< ئەیوب 1 >
پیاوێک هەبوو لە خاکی عوچ ناوی ئەیوب بوو، کەسێکی ڕاست و بێ کەموکوڕی بوو، لەخواترس بوو، خۆی لە خراپە لا دەدا. | 1 |
In the land of Uz lived a man whose name was Job. He was an upright and good man, fearing God and departing from evil.
حەوت کوڕ و سێ کچی هەبوو. | 2 |
He had seven sons and three daughters.
مەڕوماڵاتەکەشی، حەوت هەزار مەڕ و سێ هەزار وشتر و پێنج سەد جووت مانگا و پێنج سەد ماکەر بوو، خزمەتکارەکانیشی زۆر زۆر بوون، ئەیوب لەنێو هەموو خەڵکی ڕۆژهەڵاتدا مەزنترین کەس بوو. | 3 |
His substance was seven thousand sheep, three thousand camels, five hundred yoke of oxen, five hundred she-asses, and a great number of servants; so that he was the greatest of all the inhabitants of the East.
کوڕەکانیشی بە نۆرە هەر جارەی لە ماڵی یەکێکیان خوانیان ساز دەکرد، سێ خوشکەکەیان بانگهێشت دەکرد بۆ ئەوەی لەگەڵیان بخۆن و بخۆنەوە. | 4 |
Now it was the custom of his sons to make a feast in their houses, each on his day, and to send and invite their three sisters to eat and to drink with them.
کاتێک کە ڕۆژانی خوان سازکردنەکە دەسووڕایەوە، ئەیوب بەدوایاندا دەینارد و پیرۆزی دەکردن، بۆ ڕۆژی پاشتر بەیانی زوو هەڵدەستا و بەپێی ژمارەیان قوربانی سووتاندنی پێشکەش دەکرد، چونکە ئەیوب دەیگوت: «ڕەنگە منداڵەکانم گوناهیان کردبێت و لە دڵیاندا نەفرەتیان لە خودا کردبێت.» ئەیوب بە بەردەوامی ئەم کارەی دەکرد. | 5 |
And when the days of their feasting had gone round, Job used to send for them and sanctify them, and to rise up early in the morning and offer burnt-offerings according to the number of them all; for Job said, It may be that my sons have sinned, and have renounced God in their hearts. Thus did Job continually.
ئەوە بوو ڕۆژێکیان فریشتەکان هاتن بۆ ئەوەی لەبەردەم یەزدان بوەستن، شەیتانیش لەگەڵیان هات. | 6 |
Now on a certain day the sons of God came to present themselves before Jehovah, and Satan also came among them.
جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «لەکوێوە هاتیت؟» شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «لە گەڕان لەسەر زەوی و هاتوچۆکردن تێیدا.» | 7 |
And Jehovah said to Satan, Whence comest thou? Then Satan answered Jehovah, and said, From wandering over the earth, and walking up and down in it.
یەزدانیش بە شەیتانی فەرموو: «خۆ چاوت نەبڕیوەتە سەر ئەیوبی بەندەم؟ لە زەویدا کەس نییە وەک ئەو، کەسێکی وا ڕاست و بێ کەموکوڕی، لەخواترسە و لە خراپە لادەدات.» | 8 |
And Jehovah said to Satan, Hast thou observed my servant Job, that there is none like him in the earth, an upright and good man, fearing God and departing from evil?
شەیتانیش وەڵامی یەزدانی دایەوە: «ئایا ئەیوب بەخۆڕایی لەخواترسە؟ | 9 |
Then Satan answered Jehovah, Is it for nought that Job feareth God?
ئایا لەبەر ئەوە نییە کە تۆ لە دەوری خۆی و ماڵەکەی و هەرچی هەیەتی لە هەموو لایەکەوە پەرژینت لێ داوە؟ کارەکانی دەستی ئەوت بەرەکەتدار کردووە، جا مەڕوماڵاتی بەناو زەویدا بڵاو بووەتەوە، | 10 |
Hast thou not placed a hedge around him, and around his house, and around all his possessions? Thou hast prospered the work of his hands, and his herds are greatly increased in the land.
