< یەرمیا 7 >
ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: | 1 |
The word that came to Jeremiah from the LORD, saying,
«لەناو دەروازەی ماڵی یەزدان بوەستە و لەوێ ئەم پەیامە ڕابگەیەنە و بڵێ: «”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی هەموو گەلی یەهودا، ئەوانەی لەم دەرگایە بۆ کڕنۆش بردن بۆ یەزدان دێنە ژوورەوە. | 2 |
“Stand in the gate of the LORD’s house, and proclaim this word there, and say, ‘Hear the LORD’s word, all you of Judah, who enter in at these gates to worship the LORD.’”
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ڕێگا و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە و منیش لەم شوێنەدا نیشتەجێتان دەکەم. | 3 |
The LORD of Armies, the God of Israel says, “Amend your ways and your doings, and I will cause you to dwell in this place.
پشت بەم قسە هەڵخەڵەتێنەرە مەبەستن، بڵێن:’ئەمە پەرستگای یەزدانە، پەرستگای یەزدانە، پەرستگای یەزدانە!‘ | 4 |
Don’t trust in lying words, saying, ‘The LORD’s temple, the LORD’s temple, the LORD’s temple, are these.’
چونکە ئەگەر بە تەواوی ڕێگا و کردەوەکانی خۆتان چاککردەوە، ئەگەر لەنێو خۆتان بە تەواوی دادپەروەری پەیڕەو بکەن، | 5 |
For if you thoroughly amend your ways and your doings, if you thoroughly execute justice between a man and his neighbour;
ئەگەر ستەم لە نامۆ و هەتیو و بێوەژن نەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان نەڕێژن، ئەگەر دوای خوداکانی دیکە نەکەون کە بۆ خراپەی خۆتانە، | 6 |
if you don’t oppress the foreigner, the fatherless, and the widow, and don’t shed innocent blood in this place, and don’t walk after other gods to your own hurt,
ئەوا من لەم شوێنەدا نیشتەجێتان دەکەم، لەو خاکەی لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە بە باوباپیرانتانم داوە. | 7 |
then I will cause you to dwell in this place, in the land that I gave to your fathers, from of old even forever more.
بەڵام ئێوە پشتتان بە قسەی هەڵخەڵەتێنەر بەستووە کە بێ سوودە. | 8 |
Behold, you trust in lying words that can’t profit.
«”ئایا وا دەزانن دەتوانن بدزن، بکوژن، داوێنپیسی بکەن، سوێند بە درۆ بخۆن، بخوور بۆ بەعل بسووتێنن و دوای خوداکانی دیکە بکەون کە نایانناسن، | 9 |
Will you steal, murder, commit adultery, swear falsely, burn incense to Baal, and walk after other gods that you have not known,
ئینجا بێن و لەبەردەمم لەم ماڵە بوەستن کە ناوی منی هەڵگرتووە و بڵێن:’ئێمە پارێزراوین.‘ئایا پارێزراون بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەم هەموو کارە قێزەونانە؟ | 10 |
then come and stand before me in this house, which is called by my name, and say, ‘We are delivered,’ that you may do all these abominations?
ئایا ئەم ماڵەی ناوی منی هەڵگرتووە، لەبەرچاوی ئێوە بووە بە ئەشکەوتی دزان؟ ئەوەتا خۆم بینیومە.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 11 |
Has this house, which is called by my name, become a den of robbers in your eyes? Behold, I myself have seen it,” says the LORD.
«یەزدان دەفەرموێت:”ئێستا بڕۆنە شوێنەکەم کە لە شیلۆیە، ئەوەی سەرەتا ناوی خۆمم لەوێ نیشتەجێ کرد، ببینن لەبەر خراپەی ئیسرائیلی گەلی خۆم چیم لێکردووە. | 12 |
“But go now to my place which was in Shiloh, where I caused my name to dwell at the first, and see what I did to it for the wickedness of my people Israel.
