< ئەیوب 14 >
«مرۆڤی لەدایکبوو لە ژن ڕۆژگاری کەمە و چەرمەسەری زۆرە. | 1 |
人为妇人所生, 日子短少,多有患难;
وەک گوڵ دەپشکوێت و پاشان سیس دەبێت، وەک سێبەر دەڕوات و ناوەستێت. | 2 |
出来如花,又被割下, 飞去如影,不能存留。
ئایا چاوت لەسەر کەسێکی وەکو ئەم دەبێت؟ ئێستاش ئەوت هێناوەتە بەردەم خۆت بۆ دادگایی؟ | 3 |
这样的人你岂睁眼看他吗? 又叫我来受审吗?
کێ دەتوانێت پاکێک لە گڵاوێک دەربهێنێت؟ بێگومان کەس! | 4 |
谁能使洁净之物出于污秽之中呢? 无论谁也不能!
جا ئەگەر ڕۆژانی هەرکەسێک دیاریکراو بێت و ژمارەی مانگەکانی لای تۆ بێت و کاتێکت بۆ دیاریکردبێت کە لێی تێنەپەڕێت، | 5 |
人的日子既然限定, 他的月数在你那里, 你也派定他的界限,使他不能越过,
ئیتر لێیگەڕێ با پشوو بدات، هەتا وەک ڕەنجدەرێک دڵخۆش بێت بە تەواوبوونی ڕۆژەکەی. | 6 |
便求你转眼不看他,使他得歇息, 直等他像雇工人完毕他的日子。
«لانی کەم دار ئومێدی ئەوەی هەیە کە ئەگەر بڕایەوە چەکەرە بکاتەوە و دووبارە شین بێتەوە و لقوپۆپی تازە دەربکات. | 7 |
树若被砍下, 还可指望发芽, 嫩枝生长不息;
ئەگەر ڕەگەکەی لەناو زەویدا کۆنیش بێت و بنەدارەکەی لەناو خۆڵدا بمرێت، | 8 |
其根虽然衰老在地里, 干也死在土中,
هەر کاتێک بۆنی ئاو بکات چەکەرە دەکات و وەک ڕووەکێکی نوێ لق دەردەکات. | 9 |
及至得了水气,还要发芽, 又长枝条,像新栽的树一样。
بەڵام پیاو دەمرێت و لەناودەچێت؛ مرۆڤ ڕۆح بەدەستەوە دەدات و بوونی نابێت. | 10 |
但人死亡而消灭; 他气绝,竟在何处呢?
هەروەک ئاوەکان لەناو دەریاچە نامێنن و ڕووبار ئاوی تێدا نامێنێت و وشک دەبێت، | 11 |
海中的水绝尽, 江河消散干涸。
هەروەها مرۆڤیش ڕادەکشێت و هەڵناستێتەوە، لە خەوەکەی خەبەری نابێتەوە و بەئاگا نایەت هەتا ئاسمان نامێنێت. | 12 |
人也是如此,躺下不再起来, 等到天没有了,仍不得复醒, 也不得从睡中唤醒。
«خۆزگە لەناو جیهانی مردووان لەچاو ونت دەکردم و دەتشاردمەوە هەتا تووڕەییەکەت دادەمرکایەوە! خۆزگە کاتێکت بۆ دیاری دەکردم و بەبیرت دەهاتمەوە! (Sheol ) | 13 |
惟愿你把我藏在阴间, 存于隐密处,等你的忿怒过去; 愿你为我定了日期,记念我。 (Sheol )
ئەگەر پیاوێک بمرێت، ئایا زیندوو دەبێتەوە؟ هەموو ڕۆژانم تێکۆشانە، ئارام دەگرم هەتا دەرووم لێ دەکرێتەوە. | 14 |
人若死了岂能再活呢? 我只要在我一切争战的日子, 等我被释放的时候来到。
بانگم دەکەیت من وەڵامت دەدەمەوە، تامەزرۆ دەبیت بۆ ئەو بوونەوەرەی کە دروستت کرد. | 15 |
你呼叫,我便回答; 你手所做的,你必羡慕。
بێگومان ئەو کاتە چاودێری هەنگاوەکانم دەکەیت، بەڵام تێبینی گوناهەکەم ناکەیت. | 16 |
但如今你数点我的脚步, 岂不窥察我的罪过吗?
یاخیبوونەکەم گرێی لێدراوە لەناو بوخچەیەک، تاوانەکەم دەشاریتەوە. | 17 |
我的过犯被你封在囊中, 也缝严了我的罪孽。
«هەروەک چۆن کە چیا بکەوێت پارچەپارچە دەبێت و تاشەبەرد لە جێی خۆی دەلەقێت، | 18 |
山崩变为无有; 磐石挪开原处。
ئاو بەرد دەسووێنێت و لافاو خۆڵی زەوی ڕادەماڵێت، بەو جۆرە تۆش هیوای مرۆڤ لەناودەبەیت. | 19 |
水流消磨石头, 所流溢的洗去地上的尘土; 你也照样灭绝人的指望。
بۆ هەتاهەتایە بەسەریدا زاڵ دەبیت و کۆتایی پێ دێت، ڕووی دەگۆڕیت و دەریدەکەیت. | 20 |
你攻击人常常得胜,使他去世; 你改变他的容貌,叫他往而不回。
ئەگەر کوڕەکانی ڕێزیان لێ بگیرێت، پێی نازانێت، ئەگەر لە پلەوپایەشیان نزم بکرێتەوە، ئاگای لێ نییە. | 21 |
他儿子得尊荣,他也不知道, 降为卑,他也不觉得。
تەنها هەست بە ئازاری خۆی دەکات و داخ بۆ حاڵی خۆی دەخوات.» | 22 |
但知身上疼痛, 心中悲哀。