 9
及至得了水气,还要发芽, 又长枝条,像新栽的树一样。
بەڵام پیاو دەمرێت و لەناودەچێت؛ مرۆڤ ڕۆح بەدەستەوە دەدات و بوونی نابێت. 10
但人死亡而消灭; 他气绝,竟在何处呢?
هەروەک ئاوەکان لەناو دەریاچە نامێنن و ڕووبار ئاوی تێدا نامێنێت و وشک دەبێت، 11
海中的水绝尽, 江河消散干涸。
هەروەها مرۆڤیش ڕادەکشێت و هەڵناستێتەوە، لە خەوەکەی خەبەری نابێتەوە و بەئاگا نایەت هەتا ئاسمان نامێنێت. 12
人也是如此,躺下不再起来, 等到天没有了,仍不得复醒, 也不得从睡中唤醒。
«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم و دەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە! خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم و بەبیرت دەهاتمەوە! (Sheol h7585) 13
惟愿你把我藏在阴间, 存于隐密处,等你的忿怒过去; 愿你为我定了日期,记念我。 (Sheol h7585)
ئەگەر پیاوێک بمرێت، ئایا زیندوو دەبێتەوە؟ هەموو ڕۆژانم تێکۆشانە، ئارام دەگرم هەتا دەرووم لێ دەکرێتەوە. 14
人若死了岂能再活呢? 我只要在我一切争战的日子, 等我被释放的时候来到。
بانگم دەکەیت من وەڵامت دەدەمەوە، تامەزرۆ دەبیت بۆ ئەو بوونەوەرەی کە دروستت کرد. 15
你呼叫,我便回答; 你手所做的,你必羡慕。
بێگومان ئەو کاتە چاودێری هەنگاوەکانم دەکەیت، بەڵام تێبینی گوناهەکەم ناکەیت. 16
但如今你数点我的脚步, 岂不窥察我的罪过吗?
یاخیبوونەکەم گرێی لێدراوە لەناو بوخچەیەک، تاوانەکەم دەشاریتەوە. 17
我的过犯被你封在囊中, 也缝严了我的罪孽。
«هەروەک چۆن کە چیا بکەوێت پارچەپارچە دەبێت و تاشەبەرد لە جێی خۆی دەلەقێت، 18
山崩变为无有; 磐石挪开原处。
ئاو بەرد دەسووێنێت و لافاو خۆڵی زەوی ڕادەماڵێت، بەو جۆرە تۆش هیوای مرۆڤ لەناودەبەیت. 19
水流消磨石头, 所流溢的洗去地上的尘土; 你也照样灭绝人的指望。
بۆ هەتاهەتایە بەسەریدا زاڵ دەبیت و کۆتایی پێ دێت، ڕووی دەگۆڕیت و دەریدەکەیت. 20
你攻击人常常得胜,使他去世; 你改变他的容貌,叫他往而不回。
ئەگەر کوڕەکانی ڕێزیان لێ بگیرێت، پێی نازانێت، ئەگەر لە پلەوپایەشیان نزم بکرێتەوە، ئاگای لێ نییە. 21
他儿子得尊荣,他也不知道, 降为卑,他也不觉得。
تەنها هەست بە ئازاری خۆی دەکات و داخ بۆ حاڵی خۆی دەخوات.» 22
但知身上疼痛, 心中悲哀。

< ئەیوب 14 >