< ئەیوب 13 >

«چاوەکانم هەموو ئەمانەی بینیوە، گوێیەکانم بیستوویانە و تێیان گەیشتووم. 1
Lo, mine eye hath seen all this, mine ear hath heard and understood it.
وەک زانینی ئێوە منیش زانیومە؛ من لە ئێوە کەمتر نیم. 2
What ye know, do I know also; I am not inferior unto you.
بەڵام من لەگەڵ توانادارەکە قسە دەکەم، دەمەوێت لەلای خودا دادگایی بکرێم. 3
Notwithstanding I would speak to the Almighty, and I desire to reason with God.
بەڵام ئێوە درۆم بۆ هەڵدەبەستن، هەمووتان پزیشکی بێ کەڵکن. 4
But ye are plasterers of lies, ye are all physicians of no value.
خۆزگە بە تەواوی بێدەنگ دەبوون! ئەوە بۆتان دەبوو بە دانایی. 5
Oh that ye would altogether hold your peace! and it would be your wisdom.
ئێستا گوێ لە بەهانەم بگرن و بۆ سکاڵای لێوەکانم گوێ شل بکەن. 6
Hear now my reasoning, and hearken to the pleadings of my lips.
ئایا بە درۆ بەرگری لە خودا دەکەن؟ ئایا بە دەم خوداوە درۆ دەکەن؟ 7
Will ye speak unrighteously for God, and talk deceitfully for Him?
ئایا لایەنگری دەکەن، یان بۆ خودا مشتومڕ دەکەن؟ 8
Will ye show Him favour? Will ye contend for God?
ئەگەر تاقیتان بکاتەوە، ئایا دەردەچن یان دەتانەوێت وەک مرۆڤ هەڵیبخەڵەتێنن؟ 9
Would it be good that He should search you out? Or as one mocketh a man, will ye mock Him?
بێگومان سەرزەنشتتان دەکات ئەگەر بە نهێنی لایەنگری بکەن. 10
He will surely reprove you, if ye do secretly show favour.
ئایا شکۆمەندییەکەی ناتانترسێنێت و ترسی ئەو دەستتان بەسەردا ناکێشێت؟ 11
Shall not His majesty terrify you, and His dread fall upon you?
یادەوەری و پەندەکانتان تەنها خۆڵەمێشە و بەرگرییەکانتان بەرگرییە لە قوڕ. 12
Your memorials shall be like unto ashes, your eminences to eminences of clay.
«لێم بێدەنگ بن، من قسە دەکەم و ئەوەی بەسەرم دێت با بێت! 13
Hold your peace, let me alone, that I may speak, and let come on me what will.
بۆچی من کێشە بۆ خۆم دروستبکەم، ژیانی خۆم بخەمە مەترسییەوە؟ 14
Wherefore? I will take my flesh in my teeth, and put my life in my hand.
ئەگەر بشمکوژێت هەر پشتی پێ دەبەستم، لەبەردەمیدا تەنها مشتومڕ لەسەر هەڵسوکەوتم دەکەم. 15
Though He slay me, yet will I trust in Him; but I will argue my ways before Him.
هەروەها ئەمە بۆ ڕزگاریمە، کە خوانەناس نایەتە بەردەمی. 16
This also shall be my salvation, that a hypocrite cannot come before Him.
بە تەواوی گوێ لە قسەکانم بگرن و ئەوەی ڕایدەگەیەنم با گوێتان لێی بێت. 17
Hear diligently my speech, and let my declaration be in your ears.
ئەوەتا من بە باشی سکاڵای خۆمم خستووەتە ڕوو، دەزانم ئەستۆپاک دەردەچم. 18
Behold now, I have ordered my cause; I know that I shall be justified.
کێیە ئەوەی مشتومڕم لەگەڵ دەکات، تاکو هەر ئێستا بێدەنگ بم و ڕۆح بەدەستەوە بدەم؟ 19
Who is he that will contend with me? For then would I hold my peace and die.
«ئەی خودا، تەنها بەم دوو کارە پشتگیریم بکە، ئیتر لەبەردەمت ون نابم. 20
Only do not two things unto me, then will I not hide myself from Thee:
دەستت لێم دووربخەوە و با سامی تۆ نەمترسێنێت. 21
Withdraw Thy hand far from me; and let not Thy terror make me afraid.
ئینجا بانگم بکە و من وەڵام دەدەمەوە، یان من قسە دەکەم و تۆ وەڵامم بدەوە. 22
Then call Thou, and I will answer; or let me speak, and answer Thou me.
چەند تاوان و گوناهم هەیە؟ یاخیبوون و گوناهەکەی خۆمم پێ بناسێنە. 23
How many are mine iniquities and sins? Make me to know my transgression and my sin.
بۆچی ڕووی خۆت دەشاریتەوە و بە دوژمنی خۆت دامدەنێیت؟ 24
Wherefore hidest Thou Thy face, and holdest me for Thine enemy?
ئایا گەڵایەکی هەڵوەریو پان دەکەیتەوە؟ ئایا بەدوای پووشی وشکدا ڕادەکەیت؟ 25
Wilt Thou harass a driven leaf? And wilt Thou pursue the dry stubble?
تۆ بە تاڵی لە دژم دەنووسیت و لەسەر تاوانەکانی لاویێتیم سزام دەدەیت. 26
That Thou shouldest write bitter things against me, and make me to inherit the iniquities of my youth.
جا پێیەکانی منت خستووەتە ناو کۆتەوە و چاوت بڕیوەتە هەموو ڕێڕەوەکانم و شوێن پێیەکانم دەپشکنیت. 27
Thou puttest my feet also in the stocks, and lookest narrowly unto all my paths; Thou drawest Thee a line about the soles of my feet;
«وەک دارێکی کلۆر لەناو دەچم، وەک جلێک کە مۆرانە لێی دابێت. 28
Though I am like a wine-skin that consumeth, like a garment that is moth-eaten.

< ئەیوب 13 >