< یەرمیا 51 >

یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من ڕۆحی لەناوبەر دەوروژێنم لە دژی بابل و دانیشتووانی لێڤ قامای. 1
上主這樣說:「看,我必要興起毀滅的颶風,襲擊巴比倫和加色丁的居民,
بێگانەکان دەنێرمە بابل بۆ شەنکردنیان و ڕووتکردنەوەی خاکەکەی، لە هەموو لایەکەوە دەوری دەدەن لە ڕۆژی بەڵای ئەودا. 2
給巴比倫派簸手來簸揚她,掃空她的國土,因為在禍患之日,人必四面向她進攻。」
ڕێ مەدە تیرهاوێژ ژێی کەوانەکەی ڕابکێشێت، ڕێ مەدە سەرباز زرێیەکەی بپۆشێت. دەستتان لە گەنجەکانی مەپارێزن، بەڵکو سوپاکەی بە تەواوی لەناوببەن. 3
弓手不要放下自己的弓箭,戰士不要卸下自己的鎧甲,不要憐恤她的青年,卻要殲滅她所有的部隊,
کوژراوان لە بابل دەکەون، بریندارەکان بە سەختی لە شەقامەکانی، 4
使他們倒斃在加色丁境內,沿途被人刺殺,
چونکە ئیسرائیل و یەهودا بەجێنەهێڵدراون لەلایەن خودایانەوە، لەلایەن یەزدانی سوپاسالارەوە، هەرچەندە خاکی بابلییەکان پڕ لە تاوانە لە دژی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل. 5
因為他們的國土,充滿了反抗以色列聖者的罪惡;可是以色列和猶大並未成為寡婦,也未喪失自己的天主,萬軍的上主。
«لە بابلەوە هەڵێن! هەرکەسێک با خۆی دەرباز بکات! بە تاوانی ئەو لەناونەچن، چونکە کاتی تۆڵەسەندنەوەیە بۆ یەزدان، ئەو سزای شایستەی دەدات. 6
你們逃離巴比倫,各救自己的性命,不要因了她的罪過而自遭喪亡,因為現在是上主復仇的時候,上主要對她報復。
بابل جامێکی زێڕ بوو بە دەستی یەزدانەوە، هەموو زەوی سەرخۆش کرد. نەتەوەکان لە شەرابی ئەویان خواردەوە، لەبەر ئەوە نەتەوەکان شێت بوون. 7
巴比倫在上主手中,曾是個灌醉大地的金爵,萬民飲了她的酒,萬民纔如此狂亂。
لەپڕ بابل دەکەوێت و وردوخاش دەبێت. واوەیلای بۆ بکەن! هەتووانێک بۆ برینەکەی بهێنن، بەڵکو چاک بێتەوە. 8
霎時間,巴比倫傾覆瓦解,你們為她舉哀,拿香料來醫治她的創傷,也許她會痊癒。
«”بابلمان تیمار کرد، بەڵام ناتوانێت چاک بێتەوە. وازی لێ بهێنن و با هەریەکەمان بچینەوە خاکەکەی خۆمان، چونکە کاتێک حوکمی بەسەردا درا هاواری گەیشتە ئاسمان، هەتا هەورەکان بەرز بووەتەوە.“ 9
我們本願治癒巴比倫,但是她卻不痊癒;我們放下她,各自回歸故鄉,因為她罪惡滔天,直達雲霄。
«”یەزدان ئەستۆپاکی ئێمەی دەرخست، وەرن با لە سییۆن باسی کردەوەکەی یەزدانی پەروەردگارمان بکەین.“ 10
上主表彰了我們的正義,來,我們在熙雍稱揚上主我們的天主的偉業。
«تیرەکان تیژ بکەن، قەڵغانەکان هەڵبگرن! یەزدان ڕۆحی پاشایانی مادی وروژاندووە، چونکە پلانی وێرانکردنی بابل دادەنێت. یەزدان تۆڵە دەستێنێتەوە، تۆڵەی پەرستگاکەی. 11
