< ئەیوب 10 >

«لە ناخەوە قێزم لە ژیان دەبێتەوە، بە ئازادی سکاڵای خۆم دەردەبڕم، بە دڵێکی بریندارەوە قسە دەکەم. 1
“My soul is weary of my life. I will give free course to my complaint. I will speak in the bitterness of my soul.
بە خودا دەڵێم: بڕیاری تاوانباریم بەسەردا مەسەپێنە! تێمبگەیەنە بۆچی دادگاییم دەکەیت. 2
I will tell God, ‘Do not condemn me. Show me why you contend with me.
ئایا بەلاتەوە باشە ستەم بکەیت، ئەوەی بە دەستی خۆت دروستت کرد، زەلیلی بکەیت؟ بە پیلانی بەدکاران پێبکەنیت؟ 3
Is it good to you that you should oppress, that you should despise the work of your hands, and smile on the counsel of the wicked?
ئایا چاوی گۆشتیت هەیە؟ ئایا وەک چاوی مرۆڤ دەبینیت؟ 4
Do you have eyes of flesh? Or do you see as man sees?
ئایا ڕۆژگارت وەک ڕۆژگاری مرۆڤە، یان تەمەنت وەک تەمەنی ئێمە دیاریکراوە؟ 5
Are your days as the days of mortals, or your years as man’s years,
بۆچی بەدوای تاوانمدا دەگەڕێیت و چاو بۆ گوناهم دەگێڕیت؟ 6
that you inquire after my iniquity, and search after my sin?
هەرچەندە تۆ دەزانیت کە من تاوانبار نیم و کەسیش نییە لە دەستی تۆ فریام بکەوێت. 7
Although you know that I am not wicked, there is no one who can deliver out of your hand.
«دەستەکانی تۆ منیان پێکهێنا و دروستیان کردم، ئایا دەستت دەگێڕیتەوە سەرم و لەناوم دەبەیت؟ 8
“‘Your hands have framed me and fashioned me altogether, yet you destroy me.
لەبیرت نەچێت کە تۆ وەک قوڕ شێوەی منت کێشا، ئایا ئێستا دەمگەڕێنیتەوە بۆ خۆڵ؟ 9
Remember, I beg you, that you have fashioned me as clay. Will you bring me into dust again?
ئایا وەک شیر منت نەچۆڕاند و وەک پەنیر منت نەمەیاند؟ 10
Haven’t you poured me out like milk, and curdled me like cheese?
بە پێست و گۆشت منت پۆشی و بە ئێسک و ماسوولکە منت چنی. 11
You have clothed me with skin and flesh, and knit me together with bones and sinews.
ژیان و خۆشەویستی نەگۆڕت پێ بەخشیم، چاودێریی تۆ ڕۆحی منی پاراست. 12
You have granted me life and loving kindness. Your visitation has preserved my spirit.
«بەڵام ئەمەت لە دڵی خۆتدا شاردەوە، من زانیم کە چیت لە دڵدایە. 13
Yet you hid these things in your heart. I know that this is with you:
ئەگەر گوناه بکەم، چاودێریم دەکەیت و لە تاوانەکەم بێبەریم ناکەیت. 14
if I sin, then you mark me. You will not acquit me from my iniquity.
ئەگەر تاوانبار بم، قوڕبەسەرم! ئەگەر بێتاوانیش بم، ناتوانم شانازی پێوە بکەم، چونکە من تێرم لە شەرمەزاری و زەلیلی خۆم بینی. 15
If I am wicked, woe to me. If I am righteous, I still will not lift up my head, being filled with disgrace, and conscious of my affliction.
ئەگەر سەرم بەرز بکەمەوە وەک شێر ڕاوم دەکەیت، دەگەڕێیتەوە و سامی خۆتم نیشان دەدەیت. 16
If my head is held high, you hunt me like a lion. Again you show yourself powerful to me.
شایەتەکانت لە دژم نوێ دەکەیتەوە و تووڕەیی خۆتم لەسەر زیاد دەکەیت و یەک لەدوای یەک هێزەکانت دەنێریتە سەرم. 17
You renew your witnesses against me, and increase your indignation on me. Changes and warfare are with me.
«ئیتر بۆچی لە سکی دایکمەوە دەرتهێنام؟ خۆزگە بفەوتامایە و ئەو کاتە هیچ چاوێکیش نەیدەبینیم. 18
“‘Why, then, have you brought me out of the womb? I wish I had given up the spirit, and no eye had seen me.
وەک ئەوەی نەبووبم، وا دەبوو، لە سکی دایکمەوە بۆ گۆڕ دەبردرام. 19
I should have been as though I had not been. I should have been carried from the womb to the grave.
ئایا ڕۆژگارم کەم نییە؟ بەرمدە! وازم لێ بهێنە! با تاوێک زەردەخەنە بێتە سەر لێوم، 20
Aren’t my days few? Stop! Leave me alone, that I may find a little comfort,
پێش ئەوەی بڕۆم و ئیتر نەگەڕێمەوە، بۆ خاکی تەمومژ و سێبەری مەرگ، 21
before I go where I will not return from, to the land of darkness and of the shadow of death;
خاکی تاریکی، وەک شەوەزەنگ، سێبەری مەرگ و ناڕێکی، خۆرهەڵاتنیشی وەک شەوەزەنگە.» 22
the land dark as midnight, of the shadow of death, without any order, where the light is as midnight.’”

< ئەیوب 10 >