< یەرمیا 8 >

«یەزدان دەفەرموێت:”لەو کاتەدا، ئێسکی پاشا و پیاوە گەورەکانی یەهودا، ئێسکی کاهین و پێغەمبەران، ئێسکی دانیشتووانی ئۆرشەلیم لە گۆڕەکانیان دەردەهێنن. 1
At that time, saith Jehovah, Shall the bones of the kings of Judah, and the bones of the princes, The bones of the priests, and the bones of the prophets, And the bones of the inhabitants of Jerusalem, Be cast forth from their graves;
بۆ خۆر و مانگ و هەموو ئەستێرەکانی ئاسمان دەریدەخەن، ئەوانەی خۆشیان ویستن و ئەوانەی پەرستنیان و دوایان کەوتن و ڕاوێژیان پێ کردن و کڕنۆشیان بۆ بردن. کۆناکرێنەوە و نانێژرێن، بەڵکو دەبنە زبڵ بەسەر ڕووی خاکەکەوە. 2
And they shall be spread before the sun, and the moon, and all the host of heaven, Which they have loved, and which they have served, and after which they have walked; Which they have consulted and have worshipped; They shall not be gathered, nor be buried; They shall be as dung upon the face of the ground.
هەموو ئەوانەی لەم نەتەوە بەدکارە ماونەتەوە، لە هەر شوێنێک کە دەرمکردن بۆی، مردنیان پێ لە ژیان چاکتر دەبێت. ئەمە فەرمایشتی یەزدانی سوپاسالارە.“ 3
And death shall be chosen rather than life By all the residue of them that remain of this evil race, Which remain in all the places whither I have driver them, Saith Jehovah of hosts.
«پێیان بڵێ:”یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «”ئایا کەسێک بکەوێت هەڵناستێتەوە؟ یان کەسێک هەڵبگەڕێتەوە، ناگەڕێتەوە؟ 4
Thou shalt also say to them, Thus saith Jehovah, Doth a man fall, and not rise again? Doth one turn aside from the way, and not return,
بۆچی ئەم گەلە هەڵگەڕایەوە؟ بۆچی خەڵکی ئۆرشەلیم بە بەردەوامی هەڵدەگەڕێنەوە؟ دەستیان بە فرتوفێڵ گرتووە، ڕەتیانکردەوە بگەڕێنەوە. 5
Why then hath this people, Why hath Jerusalem, completely revolted? They hold fast deceit; They refuse to return.
بە ئاگاییەوە گوێم شل کرد، بەڵام ڕاستی ناڵێن. کەس نییە لە خراپەی خۆی پەشیمان بێتەوە و بڵێت:’چیم کرد؟‘هەریەکە و گەڕاوەتەوە سەر ڕێڕەوەکەی خۆی، وەک ئەسپێکی بە تاو بۆ ناو جەنگ. 6
I have listened and heard, But they speak not aright; No one repenteth of his wickedness, Saying, “What have I done?” Every one runneth at full speed in his rebellion, As a horse rusheth to the battle.
تەنانەت لەقلەق لە ئاسمان کاتی خۆی دەزانێت، کۆتر و پەڕەسێلکە و ڕیشۆڵەش کاتی هاتنی خۆیان ڕەچاو دەکەن، بەڵام گەلەکەی من نازانن یەزدان داوای چییان لێ دەکات. 7
Even the stork in the heavens knoweth her times, And the turtle-dove and the swallow and the crane observe the season of their coming, But my people regard not the laws of Jehovah.
«”ئێوە چۆن دەڵێن:’ئێمە داناین، چونکە فێرکردنی یەزدانمان لەلایە،‘لە کاتێکدا پێنووسی درۆی مامۆستایانی تەورات بۆ درۆ دەستبەکار بوو؟ 8
How is it that ye say, “We are wise, We possess the law of Jehovah”? Behold, the false pen of the scribes Hath turned it into falsehood.
داناکان ڕیسوا دەبن، دەتۆقن و پێوە دەبن. ئەوەتا فەرمایشتی یەزدانیان ڕەتکردەوە، ئیتر چ داناییەکیان هەیە؟ 9
The wise men shall be confounded; They shall be dismayed and ensnared; Behold, they have rejected the word of Jehovah, And what wisdom is there in them?
لەبەر ئەوە ژنەکانیان دەدەمە خەڵکی دیکە، کێڵگەکانیان بەوانەی میراتگریانن، چونکە لە بچووکەوە هەتا گەورە هەموو پەرۆشی قازانجن، لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین هەموو ساختە دەکەن. 10
Therefore will I give their wives to others, And their fields to plunderers. For from the least of them even to the greatest, Every one is greedy of gain, Prophet and priest alike, Every one of them practiseth deceit.
برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە و دەڵێن،’ئاشتی، ئاشتی!‘بەڵام ئاشتی نییە. 11
They heal the wound of my people slightly, Saying, Peace! peace! when there is no peace.
ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟ نەخێر! شەرمەزار نەبوون، هەروەها نەیانزانی شەرمەزاری چییە. لەبەر ئەوە دەکەونە ناو کوژراوان، لە کاتی سزادانیان تێکدەشکێن.“» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 12
Are they ashamed, that they have done abominable things? Nay, they are not at all ashamed; They know not how to blush. Therefore shall they fall with them that fall; At the time when I punish them, They shall be cast down, saith Jehovah.
یەزدان دەفەرموێت: «”دروێنەکەیان لێ دەبەم، نە ترێ بە مێوەوە دەمێنێت، نە هەنجیر بە دار هەنجیرەوە، گەڵاکانیش سیس دەبن. ئەوەی دەیاندەمێ لەلایان نامێنێت.“» 13
I will utterly consume them, saith Jehovah; There shall be no grapes on the vine, Nor shall there be from the fig-tree; Even the leaf shall be withered; For I will send those that shall overrun them.
«ئێمە بۆچی دانیشتووین؟ با کۆببینەوە! با هەڵبێین بۆ شارە قەڵابەندەکان و لەوێ لەناوبچین! یەزدانی پەروەردگارمان بڕیاری لەناوچوونی ئێمەی داوە، ئاوی ژەهراویمان دەرخوارد دەدات، لەبەر ئەوەی لە دژی یەزدان گوناهمان کرد. 14
“Why do we remain here?” [[shall they say.]] “Assemble yourselves and let us go into the fortified cities. And let us there wait in silence! For Jehovah our God hath put us to silence, And given us the water of hemlock to drink, Because we have sinned against Jehovah.
چاوەڕێی ئاشتی بووین، بەڵام چاکە نەبوو. چاوەڕێی کاتی چاکبوونەوە بووین، بەڵام ئەوەتا تۆقین. 15
We look for peace, but no good cometh; For a time of deliverance, and behold, terror!”
پڕمەی ئەسپەکانی ئەو لە دانەوە دەبیسترێت، لە دەنگی حیلەی ئەسپە بەهێزەکانی هەموو زەوی دەلەرزێت، جا هاتن بۆ ئەوەی بخۆن، زەوی و هەرچی تێیدایە، شار و دانیشتووانەکەی.» 16
From Dan is heard the snorting of their horses, At the sound of the neighing of their steeds the whole land trembleth; They come and devour the land, and all that is in it; The city, and them that dwell therein.
«ئاگاداربن، ماری ژەهراوی دەنێرمە سەرتان، کە نوشتەیان لێ ناکرێت، ئینجا پێتانەوە دەدەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 17
Behold I send against you serpents, Basilisks, which cannot be charmed, And they shall bite you, saith Jehovah.
ئەی خودایە، تۆ دڵنەوایی خەمی منیت، دڵم دەردەدارە. 18
O where is consolation for my sorrow! My heart is faint within me.
ئەوەتا دەنگی هانای گەلەکەم لە خاکێکی دوورەوە دێت: «ئایا یەزدان لە سییۆن نییە؟ یان پاشاکەی تێیدا نییە؟» «بۆچی بە پەیکەرە داتاشراوەکانیان پەستیان کردم، بە بتە هیچوپووچە بێگانەکان؟» 19
Behold, the cry of the daughter of my people from a far country! “Is not Jehovah in Zion? Is her King there no more?” Why then have they provoked me by their graven images, And their foreign vanities?
«دروێنە تێپەڕی، هاوین تەواو بوو، ئێمەش ڕزگارمان نەبوو.» 20
The harvest is passed, the summer is ended, And we are not delivered.
لەبەر وردوخاشبوونی گەلەکەم وردوخاش بووم، خەمبارم، تۆقین دەستی بەسەردا گرتووم. 21
For the wound of the daughter of my people am I wounded; I mourn; amazement hath taken hold of me.
ئایا لە گلعاد هەتووان نییە؟ ئایا پزیشک لەوێ نییە؟ ئیتر بۆچی برینی گەلەکەم ساڕێژ نابێت؟ 22
Is there no balm in Gilead? Is there no physician there? Why then are not the wounds of my people healed?

< یەرمیا 8 >