磨尖箭矢,裝滿箭囊! 上主已激起瑪待王的銳氣,因為他對巴比倫的計劃,是要將她消滅;是上主報復,為自己的殿宇復仇。
لە دژی شووراکانی بابل ئاڵا هەڵبکەن! پاسەوانیێتی توند بکەن، چاودێر دابنێن، بۆسە بنێنەوە! خودا مەبەستی خۆی دەهێنێتە دی، بڕیارەکەی لە دژی خەڵکی بابل. 12
你們向巴比倫城牆樹立旗幟,加緊防衛,派駐防哨,預設埋伏,因為上主怎樣計劃了,就怎樣實踐他對巴比倫居民所下的斷語。
ئەی نیشتەجێی دەم ئاوە زۆرەکان، خاوەن گەنجینەی زۆر، کۆتاییت هات، کاتی لەناوچوونت.» 13
啊,你住在多水之旁,富有寶藏;現在到了你的結局,到了切斷你尺度的時刻。
یەزدانی سوپاسالار بە گیانی خۆی سوێندی خوارد: «بە دڵنیاییەوە پڕت دەکەم لە سەرباز، وەک ڕەوە کوللە، هاواری سەرکەوتنت بەسەردا دەکێشن.» 14
萬軍的上主指著自己起誓說:「我必用像蝗蟲那麼多的人群填塞你,對你高唱凱歌。」
«خودا بە هێزی خۆی زەوی دروستکردووە، بە دانایی خۆی جیهانی دامەزراندووە، بە تێگەیشتنی خۆی ئاسمانی ڕاخستووە. 15
上主以自己的能力創造了大地,自己的智慧奠定了寰宇,以自己的才智展布了諸天。
کاتێک دەنگ هەڵدەبڕێت، ئاوەکانی ئاسمان هاژەیان دێت، هەڵمەکان لەوپەڕی زەوییەوە بەرز دەکاتەوە، بروسکە بۆ باران دروستدەکات، با لە ئەمباری خۆی دەردەهێنێت. 16
他一聲號令使天上的水怒號,使雲彩地極上騰,使雷聲霹靂,造成豪雨,使暴風從他的倉庫出發。
«هەموو کەسێک بێ زانیارییە و دەبەنگە، هەموو زێڕنگەرێک بە پەیکەرەکەی شەرمەزارە، چونکە داڕێژراوی درۆن و ڕۆحیان تێدا نییە. 17
人都要自覺愚昧無知;每個銀匠必因自己的刻像感到羞慚,因為所鑄的像,只是「虛無」,沒有息;
ئەوان پووچن، مایەی گاڵتەجاڕین، لە کاتی سزادانیان لەناودەچن. 18
是「虛幻」,是愚弄人的作品;懲罰時期一到,必要盡歸滅亡。
بەڵام خودا، ئەوەی بەشی یاقوبە وەک ئەمانە نییە، چونکە ئەو دروستکەری هەموو شتێکە، هۆزی میراتی ئەویشی داناوە، یەزدانی سوپاسالار، ئەمە ناوی ئەوە. 19
那位作雅各伯產業的,與它們卻完全不同,因為他是萬物的造主,以色列是作他產業的支派;他的名字叫「萬軍的上主」。
«تۆ گورزی منی، چەکەکانی جەنگی منی، بە تۆ نەتەوەکان تێکدەشکێنم، بە تۆ شانشینەکان لەناودەبەم، 20
巴比倫! 你曾是我的鎚子,作戰的武器;我曾用你粉碎萬民,用你毀滅邦國,
بە تۆ ئەسپ و سوارەکەی تێکدەشکێنم، بە تۆ گالیسکە و سوارەکەی تێکدەشکێنم، 21
用你粉碎戰馬和騎士,用你粉碎戰車和後夫,
بە تۆ ژن و پیاو تێکدەشکێنم، بە تۆ پیر و گەنج تێکدەشکێنم، بە تۆ گەنج و لاو تێکدەشکێنم، 22
用你粉碎男子和婦女,用你粉碎老翁和幼童,用你粉少男和少女,
