< یەرمیا 7 >

ئەمە ئەو پەیامەیە کە لەلایەن یەزدانەوە بۆ یەرمیا هات: 1
Ovo je riječ što dođe Jeremiji od Gospodina:
«لەناو دەروازەی ماڵی یەزدان بوەستە و لەوێ ئەم پەیامە ڕابگەیەنە و بڵێ: «”گوێ لە فەرمایشتی یەزدان بگرن، ئەی هەموو گەلی یەهودا، ئەوانەی لەم دەرگایە بۆ کڕنۆش بردن بۆ یەزدان دێنە ژوورەوە. 2
“Stani pred vrata Doma Jahvina, objavi ondje ovu riječ. Reci: Čujte riječ Jahvinu, svi Judejci koji ulazite na ova vrata da se poklonite Jahvi.
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: ڕێگا و کردەوەکانتان چاک بکەنەوە و منیش لەم شوێنەدا نیشتەجێتان دەکەم. 3
Ovako govori Jahve nad Vojskama, Bog Izraelov: 'Popravite svoje putove i djela svoja, pa ću boraviti s vama na ovome mjestu.
پشت بەم قسە هەڵخەڵەتێنەرە مەبەستن، بڵێن:’ئەمە پەرستگای یەزدانە، پەرستگای یەزدانە، پەرستگای یەزدانە!‘ 4
Ne uzdajte se u lažne riječi: 'Svetište Jahvino! Svetište Jahvino! Svetište Jahvino!'
چونکە ئەگەر بە تەواوی ڕێگا و کردەوەکانی خۆتان چاککردەوە، ئەگەر لەنێو خۆتان بە تەواوی دادپەروەری پەیڕەو بکەن، 5
Ali ako zaista popravite svoje putove i djela svoja i ako zaista budete činili što je pravo, svatko prema bližnjemu svome,
ئەگەر ستەم لە نامۆ و هەتیو و بێوەژن نەکەن، لەم شوێنەدا خوێنی بێتاوان نەڕێژن، ئەگەر دوای خوداکانی دیکە نەکەون کە بۆ خراپەی خۆتانە، 6
ako ne budete tlačili stranca, sirote i udovice i ne budete prolijevali krvi nedužne na ovome mjestu, ako ne budete trčali za tuđim bogovima na svoju nesreću -
ئەوا من لەم شوێنەدا نیشتەجێتان دەکەم، لەو خاکەی لە ئەزەلەوە و بۆ هەتاهەتایە بە باوباپیرانتانم داوە. 7
boravit ću s vama na ovome mjestu, u zemlji koju sam dao vašim ocima zauvijek.
بەڵام ئێوە پشتتان بە قسەی هەڵخەڵەتێنەر بەستووە کە بێ سوودە. 8
Ali se vi uzdate u lažne i beskorisne riječi!
«”ئایا وا دەزانن دەتوانن بدزن، بکوژن، داوێنپیسی بکەن، سوێند بە درۆ بخۆن، بخوور بۆ بەعل بسووتێنن و دوای خوداکانی دیکە بکەون کە نایانناسن، 9
Zar da kradete, ubijate, činite preljub, krivo se zaklinjete, palite tamjan Baalu i trčite za tuđim bogovima kojih ne poznajete,
ئینجا بێن و لەبەردەمم لەم ماڵە بوەستن کە ناوی منی هەڵگرتووە و بڵێن:’ئێمە پارێزراوین.‘ئایا پارێزراون بۆ ئەوەی بەردەوام بن لە ئەنجامدانی ئەم هەموو کارە قێزەونانە؟ 10
a onda da dolazite i stojite preda mnom u Domu ovome koji nosi moje ime i govorite: 'Spašeni smo!' i da nakon toga opet činite nedjela i opačine?
ئایا ئەم ماڵەی ناوی منی هەڵگرتووە، لەبەرچاوی ئێوە بووە بە ئەشکەوتی دزان؟ ئەوەتا خۆم بینیومە.“ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 11
Zar je Dom ovaj, koji se zove mojim imenom, u vašim očima pećina razbojnička? Ali ja dobro vidim” - riječ je Jahvina.
«یەزدان دەفەرموێت:”ئێستا بڕۆنە شوێنەکەم کە لە شیلۆیە، ئەوەی سەرەتا ناوی خۆمم لەوێ نیشتەجێ کرد، ببینن لەبەر خراپەی ئیسرائیلی گەلی خۆم چیم لێکردووە. 12
“Pođite, dakle, na moje mjesto koje je u Šilu, gdje nekoć nastanih ime svoje, i pogledajte što od njega učinih zbog opačina naroda svoga izraelskoga.
