< یەرمیا 51 >
یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من ڕۆحی لەناوبەر دەوروژێنم لە دژی بابل و دانیشتووانی لێڤ قامای. | 1 |
This is what the LORD says: “Behold, I will stir up against Babylon and against the people of Leb-kamai the spirit of a destroyer.
بێگانەکان دەنێرمە بابل بۆ شەنکردنیان و ڕووتکردنەوەی خاکەکەی، لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەن لە ڕۆژی بەڵای ئەودا. | 2 |
I will send strangers to Babylon to winnow her and empty her land; for they will come against her from every side in her day of disaster.
ڕێ مەدە تیرهاوێژ ژێی کەوانەکەی ڕابکێشێت، ڕێ مەدە سەرباز زرێیەکەی بپۆشێت. دەستتان لە گەنجەکانی مەپارێزن، بەڵکو سوپاکەی بە تەواوی لەناوببەن. | 3 |
Do not let the archer bend his bow or put on his armor. Do not spare her young men; devote all her army to destruction!
کوژراوان لە بابل دەکەون، بریندارەکان بە سەختی لە شەقامەکانی، | 4 |
And they will fall slain in the land of the Chaldeans, and pierced through in her streets.
چونکە ئیسرائیل و یەهودا بەجێنەهێڵدراون لەلایەن خودایانەوە، لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە، هەرچەندە خاکی بابلییەکان پڕ لە تاوانە لە دژی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل. | 5 |
For Israel and Judah have not been abandoned by their God, the LORD of Hosts, though their land is full of guilt before the Holy One of Israel.”
«لە بابلەوە هەڵێن! هەرکەسێک با خۆی دەرباز بکات! بە تاوانی ئەو لەناونەچن، چونکە کاتی تۆڵەسەندنەوەیە بۆ یەزدان، ئەو سزای شایستەی دەدات. | 6 |
Flee from Babylon! Escape with your lives! Do not be destroyed in her punishment. For this is the time of the LORD’s vengeance; He will pay her what she deserves.
بابل جامێکی زێڕ بوو بە دەستی یەزدانەوە، هەموو زەوی سەرخۆش کرد. نەتەوەکان لە شەرابی ئەویان خواردەوە، لەبەر ئەوە نەتەوەکان شێت بوون. | 7 |
Babylon was a gold cup in the hand of the LORD, making the whole earth drunk. The nations drank her wine; therefore the nations have gone mad.
لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت. واوەیلای بۆ بکەن! هەتووانێک بۆ برینەکەی بهێنن، بەڵکو چاک بێتەوە. | 8 |
Suddenly Babylon has fallen and been shattered. Wail for her; get her balm for her pain; perhaps she can be healed.
«”بابلمان تیمار کرد، بەڵام ناتوانێت چاک بێتەوە. وازی لێ بهێنن و با هەریەکەمان بچینەوە خاکەکەی خۆمان، چونکە کاتێک حوکمی بەسەردا درا هاواری گەیشتە ئاسمان، هەتا هەورەکان بەرز بووەتەوە.“ | 9 |
“We tried to heal Babylon, but she could not be healed. Abandon her! Let each of us go to his own land, for her judgment extends to the sky and reaches to the clouds.”
«”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست، وەرن با لە سییۆن باسی کردەوەکەی یەزدانی پەروەردگارمان بکەین.“ | 10 |
“The LORD has brought forth our vindication; come, let us tell in Zion what the LORD our God has accomplished.”
«تیرەکان تیژ بکەن، قەڵغانەکان هەڵبگرن! یەزدان ڕۆحی پاشایانی مادی وروژاندووە، چونکە پلانی وێرانکردنی بابل دادەنێت. یەزدان تۆڵە دەستێنێتەوە، تۆڵەی پەرستگاکەی. | 11 |
Sharpen the arrows! Fill the quivers! The LORD has aroused the spirit of the kings of the Medes, because His plan is aimed at Babylon to destroy her, for it is the vengeance of the LORD— vengeance for His temple.
لە دژی شووراکانی بابل ئاڵا هەڵبکەن! پاسەوانیێتی توند بکەن، چاودێر دابنێن، بۆسە بنێنەوە! خودا مەبەستی خۆی دەهێنێتە دی، بڕیارەکەی لە دژی خەڵکی بابل. | 12 |
Raise a banner against the walls of Babylon; post the guard; station the watchmen; prepare the ambush. For the LORD has both devised and accomplished what He spoke against the people of Babylon.
