< یەرمیا 50 >
ئەمە ئەو فەرمایشتەیە کە یەزدان سەبارەت بە بابل و خاکی بابلییەکان لە ڕێگەی یەرمیای پێغەمبەرەوە فەرمووی: | 1 |
耶和華藉先知耶利米論巴比倫和迦勒底人之地所說的話。
«لەنێو نەتەوەکان جاڕبدەن و ڕایبگەیەنن، ئاڵا بەرز بکەنەوە و ڕابگەیەنن، هیچ مەشارنەوە، بڵێن،”بابل دەگیرێت، بێل شەرمەزار دەبێت، مەرۆداخ وردوخاش دەبێت. پەیکەرەکانی شەرمەزار و بتەکانی وردوخاش دەبن!“ | 2 |
你們要在萬國中傳揚報告, 豎立大旗; 要報告,不可隱瞞,說: 巴比倫被攻取, 彼勒蒙羞, 米羅達驚惶。 巴比倫的神像都蒙羞; 她的偶像都驚惶。
نەتەوەیەک لە باکوورەوە دێتە سەری، خاکەکەی وێران دەکات، ئاوەدانی تێدا نابێت، لە مرۆڤەوە هەتا ئاژەڵ هەڵدێن.» | 3 |
「因有一國從北方上來攻擊她,使她的地荒涼,無人居住,連人帶牲畜都逃走了。」
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانە و لەو سەردەمە، نەوەی ئیسرائیل و نەوەی یەهودا پێکەوە دێن، بەدەم ڕێگاوە دەگریێن و ڕوو لە یەزدان دەکەن، خودای خۆیان. | 4 |
耶和華說:「當那日子、那時候,以色列人要和猶大人同來,隨走隨哭,尋求耶和華-他們的上帝。
پرسیاری ڕێگای سییۆن دەکەن و ڕووی تێ دەکەن. دێنەوە و بە پەیمانێکی هەتاهەتایی کە لەبیر نەکرێت، دەچنە پاڵ یەزدانی خۆیان. | 5 |
他們必訪問錫安,又面向這裏,說:『來吧,你們要與耶和華聯合為永遠不忘的約。』
«گەلەکەم مەڕی ونبوو بوون، شوانەکانیان گومڕایان کردن، وێڵی ناو چیاکانیان کردن. لەنێو چیا و گردەکان دەگەڕان، جێی حەوانەوەی خۆیان لەبیر کرد. | 6 |
「我的百姓作了迷失的羊,牧人使他們走差路,使他們轉到山上。他們從大山走到小山,竟忘了安歇之處。
هەموو ئەوانەی تووشیان دەبوون لووشیان دەدان، دوژمنانیان گوتیان:”ئێمە تاوانبار نین، لەبەر ئەوەی گوناهیان لە دژی یەزدان کرد، کە شوێنی حەوانەوەی ڕاستەقینەیانە، لە دژی یەزدان کە ئومێدی باوباپیرانیانە.“ | 7 |
凡遇見他們的,就把他們吞滅。敵人說:『我們沒有罪;因他們得罪那作公義居所的耶和華,就是他們列祖所仰望的耶和華。』
«لە بابل ڕابکەن، خاکی بابلییەکان بەجێبهێڵن، وەک نێرییەکانی پێش مێگەل بن، | 8 |
「我民哪,你們要從巴比倫中逃走,從迦勒底人之地出去,要像羊群前面走的公山羊。
چونکە ئەوەتا من کۆمەڵە نەتەوەیەکی گەورە لە خاکی باکوورەوە ڕادەپەڕێنم. ئەوان لە دژی بابل ڕیز دەبەستن، لە باکوور دەیگرن. تیرەکانیان وەک پاڵەوانی شارەزایە، بە دەستبەتاڵی ناگەڕێنەوە. | 9 |
因我必激動聯合的大國從北方上來攻擊巴比倫,他們要擺陣攻擊她;她必從那裏被攻取。他們的箭好像善射之勇士的箭,一枝也不徒然返回。
