< ئەیوب 11 >
چۆفەری نەعماتیش وەڵامی دایەوە: | 1 |
Naamalı Sofar şöyle yanıtladı:
«ئایا ئەم هەموو قسانە شایانی وەڵام نین، یاخود پیاوی زۆربڵێ ئەستۆپاک دەبێت؟ | 2 |
“Bunca söz yanıtsız mı kalsın? Çok konuşan haklı mı sayılsın?
ئایا قسە پووچەکانت خەڵکی بێدەنگ دەکات، یان گاڵتە دەکەیت و کەس نییە شەرمەزارت بکات؟ | 3 |
Saçmalıkların karşısında sussun mu insanlar? Sen alay edince kimse seni utandırmasın mı?
بە خودا دەڵێیت”باوەڕم بێگەردە و من لەبەرچاوی تۆدا پاکم،“ | 4 |
Tanrı'ya, ‘İnancım arıdır’ diyorsun, ‘Senin gözünde temizim.’
بەڵام خۆزگە خودا دەدوا و لێوەکانی بەرامبەر بە تۆ دەکردەوە و | 5 |
Ama keşke Tanrı konuşsa, Sana karşı ağzını açsa da,
نهێنییەکانی دانایی بۆت ئاشکرا دەکرد، چونکە دانایی لایەکی ئاشکرا و لایەکی شاردراوەشی هەیە، جا دەتزانی کە خودا لە تاوانەکەی خۆت کەمتر سزای داویت. | 6 |
Bilgeliğin sırlarını bildirse! Çünkü bilgelik çok yönlüdür. Bil ki, Tanrı günahlarından bazılarını unuttu bile.
«ئایا دەتوانیت لە نهێنییەکانی خودا بگەیت؟ ئایا دەتوانیت بگەیتە سنووری خودای هەرە بەتوانا؟ | 7 |
“Tanrı'nın derin sırlarını anlayabilir misin? Her Şeye Gücü Yeten'in sınırlarına ulaşabilir misin?
ئەو لە ئاسمان بەرزترە، ئیتر تۆ چی دەکەیت، لە جیهانی مردووان قووڵترە، ئیتر تۆ چی دەزانیت؟ (Sheol ) | 8 |
Onlar gökler kadar yüksektir, ne yapabilirsin? Ölüler diyarından derindir, nasıl anlayabilirsin? (Sheol )
پێوانەکەی لە زەوی درێژترە و لە دەریاش پانترە. | 9 |
Ölçüleri yeryüzünden uzun, Denizden geniştir.
«ئەگەر هات و تۆی خستە بەندیخانەوە و تۆی بردە دادگا، کێ ڕێی لێ دەگرێت؟ | 10 |
“Gelip seni hapsetse, mahkemeye çağırsa, Kim O'na engel olabilir?
بێگومان ئەو دەزانێت خراپەکاران کێن و خراپەکاری دەبینێت، وا دەزانیت ئاگای لێ نییە؟ | 11 |
Çünkü O yalancıları tanır, Kötülüğü görür de dikkate almaz mı?
بەڵام پیاوێکی بێ ئەقڵ نابێتە تێگەیشتوو هەتا جاشکی کەرەکێوی وەک مرۆڤ لەدایک نەبێت. | 12 |
Ne zaman yaban eşeği insan doğurursa, Aptal da o zaman sağduyulu olur.
«ئەگەر تۆ دڵی خۆت ئامادە بکەیت و دەستی خۆتی بۆ پان بکەیتەوە، | 13 |
“O'na yüreğini adar, Ellerini açarsan,
ئەگەر ئەو خراپەیەی لەناو دەستتە دووری بخەیتەوە و نەهێڵیت ستەم لەناو چادرەکەت نیشتەجێ بێت، | 14 |
İşlediğin günahı kendinden uzaklaştırır, Çadırında haksızlığa yer vermezsen,
ئەو کاتە بەبێ کەموکوڕی شەرم ناکەیت و چەسپاو دەبیت و ناترسیت. | 15 |
Utanmadan başını kaldırır, Sağlam ve korkusuz olabilirsin.
چەرمەسەری لەبیر دەکەیت و وەک ئاوێکی تێپەڕیو یادی دەکەیتەوە. | 16 |
Sıkıntılarını unutur, Akıp gitmiş sular gibi anarsın onları.
ژیانت لە نیوەڕۆ ڕۆشنتر دەبێت و تاریکی وەک ڕووناکی بەیانی لێدێت. | 17 |
Yaşamın öğlen güneşinden daha parlak olur, Karanlık sabaha döner.
دڵنیا دەبیت، چونکە ئومێدت هەیە، دەوروبەرەکەت دەپشکنیت و بە ئاسوودەییەوە پشوو دەدەیت. | 18 |
Güven duyarsın, çünkü umudun olur, Çevrene bakıp güvenlik içinde yatarsın.
خۆت مات دەکەیت و کەس نییە هەراسانت بکات و زۆر کەس لە ڕووی تۆ دەپاڕێنەوە. | 19 |
Uzanırsın, korkutan olmaz, Birçokları senden lütuf diler.
بەڵام چاوی بەدکاران کوێر دەبن و پەناگا نامێنێت بۆ دەربازبوون؛ ئاواتیان ڕۆح سپاردنە.» | 20 |
Ama kötülerin gözlerinin feri sönecek, Kaçacak yer bulamayacaklar, Tek umutları son soluklarını vermek olacak.”