< یەرمیا 6 >
«ئەی نەوەی بنیامین، لە ئۆرشەلیم هەڵبێن! لە تەقۆعە فوو بە کەڕەنادا بکەن! لەسەر بێتهاکارەم ئاگر وەک نیشانە هەڵبکەن! چونکە بەڵا و شکستێکی گەورە لە باکوورەوە دەرکەوتووە. | 1 |
Bēgat, Benjamina bērni, no Jeruzālemes, bazūnējat Tekoā, ceļat ugunszīmi BetKeremē, jo bēdas rādās no ziemeļa puses un liels posts.
من سییۆنی کچ لەناو دەبەم، کچە جوان و نازدارەکە. | 2 |
Es izdeldu Ciānas meitu, to jauko un vēlīgo.
شوانەکان بە مێگەلەکانیانەوە بۆ لای ئەو دێن، ڕەشماڵەکان لە دەوری هەڵدەدەن و هەرکەسە لە بەشی خۆی دەلەوەڕێنێ.» | 3 |
Gani uz viņu nāks ar saviem ganāmiem pulkiem, tie uzcels teltis visapkārt ap viņu, tie noganīs ikviens savu vietu.
«جەنگێک لە دژی سییۆن ئامادە بکەن! هەستن بە نیوەڕۆ هێرش ببەین! بەڵام بە داخەوە، ڕۆژ ئاوا بوو، سێبەرەکانی ئێوارە درێژبوونەوە. | 4 |
Taisāties uz karu pret viņu, ceļaties, ejam pašā dienas vidū. Ak vai, (bēdas) mums! Jo vakars metās un ēnas paliek garākas.
کەواتە هەستن بە شەو هێرش ببەین، قەڵاکانی وێران بکەین!» | 5 |
Ceļaties, un ejam pašā naktī un izpostīsim viņas jaukos namus.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «دار ببڕنەوە و مەتەرێز لە دەوری ئۆرشەلیمەوە دابڕێژن. دەبێت ئەو شارە سزا بدرێت، چونکە سەراپای پڕ ستەمە. | 6 |
Jo tā saka Tas Kungs Cebaot: nocērtiet kokus un uzmetiet valni pret Jeruzālemi; šī ir tā pilsēta, kas taps piemeklēta. Viņas vidū ir tik netaisnība vien.
وەک کانییەک ئاوەکەی هەڵبقوڵێت، ئاوا خراپییەکەی هەڵدەقوڵێت. توندوتیژی و ڕفاندنی تێدا دەبیسترێت، هەمیشە لەبەردەمم نەخۆشی و برینداری هەیە. | 7 |
Kā avots izverd savu ūdeni, tā viņa izverd savu ļaunumu. Varasdarbu un postu tur dzird, kaušanās un plēšanās bez mitēšanās ir manā priekšā.
ئەی ئۆرشەلیم، ئاگاداربە، نەوەک پشتم لە تۆ بکەم، نەوەک بتکەمە خاکێکی وێران، ئیتر کەسی تێدا نیشتەجێ نەبێ.» | 8 |
Pieņem mācību, Jeruzāleme, lai Mana dvēsele no tevis nenogriežas, lai Es tevi nedaru par tuksnesi, par zemi bez iedzīvotāja.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «با پاشماوەی ئیسرائیل بە تەواوی بچنرێنەوە، بە تەواوی وەک ڕەزەمێو، با دەستت بەسەر لقەکاندا بگێڕیت، وەک کەسێک ترێ دەچنێتەوە.» | 9 |
Tā saka Tas Kungs Cebaot: kas atliek no Israēla, to tie otrā reizē nolasīs kā vīna koku. Ņem traukus atkal rokā kā vīna ogu lasītājs.
بۆ کێ قسە بکەم؟ کێ ئاگادار بکەمەوە؟ کێ گوێم لێ دەگرێت؟ ئەوەتا گوێیان داخراوە بۆ ئەوەی نەتوانن گوێ شل بکەن. فەرمایشتی یەزدان بۆیان بووە بە ڕیسوایی، دڵیان پێی خۆش نییە. | 10 |
Uz ko lai es runāju un dodu liecību, ka tie to dzird? Redzi, viņu ausis ir neapgraizītas, ka tie nevar dzirdēt. Redzi, Tā Kunga vārds tiem ir par apsmieklu, pie tā tiem nav labs prāts.