بە تۆ شوان و مێگەلەکەی تێکدەشکێنم، بە تۆ جوتیار و گاجووتەکەی تێکدەشکێنم، بە تۆ پارێزگار و فەرمانڕەواکان تێکدەشکێنم. 23
用你粉碎牧人和牲畜,用你粉碎農夫和耕牛,用你粉碎州牧和監督。
«لەبەرچاوی خۆتان سزای بابل و هەموو دانیشتووانی خاکی کلدانییەکان دەدەم بەرامبەر بە هەموو ئەو خراپانەی لە سییۆن کردیان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 24
但是,如今我要在你們眼前,報復巴比倫和所有的加色丁居民,對熙雍作的一切惡事──上主的斷語──
«ئەی کێوی لەناوبەر، ئەوەتا من لە دژی تۆم، تۆ ئەی لەناوبەری هەموو زەوی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. «دەست درێژ دەکەمە سەرت، لەسەر بەردەکان گلۆرت دەکەمەوە، دەتکەمە کێوێکی سووتاو. 25
好事毀滅的山嶺! 看,我要攻擊你──上主的斷語──是你毀滅了整個大地,我要向你伸出我的手,使你從崖石上滾下,使你成為烈火焚毀的山嶺。
ئیتر نە بەردت لێ دەبەن بۆ بەردی قولینچک، نە هیچ بەردێک بۆ بناغەکان، چونکە بۆ هەتاهەتایە دەبیتە چۆڵەوانی.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 26
人們不再從你那裏鑿取角石或基石,因為你將永遠為荒丘──上主的斷語。
«ئاڵا لەسەر خاکەکە بەرز بکەنەوە، لەنێو نەتەوەکان فوو بە کەڕەنادا بکەن. نەتەوەکان لە دژی بابل ئامادە بکەن، ئەم شانشینانە لە دژی ئەو بانگ بکەن: ئارارات و مینی و ئەشکەنەز، ڕابەرێک لە دژی دابنێن، وەک ڕەوە کوللە ئەسپ بنێرن. 27
你們在地上樹立旗幟,在萬民間吹起號角,祝聖萬民向她進攻,召集阿辣辣特和明尼及阿市革納次王國向她進攻,派遣一員大將向他進攻;衝鋒的馬隊,好像刺毛直豎的蚱蜢。
نەتەوەکان لە دژی ئەو ئامادە بکەن، پاشاکانی ماد، پارێزگار و هەموو فەرمانڕەواکان و هەموو خاکی ژێر دەسەڵاتیان. 28
祝聖萬民:瑪待的君王和他的州牧,他所有的監督以及他整個版圖的民眾,向她進攻。
ئینجا زەوی دەلەرزێت و ژان دەیگرێت، چونکە مەبەستی یەزدان لە بابل دێتە دی، بۆ ئەوەی خاکی بابل وێران بکات، ئیتر ئاوەدانی تێدا نابێت. 29
大地戰慄惶悚,因為上主正在進行攻巴比倫的計劃,使巴比倫地成為無人居住的荒野。
پاڵەوانەکانی بابل وازیان لە جەنگ هێنا، لە قەڵاکان دانیشتن. هێزیان لەبەر بڕا، وەک ژنیان لێهات. نشینگەکانیان سووتێنرا، شمشیرەی دەرگاکانیان شکێنرا. 30
巴比倫的兵士放棄作戰,留在堡壘中,失去了勇氣,有如婦人;她的房屋已為火焚毀,她的門閂已被折斷。
نێردراوێک بەدوای یەکێکی دیکە دەکەوێت و پەیامنێرێک بەدوای پەیامنێرێکی دیکە، بۆ ئەوەی بە پاشای بابل ڕابگەیەنن کە سەرتاسەری شارەکانی گیراون، 31