ئێستاش لەبەر ئەوەی ئێوە ئەم کردەوانەتان کردووە، من پێشوەخت چەند جارێک قسەم لەگەڵتان کرد، بەڵام گوێتان نەگرت. بانگم کردن، بەڵام وەڵامتان نەدایەوە. 13
Kako činite sva ona ista nedjela - riječ je Jahvina - i premda vas neumorno opominjem, vi ne slušate, a kad vas zovem, vi se ne odazivate:
لەبەر ئەوە، چیم بە شیلۆم کرد، ئاوا بەو پەرستگایە دەکەم کە ناوی منی هەڵگرتووە کە ئێوە پشتتان پێی بەستووە، ئەو شوێنەی دامە ئێوە و باوباپیرانتان. 14
od ovoga Doma što se zove mojim imenom, u koje se vi uzdate, i od ovoga mjesta što ga dadoh vama i ocima vašim učinit ću isto što sam učinio i od Šila.
لەبەردەمم دەرتاندەکەم، وەک چۆن براکانتانم دەرکرد، هەموو نەوەی ئەفرایم.“ 15
Odbacit ću vas od lica svojega kao što odbacih svu braću vašu, sve potomstvo Efrajimovo.”
«تۆش نزا بۆ ئەم گەلە مەکە، لەبەر ئەوان نوێژ و نزا بەرز مەکەوە و لێم مەپاڕێوە، چونکە گوێت لێ ناگرم. 16
“A ti ne moli milosti za narod ovaj, ne diži glasa za njih i ne moli, ne navaljuj na me jer te neću uslišiti.
ئایا نابینیت لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم چی دەکەن؟ 17
Ne vidiš li što čine po gradovima judejskim i po ulicama jeruzalemskim?
منداڵان دار کۆدەکەنەوە، باوکان ئاگر دەکەنەوە و ژنان هەویر دەشێلن، بۆ ئەوەی کولێرە بۆ شاژنی ئاسمان دروست بکەن. شەرابی پێشکەشکراو بۆ خوداکانی دیکە دەڕێژن بۆ ئەوەی پەستم بکەن. 18
Djeca kupe drva, oci pale vatru, žene mijese tijesto da ispeku kolače 'kraljici neba' i lijevaju ljevanice tuđim bogovima da me pogrde.
بەڵام ئایا ئەم پەستکردنە لە دژی منە؟ ئایا زیان بە خۆیان ناگەیەنن، بۆ شەرمەزاری ڕووی خۆیان؟ ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 19
Zar mene tim pogrđuju - riječ je Jahvina - a ne sebe na svoju sramotu?”
«”لەبەر ئەوە یەزدانی باڵادەست ئەمە دەفەرموێت: ئەوەتا تووڕەیی و هەڵچوونی من بەسەر ئەم شوێنەدا هەڵدەڕژێت، بەسەر مرۆڤ و ئاژەڵ و درەختی کێڵگە و بەروبوومی زەوی، گڕ دەگرێت و ناکوژێتەوە. 20
I stoga ovako govori Jahve Gospod: “Evo, gnjev svoj i jarost svoju izlit ću na ovo mjesto, na ljude i na stoku, na poljsko drveće i na plodove zemlje, rasplamtjet će se i neće se ugasiti.”
«”یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: قوربانی سووتاندنەکانتان بخەنە سەر قوربانییە سەربڕدراوەکانتان و فەرموون گۆشت بخۆن، 21
Ovako govori Jahve nad Vojskama, Bog Izraelov: “Paljenicama dometnite još i klanice, i jedite meso.
چونکە کاتێک لە خاکی میسرەوە باوباپیرانی ئێوەم دەرهێنا لەگەڵیان دوام، تەنها سەبارەت بە قوربانی سووتاندن و سەربڕاو فەرمانم پێ نەکردن، 22
Ja ništa ne rekoh ocima vašim o paljenicama i klanicama, niti im što o tom zapovjedih kad ih izvedoh iz zemlje egipatske.
بەڵکو فەرمانی ئەم شتەم پێ کردن و فەرمووم:’گوێم لێ بگرن، من دەبم بە خودای ئێوە و ئێوەش دەبن بە گەلی من، بە هەموو ئەو ڕێگایەدا دەڕۆن کە فەرمانتان پێ دەکەم بۆ ئەوەی بۆتان چاک بێت.‘ 23
Ovo im ja zapovjedih: 'Slušajte glas moj, pa ću ja biti vaš Bog, a vi ćete biti moj narod. Idite putem kojim vam zapovjedih, da vam dobro bude.'