لەبەر ئەوە پڕبووم لە تووڕەیی یەزدان، بێزاربووم لە دەستپێوەگرتنی. ئینجا یەزدان پێی فەرمووم: «تووڕەییەکەم بۆ منداڵی کۆڵانەکانی هەڵبڕێژە، بەسەر تێکڕای کۆڕی گەنجان، ژن لەگەڵ مێرد دەبردرێت، پیر لەگەڵ بەساڵاچووان. | 11 |
Tādēļ es esmu pilns Tā Kunga bardzības, ka nevaru valdīties. Izgāz to arī pār bērniem uz ielām, un pār to jaunekļu draudzi kopā, jo vīri un sievas tiks aizņemti, veci un kas mūžu piedzīvojuši.
ماڵەکانیان بۆ خەڵکی دیکە دەبن، کێڵگە و ژنەکانیان پێکەوە، چونکە دەستم بۆ سەر دانیشتووانی خاکەکە درێژ دەکەم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 12 |
Un viņu nami taps citiem līdz ar tīrumiem un sievām; jo Es izstiepšu Savu roku pret tās zemes iedzīvotājiem, saka Tas Kungs.
«لە بچووکیان هەتا گەورەیان، هەموویان پەرۆشی قازانجن، لە پێغەمبەرەوە هەتا کاهین، هەموو ساختە دەکەن. | 13 |
Jo visi ir mantas kārīgi, tā mazi kā lieli; tā pravietis kā priesteris, visi dzen viltību.
برینی گەلەکەم بە سووکیەوە چاک دەکەنەوە و دەڵێن:”ئاشتی، ئاشتی!“بەڵام ئاشتی نییە. | 14 |
Un tie dziedina Manas tautas vainu kā par nieku, sacīdami: miers, miers! Kur tomēr miera nav.
ئایا شەرمەزار بوون کاتێک کاری قێزەونیان کرد؟ نەخێر! شەرمەزار نەبوون، هەروەها نەیانزانی شەرمەزاری چییە. لەبەر ئەوە دەکەونە ناو کوژراوان، لە کاتی سزادانیان تێکدەشکێن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 15 |
Tie krituši kaunā, ka darījuši negantību. Bet tie nemaz nekaunas un neprot kauna. Tāpēc tie kritīs starp tiem kritušiem; kad es tos piemeklēšu, tad tiem būs krist, saka Tas Kungs.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «لەسەر ڕێگاکان بوەستن و تەماشا بکەن، پرسیاری ڕێچکە کۆنەکان بکەن، ڕێگا چاکەکە لەکوێیە، پێیدا بڕۆن، حەسانەوە بۆ دەروونتان دەدۆزنەوە. بەڵام گوتتان:”پێیدا ناڕۆین.“ | 16 |
Tā saka Tas Kungs: stājaties uz ceļiem un raugāt un vaicājiet pēc tiem senajiem ceļiem, kurš tas labais ceļš, un staigājiet pa to, tad jūs atradīsiet dusu savai dvēselei. Bet tie saka: mēs negribam staigāt.
چاودێرم بەسەرتانەوە دانا، گوتم:”گوێ بۆ دەنگی کەڕەنا شل بکەن!“بەڵام گوتتان:”گوێ شل ناکەین.“ | 17 |
Es arī esmu iecēlis sargus pār jums, klausāties uz trumetes skaņu. Bet tie saka: mēs negribam klausīties.
لەبەر ئەوە ئەی نەتەوەکان، گوێ بگرن، ئەی شایەتەکان، بزانن چییان بەسەردێت. | 18 |
Tāpēc klausāties, tautas, un ņem vērā, draudze, kas viņu starpā notiek.
ئەی زەوی، گوێ بگرە: ئەوەتا من بەڵا بەسەر ئەم گەلەدا دەهێنم، بەروبوومی بیرکردنەوەکانیانە، چونکە گوێیان بۆ وشەکانم شل نەکرد و فێرکردنی منیان ڕەتکردەوە. | 19 |
Klausies, zeme! Redzi, Es vedīšu ļaunumu pār šiem ļaudīm, viņu padomu augļus, jo tie neklausās uz Manu vārdu, un Manu bauslību tie atmet.