ئەی نیشتەجێی دەم ئاوە زۆرەکان، خاوەن گەنجینەی زۆر، کۆتاییت هات، کاتی لەناوچوونت.» | 13 |
You who dwell by many waters, rich in treasures, your end has come; the thread of your life is cut.
یەزدانی سوپاسالار بە گیانی خۆی سوێندی خوارد: «بە دڵنیاییەوە پڕت دەکەم لە سەرباز، وەک ڕەوە کوللە، هاواری سەرکەوتنت بەسەردا دەکێشن.» | 14 |
The LORD of Hosts has sworn by Himself: “Surely I will fill you up with men as with locusts, and they will shout in triumph over you.”
«خودا بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە، بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە، بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە. | 15 |
The LORD made the earth by His power; He established the world by His wisdom and stretched out the heavens by His understanding.
کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت، هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە، بروسکە بۆ باران دروستدەکات، با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت. | 16 |
When He thunders, the waters in the heavens roar; He causes the clouds to rise from the ends of the earth. He generates the lightning with the rain and brings forth the wind from His storehouses.
«هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە، هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی شەرمەزارە، چونکە داڕێژراوی درۆن و ڕۆحیان تێدا نییە. | 17 |
Every man is senseless and devoid of knowledge; every goldsmith is put to shame by his idols. For his molten images are a fraud, and there is no breath in them.
ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین، لە کاتی سزادانیان لەناودەچن. | 18 |
They are worthless, a work to be mocked. In the time of their punishment they will perish.
بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە، چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە، هۆزی میراتی ئەویشی داناوە، یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە. | 19 |
The Portion of Jacob is not like these, for He is the Maker of all things, and of the tribe of His inheritance— the LORD of Hosts is His name.
«تۆ گورزی منی، چەکەکانی جەنگی منی، بە تۆ نەتەوەکان تێکدەشکێنم، بە تۆ شانشینەکان لەناودەبەم، | 20 |
“You are My war club, My weapon for battle. With you I shatter nations; with you I bring kingdoms to ruin.
بە تۆ ئەسپ و سوارەکەی تێکدەشکێنم، بە تۆ گالیسکە و سوارەکەی تێکدەشکێنم، | 21 |
With you I shatter the horse and rider; with you I shatter the chariot and driver.
بە تۆ ژن و پیاو تێکدەشکێنم، بە تۆ پیر و گەنج تێکدەشکێنم، بە تۆ گەنج و لاو تێکدەشکێنم، | 22 |
With you I shatter man and woman; with you I shatter the old man and the youth; with you I shatter the young man and the maiden.
بە تۆ شوان و مێگەلەکەی تێکدەشکێنم، بە تۆ جوتیار و گاجووتەکەی تێکدەشکێنم، بە تۆ پارێزگار و فەرمانڕەواکان تێکدەشکێنم. | 23 |
With you I shatter the shepherd and his flock; with you I shatter the farmer and his oxen; with you I shatter the governors and officials.
«لەبەرچاوی خۆتان سزای بابل و هەموو دانیشتووانی خاکی کلدانییەکان دەدەم بەرامبەر بە هەموو ئەو خراپانەی لە سییۆن کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 24 |
Before your very eyes I will repay Babylon and all the dwellers of Chaldea for all the evil they have done in Zion,”
«ئەی کێوی لەناوبەر، ئەوەتا من لە دژی تۆم، تۆ ئەی لەناوبەری هەموو زەوی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «دەست درێژ دەکەمە سەرت، لەسەر بەردەکان گلۆرت دەکەمەوە، دەتکەمە کێوێکی سووتاو. | 25 |
“Behold, I am against you, O destroying mountain, you who devastate the whole earth, declares the LORD. I will stretch out My hand against you; I will roll you over the cliffs and turn you into a charred mountain.
ئیتر نە بەردت لێ دەبەن بۆ بەردی قولینچک، نە هیچ بەردێک بۆ بناغەکان، چونکە بۆ هەتاهەتایە دەبیتە چۆڵەوانی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 26 |
No one shall retrieve from you a cornerstone or a foundation stone, because you will become desolate forever,”
«ئاڵا لەسەر خاکەکە بەرز بکەنەوە، لەنێو نەتەوەکان فوو بە کەڕەنادا بکەن. نەتەوەکان لە دژی بابل ئامادە بکەن، ئەم شانشینانە لە دژی ئەو بانگ بکەن: ئارارات و مینی و ئەشکەنەز، ڕابەرێک لە دژی دابنێن، وەک ڕەوە کوللە ئەسپ بنێرن. | 27 |
“Raise a banner in the land! Blow the ram’s horn among the nations! Prepare the nations against her. Summon the kingdoms against her— Ararat, Minni, and Ashkenaz. Appoint a captain against her; bring up horses like swarming locusts.
