خۆزگە سەرم گۆمی ئاو بووایە و چاوەکانم جۆگەی فرمێسک، جا شەو و ڕۆژ دەگریام بۆ کوژراوەکانی گەلەکەم. | 1 |
ای کاش سر من مخزن آب میبود و چشمانم چشمهٔ اشک تا برای کشتگان قومم شب و روز گریه میکردم! |
خۆزگە دیوەخانێکم لە چۆڵەوانی هەبووایە، جا وازم لە گەلەکەم دەهێنا و لەلای دەڕۆیشتم، چونکە ئەوان هەموو داوێنپیسن و کۆمەڵی ناپاکانن. | 2 |
ای کاش منزلی در بیابان میداشتم و برای فراموش کردن قومم به آنجا پناه میبردم، چون همگی ایشان زناکار و خیانتپیشهاند! |
«زمانیان ئامادە دەکەن وەک کەوانێک بۆ هاویشتنی درۆ، بەسەر خاکەکەدا زاڵ بوون، بەڵام بە ڕێگای ڕاستی نەبوو، چونکە لە خراپەیەکەوە دەچنە خراپەیەکی دیکە، بەڵام دان بە مندا نانێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 3 |
خداوند میفرماید: «زبان خود را مثل کمان خم میکنند تا سخنان دروغ خود را مانند تیر رها سازند؛ به جای راستی، دروغ بر سرزمینشان حکومت میکند؛ در شرارت ورزیدن پیشرفت میکنند و مرا در نظر ندارند.» |
«با هەریەکە وریای خۆی بێت لە برادەرەکەی، پشت بە هیچ برایەک مەبەستن، چونکە هەموو برایەک وەک یاقوب هەڵخەڵەتێنەرە و هەموو برادەرێک بوختانکەرە. | 4 |
از دوستانتان برحذر باشید! به برادرتان اعتماد نکنید! چون برادران همه فریبکارند و دوستان همه سخنچین! |
هەرکەسە و برادەری خۆی فریودەدات، کەس بە ڕاستی نادوێت. زمانی خۆیان بە درۆ ڕاهێناوە، خۆیان لە خراپە ماندوو بوون. | 5 |
دوست، دوست را فریب میدهد؛ کسی نیست که سخن راست بگوید؛ ایشان زبان خود را عادت دادهاند که دروغ بگوید؛ آنها با این گناهان، خود را خسته و فرسوده میکنند! |
تۆ لەناو فرتوفێڵ دادەنیشیت، بە فرتوفێڵ ڕەتیان کردەوە دان بە مندا بنێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 6 |
خداوند میفرماید: «تو در میان دروغگویان و فریبکارانی زندگی میکنی که نمیخواهند به سوی من بیایند.» |
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من دەیانپاڵێوم و تاقییان دەکەمەوە، لەبەر گوناهەکانیان چارەسەرێکی دیکە نییە بۆ گەلەکەی من. | 7 |
بنابراین خداوند لشکرهای آسمان چنین میفرماید: «آنها را مثل فلز در کورهٔ آتش میگدازم تا تصفیه شوند؛ جز این، چه میتوانم بکنم؟ |
زمانیان تیری کوشندەیە و بە دەمیان فێڵ دەکەن. هەرکەسە بە هاوڕێکەی دەڵێت،”ئاشتی“، بەڵام لە ناخییەوە بۆسەی بۆ دەنێتەوە. | 8 |
زبان دروغگوی آنها، مثل تیری زهرآلود است؛ در حضور همسایههای خود، سخنان دوستانه بر زبان میرانند، ولی پشت سر، علیه ایشان توطئه میچینند. |
ئایا لەسەر ئەمە سزایان نەدەم؟ ئایا من تۆڵە لە نەتەوەیەکی وەک ئەمە نەستێنمەوە؟» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 9 |
آیا به خاطر این کارها نباید ایشان را تنبیه کنم؟ آیا نباید از چنین قومی انتقام بگیرم؟» |