بەڵام گوێیان نەگرت و گوێیان شل نەکرد، بەڵکو بە ڕاوێژ و کەللەڕەقییە خراپەکەی خۆیان ڕێگایان گرتەبەر، جا دواکەوتن و پێش نەکەوتن. 24
A oni ne poslušaše, uho svoje ne prignuše, već pođoše po savjetu i okorjelosti zloga srca svojega; okrenuše mi leđa, a ne lice.
لەو ڕۆژەوە کە باوباپیرانتان خاکی میسریان بەجێهێشت هەتا ئەمڕۆ، من بەردەوام یەک لەدوای یەک بەندە پێغەمبەرەکانی خۆمم بۆ ناردوون. 25
Od dana kad oci vaši iziđoše iz zemlje egipatske pa do dana današnjeg slao sam vam tolike sluge svoje, proroke, iz dana u dan, neumorno.
بەڵام گوێیان لێ نەگرتم و گوێیان شل نەکرد و کەللەڕەقییان کرد، لە باوباپیرانیان زیاتر خراپەیان کرد.“ 26
Ali me oni nisu slušali, uho svoje nisu prignuli, nego otvrdnuše, gori od otaca svojih.
«جا تۆش بە هەموو ئەم پەیامە لەگەڵیان دەدوێیت، گوێت لێ ناگرن، بانگیان دەکەیت، وەڵامت نادەنەوە. 27
Možeš im sve to reći, ali te neće poslušati; zovi ih, neće ti se odazvati.
لەبەر ئەوە پێیان دەڵێیت:”ئەمە ئەو نەتەوەیەیە کە گوێیان لە یەزدانی پەروەردگاریان نەگرت و تەمبێ نەبوون، ڕاستی نەماوە، لە دەمیان بڕاوەتەوە. 28
Zato im reci: 'Ovo je narod koji ne sluša glasa Jahve, Boga svojega, i ne prima opomenÄe. Nestade istine, nestade je iz usta njihovih.'”
قژت ببڕە و فڕێیبدە، لەسەر گردۆڵکەکان شیوەن بگێڕە، چونکە یەزدان ڕەتی کردووەتەوە و وازی لەم نەوەیە هێناوە کە تووڕەییەکەی لەسەریەتی.“ 29
Ostriži svoju dugu kosu, baci je. Po goletima protuži tužaljkom, jer Jahve odbaci i odvrgnu rod na koji se razgnjevio.
«یەزدان دەفەرموێت:”نەوەی یەهودا لەبەرچاوم خراپەیان کردووە، بتە قێزەونەکانیان لەناو ئەو ماڵە دانا کە ناوی منی هەڵگرتووە، بەمە گڵاوییان کرد. 30
“Da, sinovi Judini čine što je zlo u očima mojim” - riječ je Jahvina. “Postaviše grozote u Dom koji se mojim zove imenom, da ga oskvrnu;
هەروەها نزرگەکانیان لەسەر بەرزاییەکانی تۆفەت بنیاد ناوە، ئەوەی لە دۆڵی بەن‌هینۆمە بۆ سووتاندنی کوڕەکانیان و کچەکانیان بە ئاگر کە من نە فەرمانم پێکردووە و نە بەخەیاڵمدا هاتبوو. 31
podigoše uzvišice tofetske u Dolini Ben Hinomu i spaljuju vatrom svoje sinove i kćeri - što im ja nikad ne zapovjedih niti mi to ikada na um pade.
یەزدان دەفەرموێت: لەبەر ئەوە، ئاگاداربن! سەردەمێک دێت ئیتر پێی ناگوترێ تۆفەت یان دۆڵی بەن‌هینۆم، بەڵکو دۆڵی کوشتن، چونکە لە تۆفەت دەنێژرێن هەتا شوێنی نامێنێت. 32
Stoga evo dolaze dani - riječ je Jahvina - kad se više neće reći Tofet ni Dolina Ben Hinom, nego Dolina klanja. U Tofetu će se pokapati mrtvi, jer drugdje neće biti mjesta.
تەرمی ئەم گەلە دەبێتە خۆراکی باڵندە و ئاژەڵی کێوی، کەسیش نییە بیانڕەوێنێتەوە. 33
A mrtva tijela ovoga naroda bit će hrana pticama nebeskim i zvjeradi zemaljskoj, i nitko se neće naći da ih poplaši i otjera.
دەنگی شادی و دەنگی خۆشی، دەنگی زاوا و دەنگی بووک، لە شارۆچکەکانی یەهودا و لە شەقامەکانی ئۆرشەلیم ناهێڵم، چونکە خاکەکە وێران دەبێت.“ 34
Uklonit ću iz gradova judejskih i s ulica jeruzalemskih radost i veselje: jer će se zemlja ta pretvoriti u pustinju.”

< یەرمیا 7 >