نەتەوەکان لە دژی ئەو ئامادە بکەن، پاشاکانی ماد، پارێزگار و هەموو فەرمانڕەواکان و هەموو خاکی ژێر دەسەڵاتیان. | 28 |
Prepare the nations for battle against her— the kings of the Medes, their governors and all their officials, and all the lands they rule.
ئینجا زەوی دەلەرزێت و ژان دەیگرێت، چونکە مەبەستی یەزدان لە بابل دێتە دی، بۆ ئەوەی خاکی بابل وێران بکات، ئیتر ئاوەدانی تێدا نابێت. | 29 |
The earth quakes and writhes because the LORD’s intentions against Babylon stand: to make the land of Babylon a desolation, without inhabitant.
پاڵەوانەکانی بابل وازیان لە جەنگ هێنا، لە قەڵاکان دانیشتن. هێزیان لەبەر بڕا، وەک ژنیان لێهات. نشینگەکانیان سووتێنرا، شمشیرەی دەرگاکانیان شکێنرا. | 30 |
The warriors of Babylon have stopped fighting; they sit in their strongholds. Their strength is exhausted; they have become like women. Babylon’s homes have been set ablaze, the bars of her gates are broken.
نێردراوێک بەدوای یەکێکی دیکە دەکەوێت و پەیامنێرێک بەدوای پەیامنێرێکی دیکە، بۆ ئەوەی بە پاشای بابل ڕابگەیەنن کە سەرتاسەری شارەکانی گیراون، | 31 |
One courier races to meet another, and messenger follows messenger, to announce to the king of Babylon that his city has been captured from end to end.
ڕووبارەکان دەستیان بەسەردا گیرا، زۆنگاوەکان بە ئاگر سووتێنران، جەنگاوەرەکان تۆقین.» | 32 |
The fords have been seized, the marshes set on fire, and the soldiers are terrified.”
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت: «شاری بابل وەک جۆخینێکە کاتی گێرەیەتی، پاش کەمێک کاتی بەرهەم دێت.» | 33 |
For this is what the LORD of Hosts, the God of Israel, says: “The Daughter of Babylon is like a threshing floor at the time it is trampled. In just a little while her harvest time will come.”
«نەبوخودنەسری پاشای بابل ئێمەی خوارد، ئومێدبڕی کردین، ئێمەی کردە گۆزەیەکی بەتاڵ. وەک ئەژدیها هەڵیلووشین، سکی خۆی پڕکرد لە چێژی ئێمە، ئینجا ئێمەی ڕشاندەوە.» | 34 |
“Nebuchadnezzar king of Babylon has devoured me; he has crushed me. He has set me aside like an empty vessel; he has swallowed me like a monster; he filled his belly with my delicacies and vomited me out.
دانیشتووانەکەی سییۆن دەڵێن: «ئەو ستەمەی لە ئێمە کرا بەسەر بابل بێت.» ئۆرشەلیم دەڵێت: «خوێنم لە ملی دانیشتووانی خاکی بابلییەکانە.» | 35 |
May the violence done to me and to my flesh be upon Babylon,” says the dweller of Zion. “May my blood be on the dwellers of Chaldea,” says Jerusalem.
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من داکۆکی لە کێشەکەت دەکەم، تۆڵەی تۆ دەکەمەوە، دەریاکەی وشک دەکەم، کانییەکانی کوێر دەکەمەوە. | 36 |
Therefore this is what the LORD says: “Behold, I will plead your case and take vengeance on your behalf; I will dry up her sea and make her springs run dry.
بابل دەبێتە تەپۆڵکە و داڵدەی چەقەڵ، پەند و مایەی تانە و تەشەر، شوێنێک ئاوەدانی تێدا نییە. | 37 |
Babylon will become a heap of rubble, a haunt for jackals, an object of horror and scorn, without inhabitant.
پێکەوە وەک جوانە شێر دەنەڕێنن، وەک بەچکە شێرەکان دەمڕێنن. | 38 |
They will roar together like young lions; they will growl like lion cubs.
