< یەرمیا 1 >
پەیامی یەرمیای کوڕی حیلقیا، یەکێک لە کاهینانی شارۆچکەی عەناتۆت لە خاکی بنیامین. | 1 |
Words of Jeremiah son of Hilkiah, of the priests who [are] in Anathoth, in the land of Benjamin,
فەرمایشتی یەزدانی بۆ دەهات، لە ساڵی سێزدەیەمینی پاشایەتی یۆشیای کوڕی ئامۆنی پاشای یەهودا، | 2 |
to whom the word of YHWH has been in the days of Josiah son of Amon, king of Judah, in the thirteenth year of his reign,
هەروەها لە ماوەی پاشایەتی یەهۆیاقیمی کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، هەتا مانگی پێنجی ساڵی یازدەیەمینی سدقیای کوڕی یۆشیای پاشای یەهودا، کاتی ڕاپێچانەکەی خەڵکی ئۆرشەلیم. | 3 |
and it is in the days of Jehoiakim son of Josiah, king of Judah, until the completion of the eleventh year of Zedekiah son of Josiah, king of Judah, until the expulsion of Jerusalem in the fifth month.
فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: | 4 |
And there is a word of YHWH to me, saying,
«پێش ئەوەی لەناو سکی دایکت شێوەت بکێشم، تۆم ناسی، پێش ئەوەی لە منداڵدان بێیتە دەرەوە، تەرخانم کردیت، تۆم کردە پێغەمبەری نەتەوەکان.» | 5 |
“Before I form you in the belly, I have known you; and before you come forth from the womb I have separated you; I have made you a prophet to the nations.”
بەڵام من گوتم: «ئای، ئەی یەزدانی باڵادەست، وتەبێژی لە توانامدا نییە، چونکە تەمەنم بچووکە.» | 6 |
And I say, “Aah! Lord YHWH! Behold, I have not known—to speak, for I [am] a youth.”
ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «مەڵێ:”تەمەنم بچووکە.“بۆ لای هەرکەسێک بتنێرم دەچیت و هەموو ئەوەی فەرمانت پێ بکەم ڕایدەگەیەنیت. | 7 |
And YHWH says to me, “Do not say, I [am] a youth, for to all to whom I send you—go, and all that I command you—speak.
لێیان مەترسە، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 8 |
Do not be afraid of their faces, for I [am] with you to deliver you,” a declaration of YHWH.
ئینجا یەزدان دەستی درێژکرد و دەستی لە دەمم دا و پێی فەرمووم: «دڵنیابە، من وتەکانم دەخەمە دەمی تۆوە. | 9 |
And YHWH puts forth His hand, and strikes against my mouth, and YHWH says to me, “Behold, I have put My words in your mouth.
ببینە، ئەمڕۆ تۆم کرد بە پێغەمبەر بۆ نەتەوە و شانشینەکان، بۆ ڕیشەکێشکردن و شکاندن، بۆ لەناوبردن و ڕووخاندن، بۆ بنیادنان و چاندن.» | 10 |
See, I have charged you this day concerning the nations, and concerning the kingdoms, to pluck up, and to break down, and to destroy, and to throw down, to build, and to plant.”
ئینجا فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات، پێی فەرمووم: «ئەی یەرمیا، چی دەبینیت؟» منیش گوتم: «چڵە بادەمێک دەبینم.» | 11 |
And there is a word of YHWH to me, saying, “What are you seeing, Jeremiah?” And I say, “I am seeing a rod of an almond tree.”
یەزدانیش پێی فەرمووم: «چاکت بینی، چونکە من لەسەر فەرمایشتەکەم چاودێر دەبم بۆ ئەنجامدانی.» | 12 |
And YHWH says to me, “You have seen well: for I am watching over My word to do it.”
دووبارە فەرمایشتی یەزدانم بۆ هات: «چی دەبینیت؟» منیش گوتم: «مەنجەڵێک دەبینم هەڵمی لێ هەڵدەستێت و ڕووی بەرەو باشوورە.» | 13 |
And there is a word of YHWH to me a second time, saying, “What are you seeing?” And I say, “I am seeing a blown pot, and its face [is] from the north.”
یەزدانیش پێی فەرمووم: «لە باکوورەوە بەڵا بۆ هەموو دانیشتووانی خاکەکە دەبارێت. | 14 |
And YHWH says to me, “From the north the evil is loosed against all inhabitants of the land.
خەریکم بانگەواز دەکەم بۆ هەموو نەتەوەکانی شانشینەکانی باکوور.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «جا پاشاکانیان دێن و هەریەکە و تەختی خۆی لە داڵانی دەروازەی ئۆرشەلیم دادەنێت، هێرش دەبەن بۆ سەر هەموو شووراکانی چواردەوری ئۆرشەلیم و بۆ هەموو شارۆچکەکانی یەهودا. | 15 |
For behold, I am calling for all families of the kingdoms of the north,” a declaration of YHWH, “And they have come, and each put his throne at the opening of the gates of Jerusalem, and by its walls all around, and by all cities of Judah.
منیش حوکمەکانم بەسەریان ڕادەگەیەنم، لەسەر هەموو خراپەکانیان کە وازیان لێ هێنام و بۆ خوداکانی دیکە بخووریان سووتاند و بۆ دەستکردەکانی دەستی خۆیان کڕنۆشیان برد. | 16 |
And I have spoken My judgments with them concerning all their evil, in that they have forsaken Me, and make incense to other gods, and bow themselves to the works of their own hands.
«تۆش بازووی خۆتی لێ هەڵبکە! هەستە و قسەیان لەگەڵ بکە سەبارەت بە هەموو ئەوەی من فەرمانت پێدەدەم. لێیان مەتۆقە، نەوەک لەبەردەمیان بتتۆقێنم. | 17 |
And you, you gird up your loins, and have arisen, and spoken to them all that I command you: do not be frightened because of them, lest I frighten you before them.
من ئەمڕۆ تۆم کردووەتە شارێکی قەڵابەند و کۆڵەکەی ئاسن و دیواری بڕۆنز، لە دژی هەموو خاکەکە، پاشاکانی یەهودا، پیاوە گەورەکانی، کاهینەکانی و گەلی خاکەکە. | 18 |
And I, behold, have given you this day for a fortified city, and for an iron pillar, and for bronze walls over all the land, to the kings of Judah, to its heads, to its priests, and to the people of the land;
لە دژت دەجەنگن و دەرەقەتت نایێن، چونکە من لەگەڵتدام بۆ ئەوەی فریات بکەوم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 19 |
and they have fought against you, and they do not prevail against you; for I [am] with you,” a declaration of YHWH, “to deliver you.”