خاکی بابل دەبێتە دەستکەوت، ئەوەی دەستی بکەوێت لێی تێر دەبێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 10 |
迦勒底必成為掠物;凡擄掠她的都必心滿意足。這是耶和華說的。」
«ئەی تاڵانکەرانی میراتەکەم، لەبەر ئەوەی دڵخۆش و شادمان بوون، وەک مانگایەک گەنم بکوتێت هەڵدەبەزنەوە و وەک ئەسپ حیلاندتان، | 11 |
搶奪我產業的啊, 你們因歡喜快樂, 且像踹穀撒歡的母牛犢, 又像發嘶聲的壯馬。
دایکتان زۆر شەرمەزار دەبێت، ئەوەی ئێوەی بووە ڕیسوا دەبێت. دەبێتە دوایین نەتەوە، دەبێتە چۆڵەوانی و بیابان و دەشتی ڕووت. | 12 |
你們的母巴比倫就極其抱愧, 生你們的必然蒙羞。 她要列在諸國之末, 成為曠野、旱地、沙漠。
لەبەر تووڕەیی یەزدان ئاوەدان نابێتەوە و هەمووی دەبێتە چۆڵەوانی. هەرکەسێک بە بابلدا تێبپەڕێت سەرسام دەبێت و فیکە لێدەدات، لەبەر هەموو ئەوەی بەسەری هاتووە. | 13 |
因耶和華的忿怒,必無人居住, 要全然荒涼。 凡經過巴比倫的要受驚駭, 又因她所遭的災殃嗤笑。
«ئەی هەموو کەوان ڕاکێشان، لە چواردەوری بابل ڕیز ببەستن. تیربارانی بکەن! دەست مەپارێزن، چونکە لە دژی یەزدان گوناهی کرد. | 14 |
所有拉弓的,你們要在巴比倫的四圍擺陣, 射箭攻擊她。 不要愛惜箭枝, 因她得罪了耶和華。
لە هەموو لایەکەوە نەعرەتەی بەسەردا بکێشن! خۆی بەدەستەوە دەدا، قوللەکانی دەکەون، شووراکانی دەڕووخێن. لەبەر ئەوەی ئەمە تۆڵەی یەزدانە، تۆڵەی لێ بکەنەوە، چی کرد، ئەوەی پێ بکەنەوە. | 15 |
你們要在她四圍吶喊; 她已經投降。 外郭坍塌了, 城牆拆毀了, 因為這是耶和華報仇的事。 你們要向巴比倫報仇; 她怎樣待人,也要怎樣待她。
وەرزێر لە بابل ببڕنەوە و داس بەدەست لە کاتی دروێنە. لە ڕووی شمشێری ستەمکار، با هەریەکە بەرەو گەلەکەی خۆی بگەڕێتەوە، با هەریەکە بەرەو خاکی خۆی هەڵبێت. | 16 |
你們要將巴比倫撒種的 和收割時拿鐮刀的都剪除了。 他們各人因怕欺壓的刀劍, 必歸回本族,逃到本土。
«ئیسرائیل مێگەلێکی پەرتەوازەیە، شێرەکان ڕاویان ناوە. سەرەتا پاشای ئاشور لووشی دا، ئینجا ئەمەی دوایی، نەبوخودنەسری پاشای بابل، ئێسکەکانی هاڕی.» | 17 |
「以色列是打散的羊,是被獅子趕出的。首先是亞述王將他吞滅,末後是巴比倫王尼布甲尼撒將他的骨頭折斷。」
لەبەر ئەوە یەزدانی سوپاسالار، خودای ئیسرائیل ئەمە دەفەرموێت: «من پاشای بابل و خاکەکەی سزا دەدەم، وەک چۆن پاشای ئاشورم سزا دا. | 18 |
所以萬軍之耶和華-以色列的上帝如此說:「我必罰巴比倫王和他的地,像我從前罰亞述王一樣。
بەڵام ئیسرائیل دەگەڕێنمەوە ناو پاوانەکەی خۆی، جا لە کارمەل و باشان دەلەوەڕێت، لە شاخەکانی ئەفرایم و گلعادیش تێر دەخوات.» | 19 |
我必再領以色列回他的草場,他必在迦密和巴珊吃草,又在以法蓮山上和基列境內得以飽足。」