کاتێک گەرم دەبن، داوەتیان دەکەم و سەرخۆشیان دەکەم، بۆ ئەوەی دڵخۆش بن، ئینجا هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 39 |
While they are flushed with heat, I will serve them a feast, and I will make them drunk so that they may revel; then they will fall asleep forever and never wake up, declares the LORD.
«وەک بەرخ دەیانبەم بۆ سەربڕین وەک بەران و نێری. | 40 |
I will bring them down like lambs to the slaughter, like rams with male goats.
«شێشەخ چۆن دەگیرێت، شانازی هەموو زەوی چۆن دەستبەسەر دەکرێت! چۆن وێران بوو، بابل لەنێو نەتەوەکان! | 41 |
How Sheshach has been captured! The praise of all the earth has been seized. What a horror Babylon has become among the nations!
دەریا بەسەر بابلدا هەڵدەچێت، بە هەڵچوونی شەپۆلەکانی دایدەپۆشێت. | 42 |
The sea has come up over Babylon; she is covered in turbulent waves.
شارۆچکەکانی وێران بوون، بوونە بیابان و دەشتی ڕووت، خاکێک کە نە کەس تێیدا نیشتەجێ دەبێت و نە ئادەمیزاد پێیدا تێدەپەڕێت. | 43 |
Her cities have become a desolation, a dry and arid land, a land where no one lives, where no son of man passes through.
لە بابل سزای بێل دەدەم و ئەوەی قووتی داوە لە دەمی دەهێنمە دەرەوە. ئیتر نەتەوەکان بەرەو لای ئەو ڕێچکە ناگرن، هەروەها شووراکانی بابل دەکەوێت. | 44 |
I will punish Bel in Babylon. I will make him spew out what he swallowed. The nations will no longer stream to him; even the wall of Babylon will fall.
«ئەی گەلی من لەناویدا وەرنە دەرەوە! هەرکەسێک خۆی لە گڕی تووڕەیی یەزدان دەرباز بکات! | 45 |
Come out of her, My people! Save your lives, each of you, from the fierce anger of the LORD.
ورە بەرمەدەن و مەترسن، کاتێک هەواڵی ئەو خاکە دەبیستن، هەواڵێک ئەم ساڵ دێت، ئینجا لە ساڵی پاشتر هەواڵێکی دیکە، هەواڵی ستەم لە خاکەکەدا و فەرمانڕەوا لە دژی فەرمانڕەوا. | 46 |
Do not let your heart grow faint, and do not be afraid when the rumor is heard in the land; for a rumor will come one year— and then another the next year— of violence in the land and of ruler against ruler.
لەبەر ئەوە بێگومان ڕۆژێک دێت سزای بتەکانی بابل دەدەم، هەموو خاکەکەی شەرمەزار دەبێت و کوژراوەکانی لەناوەڕاستی دەکەون. | 47 |
Therefore, behold, the days are coming when I will punish the idols of Babylon. Her entire land will suffer shame, and all her slain will lie fallen within her.
ئینجا ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندایە هاواری خۆشی بەسەر بابلدا دەکەن، چونکە لە باکوورەوە بۆی دێن، تەفروتوناکەرەکان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 48 |
Then heaven and earth and all that is in them will shout for joy over Babylon because the destroyers from the north will come against her,”
«دەبێت بابلیش لەبەر کوژراوەکانی ئیسرائیل بڕووخێت، وەک چۆن کوژراوەکانی هەموو زەوی بەهۆی بابلەوە کەوتن. | 49 |
“Babylon must fall on account of the slain of Israel, just as the slain of all the earth have fallen because of Babylon.
ئەی دەربازبووان لە شمشێر، بڕۆن و مەوەستن! لە دوورەوە یادی یەزدان بکەنەوە، بیر لە ئۆرشەلیم بکەنەوە.» | 50 |
You who have escaped the sword, depart and do not linger! Remember the LORD from far away, and let Jerusalem come to mind.”
«شەرمەزار بووین، چونکە ڕیسوا بووین و شەرم ڕووی داپۆشین، چونکە بێگانەکان هاتنە ناو پیرۆزگاکانی ماڵی یەزدان.» | 51 |
“We are ashamed because we have heard reproach; disgrace has covered our faces, because foreigners have entered the holy places of the LORD’s house.”
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت، بتەکانی سزا دەدەم، لە هەموو خاکەکەیدا بریندارەکان دەناڵێنن. | 52 |
“Therefore, behold, the days are coming,” declares the LORD, “when I will punish her idols, and throughout her land the wounded will groan.