بەڵام ئێستا دەست درێژبکە و لە هەموو ئەوە بدە کە هەیەتی، بزانە چۆن بەرەو ڕوو نەفرەتت لێ دەکات.» | 11 |
But only put forth thy hand, and touch whatever he possesseth, and to thy face will he renounce thee.
جا یەزدان بە شەیتانی فەرموو: «ئەوەتا هەرچی هەیەتی لە دەستی تۆدایە، بەڵام دەست بۆ خۆی مەبە.» ئینجا شەیتان لەبەردەم یەزدان چووە دەرەوە. | 12 |
And Jehovah said to Satan, Behold, all that he hath is in thy power; but upon him lay not thy hand. So Satan went forth from the presence of Jehovah.
ئەوە بوو ڕۆژێکیان کوڕ و کچەکانی لە ماڵی برا گەورەکەیان دەیانخوارد و شەرابیان دەخواردەوە. | 13 |
Now on a certain day the sons and daughters of Job were eating and drinking wine in their eldest brother's house,
نێردراوێک بۆ لای ئەیوب هات و گوتی: «مانگاکان جووتیان دەکرد و ماکەرەکانیش لەلایانەوە دەلەوەڕان، | 14 |
when a messenger came to Job, and said, The oxen were ploughing, and the asses feeding beside them,
سەبئییەکان بەسەریاندا دان و بردیانن، خزمەتکارەکانیان دایە بەر شمشێر، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!» | 15 |
and the Sabaeans fell upon them, and took them away; the servants also they slew with the edge of the sword; and I only am escaped alone to tell thee.
هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «ئاگری خودا لە ئاسمانەوە هاتە خوارەوە و مەڕەکان و خزمەتکارەکانی سووتاند، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!» | 16 |
While he was yet speaking, there came also another, and said, The fire of God hath fallen from heaven, and hath burned up the sheep and the servants, and consumed them; and I only am escaped alone to tell thee.
هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «کلدانییەکان بە سێ کۆمەڵەوە پەلاماری وشترەکانیان دا و بردیانن، خزمەتکارەکانیان دایە بەر شمشێر، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!» | 17 |
While he was yet speaking, there came also another, and said, The Chaldaeans made out three bands, and fell upon the camels, and carried them away; the servants also they slew with the edge of the sword; and I only am escaped alone to tell thee.
هێشتا ئەم قسەی دەکرد، یەکێکی دیکە هات و گوتی: «کوڕ و کچەکانت لە ماڵی برا گەورەکەیان دەیانخوارد و شەرابیان دەخواردەوە، | 18 |
While he was yet speaking, there came also another, and said, Thy sons and thy daughters were eating and drinking wine in their eldest brother's house;
لەناکاو بایەکی بەهێز لە چۆڵەوانییەوە هات و لە هەر چوار گۆشەی ماڵەکەی دا و ماڵەکە بەسەر خزمەتکارەکاندا داڕما و مردن، تەنها من دەرباز بووم هەتا هەواڵت بدەمێ!» | 19 |
and, lo! there came a great wind from the desert, and smote the four corners of the house, and it fell upon the young men, and they are dead; and I only am escaped alone to tell thee.
جا ئەیوب هەستا و کەواکەی دادڕی و سەری خۆی ڕنییەوە و کەوتە سەر زەوی و کڕنۆشی برد، | 20 |
Then Job arose, and rent his mantle, and shaved his head, and fell down upon the ground, and worshipped;
گوتی: «بە ڕووتی لە سکی دایکمەوە هاتووم و بە ڕووتیش دەگەڕێمەوە ئەوێ. یەزدان دای و یەزدانیش بردییەوە، ستایش بۆ ناوی یەزدان.» | 21 |
and said, Naked came I forth from my mother's womb, and naked shall I return thither. Jehovah gave, and Jehovah hath taken away; blessed be the name of Jehovah!
لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا ئەیوب گوناهی نەکرد و خودای خەتابار نەکرد. | 22 |
In all this Job sinned not, nor uttered vain words against God.