< یەرمیا 8 >
«یەزدان دەفەرموێت:”لەو کاتەدا، ئێسکی پاشا و پیاوە گەورەکانی یەهودا، ئێسکی کاهین و پێغەمبەران، ئێسکی دانیشتووانی ئۆرشەلیم لە گۆڕەکانیان دەردەهێنن. | 1 |
“At that time,” says the LORD, “they will bring the bones of the kings of Judah, the bones of his princes, the bones of the priests, the bones of the prophets, and the bones of the inhabitants of Jerusalem, out of their graves.
بۆ خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان دەریدەخەن، ئەوانەی خۆشیان ویستن و ئەوانەی پەرستنیان و دوایان کەوتن و ڕاوێژیان پێ کردن و کڕنۆشیان بۆ بردن. کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە. | 2 |
They will spread them before the sun, the moon, and all the army of the sky, which they have loved, which they have served, after which they have walked, which they have sought, and which they have worshipped. They will not be gathered or be buried. They will be like dung on the surface of the earth.
هەموو ئەوانەی لەم نەتەوە بەدکارە ماونەتەوە، لە هەر شوێنێک کە دەرمکردن بۆی، مردنیان پێ لە ژیان چاکتر دەبێت. ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.“ | 3 |
Death will be chosen rather than life by all the residue that remain of this evil family, that remain in all the places where I have driven them,” says the LORD of Hosts.
«پێیان بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”ئایا کەسێک بکەوێت هەڵناستێتەوە؟ یان کەسێک هەڵبگەڕێتەوە، ناگەڕێتەوە؟ | 4 |
“Moreover you shall tell them, ‘The LORD says: “‘Do men fall, and not rise up again? Does one turn away, and not return?
بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟ بۆچی خەڵکی ئۆرشەلیم بە بەردەوامی هەڵدەگەڕێنەوە؟ دەستیان بە فرتوفێڵ گرتووە، ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە. | 5 |
Why then have the people of Jerusalem fallen back by a perpetual backsliding? They cling to deceit. They refuse to return.
بە ئاگاییەوە گوێم شل کرد، بەڵام ڕاستی ناڵێن. کەس نییە لە خراپەی خۆی پەشیمان بێتەوە و بڵێت:’چیم کرد؟‘هەریەکە و گەڕاوەتەوە سەر ڕێڕەوەکەی خۆی، وەک ئەسپێکی بە تاو بۆ ناو جەنگ. | 6 |
I listened and heard, but they didn’t say what is right. No one repents of his wickedness, saying, “What have I done?” Everyone turns to his course, as a horse that rushes headlong in the battle.
تەنانەت لەقلەق لە ئاسمان کاتی خۆی دەزانێت، کۆتر و پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵەش کاتی هاتنی خۆیان ڕەچاو دەکەن، بەڵام گەلەکەی من نازانن یەزدان داوای چییان لێ دەکات. | 7 |
Yes, the stork in the sky knows her appointed times. The turtledove, the swallow, and the crane observe the time of their coming; but my people don’t know the LORD’s law.
«”ئێوە چۆن دەڵێن:’ئێمە داناین، چونکە فێرکردنی یەزدانمان لەلایە،‘لە کاتێکدا پێنووسی درۆی مامۆستایانی تەورات بۆ درۆ دەستبەکار بوو؟ | 8 |
“‘How do you say, “We are wise, and the LORD’s law is with us”? But, behold, the false pen of the scribes has made that a lie.
داناکان ڕیسوا دەبن، دەتۆقن و پێوە دەبن. ئەوەتا فەرمایشتی یەزدانیان ڕەتکردەوە، ئیتر چ داناییەکیان هەیە؟ | 9 |
The wise men are disappointed. They are dismayed and trapped. Behold, they have rejected the LORD’s word. What kind of wisdom is in them?
لەبەر ئەوە ژنەکانیان دەدەمە خەڵکی دیکە، کێڵگەکانیان بەوانەی میراتگریانن، چونکە لە بچووکەوە هەتا گەورە هەموو پەرۆشی قازانجن، لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین هەموو ساختە دەکەن. | 10 |
Therefore I will give their wives to others and their fields to those who will possess them. For everyone from the least even to the greatest is given to covetousness; from the prophet even to the priest everyone deals falsely.
برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە و دەڵێن،’ئاشتی، ئاشتی!‘بەڵام ئاشتی نییە. | 11 |
They have healed the hurt of the daughter of my people slightly, saying, “Peace, peace,” when there is no peace.
ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟ نەخێر! شەرمەزار نەبوون، هەروەها نەیانزانی شەرمەزاری چییە. لەبەر ئەوە دەکەونە ناو کوژراوان، لە کاتی سزادانیان تێکدەشکێن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 12 |
Were they ashamed when they had committed abomination? No, they were not at all ashamed. They couldn’t blush. Therefore they will fall amongst those who fall. In the time of their visitation they will be cast down, says the LORD.
یەزدان دەفەرموێت: «”دروێنەکەیان لێ دەبەم، نە ترێ بە مێوەوە دەمێنێت، نە هەنجیر بە دار هەنجیرەوە، گەڵاکانیش سیس دەبن. ئەوەی دەیاندەمێ لەلایان نامێنێت.“» | 13 |
“‘I will utterly consume them, says the LORD. No grapes will be on the vine, no figs on the fig tree, and the leaf will fade. The things that I have given them will pass away from them.’”
«ئێمە بۆچی دانیشتووین؟ با کۆببینەوە! با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان و لەوێ لەناوبچین! یەزدانی پەروەردگارمان بڕیاری لەناوچوونی ئێمەی داوە، ئاوی ژەهراویمان دەرخوارد دەدات، لەبەر ئەوەی لە دژی یەزدان گوناهمان کرد. | 14 |
“Why do we sit still? Assemble yourselves! Let’s enter into the fortified cities, and let’s be silent there; for the LORD our God has put us to silence, and given us poisoned water to drink, because we have sinned against the LORD.
چاوەڕێی ئاشتی بووین، بەڵام چاکە نەبوو. چاوەڕێی کاتی چاکبوونەوە بووین، بەڵام ئەوەتا تۆقین. | 15 |
We looked for peace, but no good came; and for a time of healing, and behold, dismay!
پڕمەی ئەسپەکانی ئەو لە دانەوە دەبیسترێت، لە دەنگی حیلەی ئەسپە بەهێزەکانی هەموو زەوی دەلەرزێت، جا هاتن بۆ ئەوەی بخۆن، زەوی و هەرچی تێیدایە، شار و دانیشتووانەکەی.» | 16 |
The snorting of his horses is heard from Dan. The whole land trembles at the sound of the neighing of his strong ones; for they have come, and have devoured the land and all that is in it, the city and those who dwell therein.”
«ئاگاداربن، ماری ژەهراوی دەنێرمە سەرتان، کە نوشتەیان لێ ناکرێت، ئینجا پێتانەوە دەدەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 17 |
“For, behold, I will send serpents, adders amongst you, which will not be charmed; and they will bite you,” says the LORD.
ئەی خودایە، تۆ دڵنەوایی خەمی منیت، دڵم دەردەدارە. | 18 |
Oh that I could comfort myself against sorrow! My heart is faint within me.
ئەوەتا دەنگی هانای گەلەکەم لە خاکێکی دوورەوە دێت: «ئایا یەزدان لە سییۆن نییە؟ یان پاشاکەی تێیدا نییە؟» «بۆچی بە پەیکەرە داتاشراوەکانیان پەستیان کردم، بە بتە هیچوپووچە بێگانەکان؟» | 19 |
Behold, the voice of the cry of the daughter of my people from a land that is very far off: “Isn’t the LORD in Zion? Isn’t her King in her?” “Why have they provoked me to anger with their engraved images, and with foreign idols?”
«دروێنە تێپەڕی، هاوین تەواو بوو، ئێمەش ڕزگارمان نەبوو.» | 20 |
“The harvest is past. The summer has ended, and we are not saved.”
لەبەر وردوخاشبوونی گەلەکەم وردوخاش بووم، خەمبارم، تۆقین دەستی بەسەردا گرتووم. | 21 |
For the hurt of the daughter of my people, I am hurt. I mourn. Dismay has taken hold of me.
ئایا لە گلعاد هەتووان نییە؟ ئایا پزیشک لەوێ نییە؟ ئیتر بۆچی برینی گەلەکەم ساڕێژ نابێت؟ | 22 |
Is there no balm in Gilead? Is there no physician there? Why then isn’t the health of the daughter of my people recovered?