跑差的,傳信的,都相繼跑去通報巴比倫王,京城四周已被佔領,
ڕووبارەکان دەستیان بەسەردا گیرا، زۆنگاوەکان بە ئاگر سووتێنران، جەنگاوەرەکان تۆقین.» 32
口已被攻陷,要塞已遭火焚;戰士都十分恐惶。
یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل، ئەمە دەفەرموێت: «شاری بابل وەک جۆخینێکە کاتی گێرەیەتی، پاش کەمێک کاتی بەرهەم دێت.» 33
因為萬軍的上主,以色列的天主這樣說:「巴比倫女郎有如到了該踐踏的禾場;還有片刻就到收割她的時期。
«نەبوخودنەسری پاشای بابل ئێمەی خوارد، ئومێدبڕی کردین، ئێمەی کردە گۆزەیەکی بەتاڵ. وەک ئەژدیها هەڵیلووشین، سکی خۆی پڕکرد لە چێژی ئێمە، ئینجا ئێمەی ڕشاندەوە.» 34
巴比倫王拿步高把我吞食毀滅,使我變成了空器皿;他彷復一條龍,併吞了我,以我的美味滿足了自己的肚腹,然後將我驅逐。
دانیشتووانەکەی سییۆن دەڵێن: «ئەو ستەمەی لە ئێمە کرا بەسەر بابل بێت.» ئۆرشەلیم دەڵێت: «خوێنم لە ملی دانیشتووانی خاکی بابلییەکانە.» 35
熙雍的居民說:「要對巴比倫報復我身受的凌辱! 」耶路撒冷說:「要對加色丁居民報復我的血債! 」
لەبەر ئەوە یەزدان ئەمە دەفەرموێت: «ئەوەتا من داکۆکی لە کێشەکەت دەکەم، تۆڵەی تۆ دەکەمەوە، دەریاکەی وشک دەکەم، کانییەکانی کوێر دەکەمەوە. 36
為此,上主這樣說:「看,我必為你辯護,報復你的冤仇,乾涸她的河川,枯竭她的泉源。
بابل دەبێتە تەپۆڵکە و داڵدەی چەقەڵ، پەند و مایەی تانە و تەشەر، شوێنێک ئاوەدانی تێدا نییە. 37
巴比倫必成為一堆瓦礫,豺狼的巢穴;令人恐怖嘲笑,無人居住。
پێکەوە وەک جوانە شێر دەنەڕێنن، وەک بەچکە شێرەکان دەمڕێنن. 38
巴比倫人像壯獅一樣,一起怒號,像母獅的幼雛一樣,一起咆哮。
کاتێک گەرم دەبن، داوەتیان دەکەم و سەرخۆشیان دەکەم، بۆ ئەوەی دڵخۆش بن، ئینجا هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 39
在他們激昂時,我必給他們擺設盛宴,使他們酣醉昏迷,長眠不醒──上主的斷語──
«وەک بەرخ دەیانبەم بۆ سەربڕین وەک بەران و نێری. 40
我必使他們下到屠場,無異羔羊綿羊和山羊。
«شێشەخ چۆن دەگیرێت، شانازی هەموو زەوی چۆن دەستبەسەر دەکرێت! چۆن وێران بوو، بابل لەنێو نەتەوەکان! 41
怎麼,沙客竟陷落了,全地的光榮竟遭受了劫掠﹖怎麼,連巴比倫在萬民中也變得如此悽涼﹖
دەریا بەسەر بابلدا هەڵدەچێت، بە هەڵچوونی شەپۆلەکانی دایدەپۆشێت. 42
海洋衝擊巴比倫,使她全被驚濤怒浪所淹沒;
شارۆچکەکانی وێران بوون، بوونە بیابان و دەشتی ڕووت، خاکێک کە نە کەس تێیدا نیشتەجێ دەبێت و نە ئادەمیزاد پێیدا تێدەپەڕێت. 43
她的城市盡化為野,乾旱淒涼之地,再沒有人居住,再沒有過客。