بۆ چیاکان گریان و شیوەن دەگێڕم، بەسەر لەوەڕگاکانی چۆڵەوانیدا دەلاوێنمەوە، چونکە ئەوان وێران بوون و کەس پێیدا تێناپەڕێت، دەنگی مێگەل نابیسترێت، باڵندەکانی ئاسمان ڕایانکرد، ئاژەڵەکان ڕۆیشتن. | 10 |
برای کوههای سرسبز این سرزمین و چراگاههای خرم آن میگریم و ماتم میکنم، چون همه سوخته و ویران شدهاند، هیچ موجود زندهای از آن نمیگذرد؛ نه رمهای هست، نه پرندهای و نه جانوری؛ همه گریختهاند. |
«ئۆرشەلیم وێران دەکەم، دەیکەمە داڵدەی چەقەڵ، شارۆچکەکانی یەهودا دەکەمە کاولگە بەبێ دانیشتووان.» | 11 |
خداوند میفرماید: «اورشلیم را به خرابه تبدیل کرده، آن را لانهٔ شغالها خواهم کرد؛ شهرهای یهودا را خالی از سکنه و ویران خواهم ساخت.» |
کێ کەسێکی دانایە و ئەمە تێدەگات؟ کێ ئەوەی یەزدان فێری کرد دەتوانێت ڕوونی بکاتەوە؟ بۆچی زەوی لەناوچوو، چۆڵەوانی وێران بوو، کەس ناتوانێت لێی بپەڕێتەوە؟ | 12 |
پرسیدم: «خداوندا، چرا این سرزمین باید به بیابان خشک و سوزان تبدیل شود، به طوری که کسی جرأت نکند از آن عبور نماید؟ کدام انسان حکیمی میتواند این موضوع را درک کند؟ به چه کسی این را آشکار کردهای تا به مردم توضیح دهد؟» |
یەزدان فەرمووی: «لەبەر ئەوەی وازیان لە فێرکردنەکەم هێنا، ئەوەی خستمە پێشیان پەیڕەویان نەکرد، گوێڕایەڵی من نەبوون. | 13 |
خداوند در جواب فرمود: «قوم من از دستورهایی که به ایشان داده بودم، سرپیچی کرده و به آنچه گفته بودم، عمل ننمودند، |
لەبری ئەوە، بەدوای کەللەڕەقی خۆیان کەوتن، بەدوای بەعلەکان کەوتن، کە باوباپیرانیان فێریان کردن.» | 14 |
بلکه به جای آن، در پی خواستههای دل سرکش خود رفتند و طبق تعلیم اجدادشان، بتهای بعل را پرستیدند. |
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئاوا دەفەرموێت: «ئەوەتا من زەقنەبووت دەرخواردی ئەم گەلە دەدەم و ئاوی ژەهراوییان پێ دەنۆشم. | 15 |
پس خداوند لشکرهای آسمان، خدای اسرائیل، چنین میفرماید: به این سبب به ایشان خوراک تلخ خواهم داد و آب زهرآلود خواهم نوشانید؛ |
بەناو چەندین نەتەوەدا پەرتیان دەکەم کە نە خۆیان و نە باوباپیرانیان نەیانناسیون، بە شمشێریش ڕاویان دەنێم هەتا لەناویان دەبەم.» | 16 |
ایشان را در میان قومهایی که نه خودشان و نه اجدادشان میشناختند، پراکنده خواهم ساخت؛ حتی در آنجا نیز شمشیر هلاکت را به تعقیبشان خواهم فرستاد تا به کلی نابود شوند.» |
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «سەرنج بدەن! بانگی ژنە ماتەمگێڕەکان بکەن هەتا بێن، بنێرن بەدوای ژنە شارەزاکان. | 17 |
خداوند لشکرهای آسمان میفرماید: «به آنچه روی خواهد داد بیندیشید! آنگاه به دنبال زنان نوحهخوان بفرستید، به دنبال ماهرترین آنها! |
با خێرا بێن و دەنگی شیوەن بەسەرماندا هەڵبڕن، چاوەکانمان فرمێسک بڕێژێت و پێڵووەکانمان ئاویان لێ هەڵبقوڵێت. | 18 |
از ایشان بخواهید تا با شتاب بیایند و آنچنان نوحهسرایی کنند که چشمانتان از اشک پر شود و از مژههایتان آب جاری گردد! |