تەنانەت ئەگەر بابل بگاتە ئاسمانیش، ئەگەر قەڵای خۆشی قاییم بکات، تەفروتوناکەر لە دژی ئەو دەنێرم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 53 |
Even if Babylon ascends to the heavens and fortifies her lofty stronghold, the destroyers I send will come against her,” declares the LORD.
«دەنگی هاوار دێت لە بابل، دەنگی شکستێکی گەورە لە خاکی بابلییەکان. | 54 |
“The sound of a cry comes from Babylon, the sound of great destruction from the land of the Chaldeans!
یەزدان بابل تەفروتونا دەکات، کۆتایی بە دەنگە مەزنەکەی دەهێنێت. شەپۆلی دوژمنەکانیان وەک ئاوێکی زۆر هەڵدەچێت، دەنگیان هاژەی دێت. | 55 |
For the LORD will destroy Babylon; He will silence her mighty voice. The waves will roar like great waters; the tumult of their voices will resound.
تەفروتوناکەر دێتە سەر بابل، پاڵەوانەکانی دەگیرێن، کەوانەکانیان دەشکێنرێت، چونکە یەزدان خودای سزادانە، بە تەواوی سزا دەدات. | 56 |
For a destroyer is coming against her— against Babylon. Her warriors will be captured, and their bows will be broken, for the LORD is a God of retribution; He will repay in full.
میر و دانا و پارێزگار و فەرمانڕەوا و پاڵەوانەکانی سەرخۆش دەکەم، هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.» ئەوە فەرمایشتی پاشایە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. | 57 |
I will make her princes and wise men drunk, along with her governors, officials, and warriors. Then they will fall asleep forever and not wake up,” declares the King, whose name is the LORD of Hosts.
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «شوورا پانەکانی بابل بە تەواوی دەڕووخێنرێن، دەروازە بەرزەکانیشی بە ئاگر دەسووتێنرێن. گەلان بەخۆڕایی خۆیان ماندوو دەکەن و ڕەنجی نەتەوەکانیش تەنها بۆ ئاگر دەبێت.» | 58 |
This is what the LORD of Hosts says: “Babylon’s thick walls will be leveled, and her high gates consumed by fire. So the labor of the people will be for nothing; the nations will exhaust themselves to fuel the flames.”
ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەرمیای پێغەمبەر دایە سەرایای کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، سەرۆکی ئۆردوگا، کاتێک لە ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا چوو بۆ بابل. | 59 |
This is the message that Jeremiah the prophet gave to the quartermaster Seraiah son of Neriah, the son of Mahseiah, when he went to Babylon with King Zedekiah of Judah in the fourth year of Zedekiah’s reign.
هەموو ئەوەی لەسەر بابل تۆمار کرابوو، لەگەڵ هەموو ئەو بەڵایەی بەسەری دێت یەرمیا نووسیبووی و کردبووی بە تۆمارێک، | 60 |
Jeremiah had written on a single scroll about all the disaster that would come upon Babylon—all these words that had been written concerning Babylon.
بە سەرایای گوت: «کاتێک گەیشتییە بابل، دڵنیابە لە خوێندنەوەی تەواوی ئەم پەیامە بۆ خەڵکەکە، | 61 |
And Jeremiah said to Seraiah, “When you get to Babylon, see that you read all these words aloud,
ئینجا بڵێ:”ئەی یەزدان، تۆ فەرمووت ئەم شوێنە لەناودەبەیت، تاکو ئەوەی مرۆڤ و ئاژەڵی تێدا نامێنێت، هەتاهەتایە دەبێتە چۆڵەوانی.“ | 62 |
and say, ‘O LORD, You have promised to cut off this place so that no one will remain—neither man nor beast. Indeed, it will be desolate forever.’
کاتێک لە خوێندنەوەی ئەم تۆمارە بوویتەوە، بەردێکی پێوە ببەستە و فڕێیبدە ناو فورات. | 63 |
When you finish reading this scroll, tie a stone to it and cast it into the Euphrates.
ئینجا بڵێ:”بابل ئاوا نوقوم دەبێت و لەژێر ئەو بەڵایە ڕاست نابێتەوە کە من بەسەری دەهێنم، خەڵکەکەی شەکەت دەبن.“» هەتا ئێرە وشەکانی یەرمیایە. | 64 |
Then you are to say, ‘In the same way Babylon will sink and never rise again, because of the disaster I will bring upon her. And her people will grow weary.’” Here end the words of Jeremiah.