لە بابل سزای بێل دەدەم و ئەوەی قووتی داوە لە دەمی دەهێنمە دەرەوە. ئیتر نەتەوەکان بەرەو لای ئەو ڕێچکە ناگرن، هەروەها شووراکانی بابل دەکەوێت. 44
我必懲罰巴比倫的貝耳,由他口裏奪出他所吞滅的,萬民必不再向他湧來,因為巴比倫的城牆已倒塌。
«ئەی گەلی من لەناویدا وەرنە دەرەوە! هەرکەسێک خۆی لە گڕی تووڕەیی یەزدان دەرباز بکات! 45
我的人民! 你們從她那裏出來,各救自己的性命脫免上主忿怒的烈火。
ورە بەرمەدەن و مەترسن، کاتێک هەواڵی ئەو خاکە دەبیستن، هەواڵێک ئەم ساڵ دێت، ئینجا لە ساڵی پاشتر هەواڵێکی دیکە، هەواڵی ستەم لە خاکەکەدا و فەرمانڕەوا لە دژی فەرمانڕەوا. 46
你們不要膽怯,不要害怕地方上流傳的謠言;因為今年傳來這謠言,明年又另有謠言;地方上常有暴亂,暴君互相傾軋。
لەبەر ئەوە بێگومان ڕۆژێک دێت سزای بتەکانی بابل دەدەم، هەموو خاکەکەی شەرمەزار دەبێت و کوژراوەکانی لەناوەڕاستی دەکەون. 47
看,時日將到,我必懲罰巴比倫的偶像;使她全國飽受恥辱,國內死傷遍地。
ئینجا ئاسمان و زەوی و هەرچی تێیاندایە هاواری خۆشی بەسەر بابلدا دەکەن، چونکە لە باکوورەوە بۆی دێن، تەفروتوناکەرەکان.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 48
上天下地和其中所有的一切,必對巴比倫吶喊歡呼,因為從北方必有破壞者來向她進襲──上主的斷語──
«دەبێت بابلیش لەبەر کوژراوەکانی ئیسرائیل بڕووخێت، وەک چۆن کوژراوەکانی هەموو زەوی بەهۆی بابلەوە کەوتن. 49
為了以色列被剌殺的人,巴比倫也該傾覆,就如全地被刺殺的人,曾為了巴比倫而倒斃。
ئەی دەربازبووان لە شمشێر، بڕۆن و مەوەستن! لە دوورەوە یادی یەزدان بکەنەوە، بیر لە ئۆرشەلیم بکەنەوە.» 50
你們逃脫了刀劍的人! 快走,不要停留;從遠方懷念上主,思戀耶路撒冷。
«شەرمەزار بووین، چونکە ڕیسوا بووین و شەرم ڕووی داپۆشین، چونکە بێگانەکان هاتنە ناو پیرۆزگاکانی ماڵی یەزدان.» 51
我們聽到了侮辱,感到恥辱,滿面羞慚,因為外方人闖進了上主殿宇的聖所。
یەزدان دەفەرموێت: «لەبەر ئەوە ڕۆژێک دێت، بتەکانی سزا دەدەم، لە هەموو خاکەکەیدا بریندارەکان دەناڵێنن. 52
為此,看,時日將到──上主斷語──我必懲罰她的偶像,使她國內的人都負傷呻吟;
تەنانەت ئەگەر بابل بگاتە ئاسمانیش، ئەگەر قەڵای خۆشی قاییم بکات، تەفروتوناکەر لە دژی ئەو دەنێرم.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. 53
即使巴比倫爬上諸天,即使她盤據高處不可侵犯,我仍要派破壞者來自她進襲──上主的斷語。
«دەنگی هاوار دێت لە بابل، دەنگی شکستێکی گەورە لە خاکی بابلییەکان. 54
聽從巴比倫發出的喧嚷,從加色丁人地發生的絕大破壞!