دەنگی شیوەن لە سییۆنەوە بیسترا،”چۆن تێکدراین! چەند شەرمەزار بووین! چونکە زەوییەکەمان بەجێهێشت، چونکە ماڵەکانمان کاول کران.“» | 19 |
به نالههای اهالی اورشلیم گوش دهید که میگویند:”وای بر ما، چگونه غارت شدیم! وای بر ما، چگونه رسوا گشتیم! باید که سرزمینمان را ترک کنیم، چون خانههایمان همه ویران شدهاند.“» |
ئەی ژنان، گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، گوێ لە فەرمایشتی دەمی ئەو بگرن. کچەکانتان فێری شیوەن بکەن، هەر ژنێکیش دەستەخوشکەکەی فێری ماتەم گێڕان بکات. | 20 |
ای زنان به کلام خداوند گوش دهید و به سخنان او توجه کنید! به دخترانتان نوحهگری و به همسایگانتان عزاداری بیاموزید. |
مردن بە پەنجەرەکانمان هەڵگەڕا، هاتە ناو قەڵاکانمانەوە، بۆ قڕکردنی منداڵان لە کۆڵان و لاوان لە گۆڕەپانەکان. | 21 |
زیرا شبح مرگ از پنجرهها به داخل خانهها و کاخهایتان خزیده است. دیگر بچهها در کوچهها بازی نمیکنند و جوانان بر سر گذر جمع نمیشوند، چون همه مردهاند. |
بڵێ: «یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”تەرمی مرۆڤ دەکەوێت، وەک زبڵ بەسەر ڕووی کێڵگەوە، وەک چەپکی دوای دروێنەکەر، کەس نییە کۆی بکاتەوە.“» | 22 |
خداوند میفرماید به ایشان بگو: «اجساد مردم مثل فضله در صحرا و مانند بافه در پشت سر دروگر، خواهند افتاد و کسی نخواهد بود که آنها را دفن کند. |
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «با دانا شانازی بە دانایی خۆی نەکات، با پاڵەوان شانازی بە پاڵەوانیێتی خۆی نەکات، با دەوڵەمەند شانازی بە دەوڵەمەندیێتی خۆی نەکات، | 23 |
«مرد دانا به حکمت خود افتخار نکند و شخص نیرومند به قوت خود نبالد و ثروتمند به ثروت خود فخر نکند؛ |
بەڵکو ئەوەی شانازی دەکات، با شانازی بەمە بکات: کە لە من تێدەگات و دەمناسێت، کە من یەزدانم، ئەوەی خۆشەویستی نەگۆڕ و دادوەری و ڕاستودروستی لەسەر زەوی دەهێنمە دی، چونکە خۆشی لەمانە دەبینم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 24 |
بلکه هر که میخواهد افتخار کند، به این افتخار کند که مرا میشناسد و میداند که خداوند هستم و رحمت و انصاف و عدالت را بر زمین بجا میآورم؛ چیزهایی که موجب خشنودی و سرور من میباشند. |
یەزدان دەفەرموێت: «سەردەمێک دێت، سزای هەموو ئەوانە دەدەم کە تەنها بە لەش خەتەنە کراون، | 25 |
«زمانی میرسد که تمام کسانی را که فقط در جسم ختنه شدهاند تنبیه خواهم کرد، |
خەڵکی میسر و یەهودا و ئەدۆم و عەمۆن و مۆئاب و قژبڕاوەکانی دانیشتووی چۆڵەوانی. هەموو نەتەوەکان خەتەنە نەکراون و هەموو بنەماڵەی ئیسرائیلیش دڵیان خەتەنە نەکراوە.» | 26 |
یعنی مصریها، ادومیها، عمونیها، موآبیها، ساکنین صحرا که بتپرست هستند، و حتی شما مردم یهودا را! چون ختنهٔ شما هم مثل ختنهٔ آنها، فقط یک رسم و عادت است و بس، و دل و وجود گناهآلودتان ختنه نگردیده است.» |