بەلامەوە گرنگ نییە، بخوور لە شەباوە بێت و قامیشی بۆنخۆش لە خاکێکی دوورەوە؟ قوربانی سووتاندنەکانتان قبوڵ نین و قوربانییە سەربڕدراوەکانتان لەلای من خۆش نین.» | 20 |
Par ko tad Man tas vīraks, kas nāk no Sabas, un tās labās niedres no tālās zemes? Jūsu dedzināmie upuri Man nepatīk, un jūsu kaujamie upuri Man nemīlami.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «من کۆسپ بۆ ئەم گەلە دادەنێم، باوکان و کوڕان پێکەوە ساتمەی لێ دەکەن، دراوسێ و هاوڕێ لەناودەچن.» | 21 |
Tādēļ Tas Kungs tā saka: redzi, Es šiem ļaudīm likšu piedauzekļus, un tēvi un bērni kopā pie tiem piedauzīsies, kaimiņš ar kaimiņu ies bojā.
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا! سوپایەک لە خاکی باکوورەوە دێت، نەتەوەیەکی مەزن لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێت. | 22 |
Tā saka Tas Kungs: redzi, tauta nāk no ziemeļa zemes, un liela tauta celsies no pasaules malām;
کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە، دڵڕەقن و بەزەییان نییە، دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت و سواری ئەسپ دەبن، وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستن بۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی سییۆنی کچ.» | 23 |
Tā nes stopus un šķēpus, tā ir briesmīga un nežēlīga, viņu balss kauc kā jūra, un tie jāj uz zirgiem; tie ir apbruņoti kā karavīri pret tevi, Ciānas meita.
هەواڵی ئەوانمان بیست، ورەمان ڕووخا، تووشی تەنگانە بووین، تووشی ئازار بووین وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو. | 24 |
Kad mēs par viņiem baumas dzirdējām, tad mūsu rokas nogura, bailība mums uzbruka un sāpes kā dzemdētājai.
دەرمەچن بۆ کێڵگە! بە ڕێگادا مەڕۆن! چونکە دوژمن شمشێری پێیە، لە هەموو لایەکەوە ترس و تۆقین هەیە. | 25 |
Neizejat laukā un nestaigājat pa ceļu, jo ienaidnieka zobens ir visapkārt par iztrūcināšanu.
ئەی گەلەکەم، جلوبەرگی گوش بپۆشە، خۆت لە خۆڵەمێش بگەوزێنە، شینی تاقانەیەک بۆ خۆت بگێڕە، بە لاوانەوەیەکی تاڵ، چونکە لەناکاو تێکدەر بەسەرماندا دەدات. | 26 |
Ak, mana tauta, apjoz maisu un nometies pelnos, žēlojies kā par vienīgo dēlu, bēdājies gauži, jo postītājs nāk pār mums piepeši.
«ئەی یەرمیا، تۆم لەنێو گەلەکەم دانا، وەک تاقیکەرەوە و سەنگی مەحەک، بۆ ئەوەی ڕەفتاریان بزانیت و تاقییان بکەیتەوە. | 27 |
Es tevi esmu iecēlis par pārbaudītāju starp Maniem ļaudīm kā stipru pili, ka tev viņu ceļu būs atzīt un pārbaudīt.
هەموو یاخی و کەللەڕەقن، بە پەلەن بۆ بوختانکردن، ئەوان بڕۆنز و ئاسنن، هەموو تێکدەرن. | 28 |
Tie visi ir tie lielākie atkāpēji un staigā viltībā, tie ir varš un dzelzs, tie visi ir samaitātāji.
مووشەی دێت مووشەدەمە بۆ ئەوەی بە ئاگر قورقوشم بفەوتێنێت، بەڵام بێهوودە زێڕنگەر بێگەردی دەکات، بەدکاران بێگەرد نابن. | 29 |
Plēšas ir sadegušas, no viņu uguns nāk tikai svins, kausētājs velti kausējis, jo sārņi nav atšķirti.
پێیان دەگوترێت زیوی ناپەسەند، چونکە یەزدان پەسەندی نەکردوون.» | 30 |
Tie top nosaukti par atmestu sudrabu, jo Tas Kungs tos ir atmetis.