یەزدان بابل تەفروتونا دەکات، کۆتایی بە دەنگە مەزنەکەی دەهێنێت. شەپۆلی دوژمنەکانیان وەک ئاوێکی زۆر هەڵدەچێت، دەنگیان هاژەی دێت. 55
是上主在毀滅巴比倫,消弭其中嘈雜的聲音;敵人洶湧而來,有如汪洋怒濤,揚聲吶喊。
تەفروتوناکەر دێتە سەر بابل، پاڵەوانەکانی دەگیرێن، کەوانەکانیان دەشکێنرێت، چونکە یەزدان خودای سزادانە، بە تەواوی سزا دەدات. 56
果然,破壞者已來到巴比倫,她的勇士都已被擒,她的弓弩盡被折斷,因為上主是報復的天主,他必嚴厲加以報復。
میر و دانا و پارێزگار و فەرمانڕەوا و پاڵەوانەکانی سەرخۆش دەکەم، هەتاهەتایە خەویان لێ دەکەوێت و بەئاگا نایەن.» ئەوە فەرمایشتی پاشایە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. 57
我必使她的諸侯和謀士,州牧和監督以及勇士飲醉,長眠不醒──名為萬軍上主君王的斷語。
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «شوورا پانەکانی بابل بە تەواوی دەڕووخێنرێن، دەروازە بەرزەکانیشی بە ئاگر دەسووتێنرێن. گەلان بەخۆڕایی خۆیان ماندوو دەکەن و ڕەنجی نەتەوەکانیش تەنها بۆ ئاگر دەبێت.» 58
萬軍的上主這樣說:「巴比倫廣闊的城牆要被夷為平地,她高大的城門要被火焚盡:這樣百姓只有白白徒勞,萬民的辛苦,也只有付之一炬。」
ئەمە ئەو پەیامەیە کە یەرمیای پێغەمبەر دایە سەرایای کوڕی نێرییا کوڕی مەحسێیا، سەرۆکی ئۆردوگا، کاتێک لە ساڵی چوارەمی پاشایەتییەکەی لەگەڵ سدقیای پاشای یەهودا چوو بۆ بابل. 59
以下是瑪赫色雅的孫子,乃黎雅的兒子色辣雅同猶大王漆德克雅,在他為王第四年,同往巴比倫去時,耶肋米亞先知對他吩咐的話,那時辣雅身為行營總督。
هەموو ئەوەی لەسەر بابل تۆمار کرابوو، لەگەڵ هەموو ئەو بەڵایەی بەسەری دێت یەرمیا نووسیبووی و کردبووی بە تۆمارێک، 60
耶肋米亞在一本書上記錄了要降在巴比倫的一切災禍,所記錄的全是於巴比倫的事。
بە سەرایای گوت: «کاتێک گەیشتییە بابل، دڵنیابە لە خوێندنەوەی تەواوی ئەم پەیامە بۆ خەڵکەکە، 61
耶肋米亞對色辣雅說:「你一到了巴比倫,就應設法宣讀這一切話,
ئینجا بڵێ:”ئەی یەزدان، تۆ فەرمووت ئەم شوێنە لەناودەبەیت، تاکو ئەوەی مرۆڤ و ئاژەڵی تێدا نامێنێت، هەتاهەتایە دەبێتە چۆڵەوانی.“ 62
然後說:上主,關於這地你親自說過,要將它消滅,使這地無人居住,成為人和走獸絕跡的荒野。
کاتێک لە خوێندنەوەی ئەم تۆمارە بوویتەوە، بەردێکی پێوە ببەستە و فڕێیبدە ناو فورات. 63
你朗誦完了這本書以後,在書上繫上一塊石頭,把書拋在幼發拉的河中,
ئینجا بڵێ:”بابل ئاوا نوقوم دەبێت و لەژێر ئەو بەڵایە ڕاست نابێتەوە کە من بەسەری دەهێنم، خەڵکەکەی شەکەت دەبن.“» هەتا ئێرە وشەکانی یەرمیایە. 64
然後說:巴比倫也要如此沉沒,再也不能由我給她招來的災禍中復興。」耶肋米亞的話至此為止。

< یەرمیا 51 >