ئێستاش لەبەر ئەوەی ئێوە ئەم کردەوانەتان کردووە، من پێشوەخت چەند جارێک قسەم لەگەڵتان کرد، بەڵام گوێتان نەگرت. بانگم کردن، بەڵام وەڵامتان نەدایەوە. | 13 |
Now, because you have done all these works,” says the LORD, “and I spoke to you, rising up early and speaking, but you didn’t hear; and I called you, but you didn’t answer;
لەبەر ئەوە، چیم بە شیلۆم کرد، ئاوا بەو پەرستگایە دەکەم کە ناوی منی هەڵگرتووە کە ئێوە پشتتان پێی بەستووە، ئەو شوێنەی دامە ئێوە و باوباپیرانتان. | 14 |
therefore I will do to the house which is called by my name, in which you trust, and to the place which I gave to you and to your fathers, as I did to Shiloh.
لەبەردەمم دەرتاندەکەم، وەک چۆن براکانتانم دەرکرد، هەموو نەوەی ئەفرایم.“ | 15 |
I will cast you out of my sight, as I have cast out all your brothers, even the whole offspring of Ephraim.
«تۆش نزا بۆ ئەم گەلە مەکە، لەبەر ئەوان نوێژ و نزا بەرز مەکەوە و لێم مەپاڕێوە، چونکە گوێت لێ ناگرم. | 16 |
“Therefore don’t pray for this people. Don’t lift up a cry or prayer for them or make intercession to me; for I will not hear you.
ئایا نابینیت لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم چی دەکەن؟ | 17 |
Don’t you see what they do in the cities of Judah and in the streets of Jerusalem?
منداڵان دار کۆدەکەنەوە، باوکان ئاگر دەکەنەوە و ژنان هەویر دەشێلن، بۆ ئەوەی کولێرە بۆ شاژنی ئاسمان دروست بکەن. شەرابی پێشکەشکراو بۆ خوداکانی دیکە دەڕێژن بۆ ئەوەی پەستم بکەن. | 18 |
The children gather wood, and the fathers kindle the fire, and the women knead the dough, to make cakes to the queen of the sky, and to pour out drink offerings to other gods, that they may provoke me to anger.
بەڵام ئایا ئەم پەستکردنە لە دژی منە؟ ئایا زیان بە خۆیان ناگەیەنن، بۆ شەرمەزاری ڕووی خۆیان؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 19 |
Do they provoke me to anger?” says the LORD. “Don’t they provoke themselves, to the confusion of their own faces?”
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا تووڕەیی و هەڵچوونی من بەسەر ئەم شوێنەدا هەڵدەڕژێت، بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ و درەختی کێڵگە و بەروبوومی زەوی، گڕ دەگرێت و ناکوژێتەوە. | 20 |
Therefore the Lord GOD says: “Behold, my anger and my wrath will be poured out on this place, on man, on animal, on the trees of the field, and on the fruit of the ground; and it will burn and will not be quenched.”
«”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: قوربانی سووتاندنەکانتان بخەنە سەر قوربانییە سەربڕدراوەکانتان و فەرموون گۆشت بخۆن، | 21 |
The LORD of Armies, the God of Israel says: “Add your burnt offerings to your sacrifices and eat meat.
چونکە کاتێک لە خاکی میسرەوە باوباپیرانی ئێوەم دەرهێنا لەگەڵیان دوام، تەنها سەبارەت بە قوربانی سووتاندن و سەربڕاو فەرمانم پێ نەکردن، | 22 |
For I didn’t speak to your fathers or command them in the day that I brought them out of the land of Egypt concerning burnt offerings or sacrifices;
بەڵکو فەرمانی ئەم شتەم پێ کردن و فەرمووم:’گوێم لێ بگرن، من دەبم بە خودای ئێوە و ئێوەش دەبن بە گەلی من، بە هەموو ئەو ڕێگایەدا دەڕۆن کە فەرمانتان پێ دەکەم بۆ ئەوەی بۆتان چاک بێت.‘ | 23 |
but this thing I commanded them, saying, ‘Listen to my voice, and I will be your God, and you shall be my people. Walk in all the way that I command you, that it may be well with you.’
بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان شل نەکرد، بەڵکو بە ڕاوێژ و کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆیان ڕێگایان گرتەبەر، جا دواکەوتن و پێش نەکەوتن. | 24 |
But they didn’t listen or turn their ear, but walked in their own counsels and in the stubbornness of their evil heart, and went backward, and not forward.
لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانتان خاکی میسریان بەجێهێشت هەتا ئەمڕۆ، من بەردەوام یەک لەدوای یەک بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ناردوون. | 25 |
Since the day that your fathers came out of the land of Egypt to this day, I have sent to you all my servants the prophets, daily rising up early and sending them.
بەڵام گوێیان لێ نەگرتم و گوێیان شل نەکرد و کەللەڕەقییان کرد، لە باوباپیرانیان زیاتر خراپەیان کرد.“ | 26 |
Yet they didn’t listen to me or incline their ear, but made their neck stiff. They did worse than their fathers.
«جا تۆش بە هەموو ئەم پەیامە لەگەڵیان دەدوێیت، گوێت لێ ناگرن، بانگیان دەکەیت، وەڵامت نادەنەوە. | 27 |
“You shall speak all these words to them, but they will not listen to you. You shall also call to them, but they will not answer you.
لەبەر ئەوە پێیان دەڵێیت:”ئەمە ئەو نەتەوەیەیە کە گوێیان لە یەزدانی پەروەردگاریان نەگرت و تەمبێ نەبوون، ڕاستی نەماوە، لە دەمیان بڕاوەتەوە. | 28 |
You shall tell them, ‘This is the nation that has not listened to the LORD their God’s voice, nor received instruction. Truth has perished, and is cut off from their mouth.’
قژت ببڕە و فڕێیبدە، لەسەر گردۆڵکەکان شیوەن بگێڕە، چونکە یەزدان ڕەتی کردووەتەوە و وازی لەم نەوەیە هێناوە کە تووڕەییەکەی لەسەریەتی.“ | 29 |
Cut off your hair, and throw it away, and take up a lamentation on the bare heights; for the LORD has rejected and forsaken the generation of his wrath.
«یەزدان دەفەرموێت:”نەوەی یەهودا لەبەرچاوم خراپەیان کردووە، بتە قێزەونەکانیان لەناو ئەو ماڵە دانا کە ناوی منی هەڵگرتووە، بەمە گڵاوییان کرد. | 30 |
“For the children of Judah have done that which is evil in my sight,” says the LORD. “They have set their abominations in the house which is called by my name, to defile it.
هەروەها نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکانی تۆفەت بنیاد ناوە، ئەوەی لە دۆڵی بەنهینۆمە بۆ سووتاندنی کوڕەکانیان و کچەکانیان بە ئاگر کە من نە فەرمانم پێکردووە و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو. | 31 |
They have built the high places of Topheth, which is in the valley of the son of Hinnom, to burn their sons and their daughters in the fire, which I didn’t command, nor did it come into my mind.
یەزدان دەفەرموێت: لەبەر ئەوە، ئاگاداربن! سەردەمێک دێت ئیتر پێی ناگوترێ تۆفەت یان دۆڵی بەنهینۆم، بەڵکو دۆڵی کوشتن، چونکە لە تۆفەت دەنێژرێن هەتا شوێنی نامێنێت. | 32 |
Therefore behold, the days come”, says the LORD, “that it will no more be called ‘Topheth’ or ‘The valley of the son of Hinnom’, but ‘The valley of Slaughter’; for they will bury in Topheth until there is no place to bury.
تەرمی ئەم گەلە دەبێتە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی، کەسیش نییە بیانڕەوێنێتەوە. | 33 |
The dead bodies of this people will be food for the birds of the sky, and for the animals of the earth. No one will frighten them away.
دەنگی شادی و دەنگی خۆشی، دەنگی زاوا و دەنگی بووک، لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ناهێڵم، چونکە خاکەکە وێران دەبێت.“ | 34 |
Then I will cause to cease from the cities of Judah and from the streets of Jerusalem the voice of mirth and the voice of gladness, the voice of the bridegroom and the voice of the bride; for the land will become a waste.”