یەزدان دەفەرموێت: «لەو ڕۆژانەدا و لەو سەردەمەدا، بەدوای تاوانی ئیسرائیلدا دەگەڕێن، بەڵام نییەتی، هەروەها بەدوای گوناهی یەهودا دەگەڕێن، بەڵام هیچ نادۆزنەوە، چونکە ئەوانەی کە دەیانهێڵمەوە لێیان خۆشدەبم.» | 20 |
耶和華說:「當那日子、那時候,雖尋以色列的罪孽,一無所有;雖尋猶大的罪惡,也無所見;因為我所留下的人,我必赦免。」
یەزدان دەفەرموێت: «پەلاماری خاکی میراتەیم و دانیشتووانی پەقۆد بدە. ڕایانماڵە و بیانکوژە و بە تەواوی بیانبڕەوە، هەموو ئەوەی فەرمانم پێکردیت بیکە. | 21 |
耶和華說:上去攻擊米拉大翁之地, 又攻擊比割的居民。 要追殺滅盡, 照我一切所吩咐你的去行。
لە خاکەکە دەنگی جەنگە، دەنگی تێکشکانێکی مەزن! | 22 |
境內有打仗和大毀滅的響聲。
چۆن تێکشکا و تەفروتونا بوو، چەکوشی هەموو زەوی! بابل چۆن وێران بوو لەنێو نەتەوەکان! | 23 |
全地的大錘何竟砍斷破壞? 巴比倫在列國中何竟荒涼?
ئەی بابل، تەڵەم بۆت نایەوە، بەبێ ئەوەی بزانی پێوەبوویت. دۆزرایتەوە و گیرایت، چونکە دژایەتی یەزدانت کرد. | 24 |
巴比倫哪,我為你設下網羅, 你不知不覺被纏住。 你被尋着,也被捉住; 因為你與耶和華爭競。
یەزدان جبەخانەکەی خۆی کردەوە و چەکەکانی تووڕەیی خۆی دەرهێنا، چونکە یەزدان، پەروەردگاری سوپاسالار، کارێکی هەیە لە خاکی بابلییەکان. | 25 |
耶和華已經開了武庫, 拿出他惱恨的兵器; 因為主-萬軍之耶和華 在迦勒底人之地有當做的事。
لەوپەڕەوە وەرنە سەری! ئەمبارەکانی بکەنەوە، وەک کۆمەی دەغڵودان کەڵەکەی بکەن. بە تەواوی قڕی بکەن، پاشماوەی نەمێنێتەوە! | 26 |
你們要從極遠的邊界來攻擊她, 開她的倉廩, 將她堆如高堆, 毀滅淨盡,絲毫不留。
هەموو جوانەگاکانی بکوژن، با بۆ سەربڕین ببردرێن! قوڕبەسەریان! چونکە ڕۆژیان هات، کاتی سزادانیان. | 27 |
要殺她的一切牛犢, 使他們下去遭遇殺戮。 他們有禍了, 因為追討他們的日子已經來到。 (
لە خاکی بابلەوە گوێ لە دەنگی هەڵاتووان و دەربازبووان بگرن لە سییۆن ڕایبگەیەنن چۆن یەزدانی پەروەردگارمان تۆڵەی سەندەوە، تۆڵەی پەرستگاکەی. | 28 |
有從巴比倫之地逃避出來的人,在錫安揚聲報告耶和華-我們的上帝報仇,就是為他的殿報仇。)
«تیرهاوێژەکان بانگ بکەن لە دژی بابل، هەموو کەوان بەدەستەکان. لە هەموو لایەکەوە دابەزنە سەری، با کەس دەرباز نەبێت. بەگوێرەی کردەوەکەی سزای بدەن، هەموو ئەوەی کردی پێی بکەنەوە، چونکە لە ڕووی یەزدان وەستایەوە، لە ڕووی خودا پیرۆزەکەی ئیسرائیل. | 29 |
「招集一切弓箭手來攻擊巴比倫。要在巴比倫四圍安營,不要容一人逃脫,照着她所做的報應她;她怎樣待人,也要怎樣待她,因為她向耶和華-以色列的聖者發了狂傲。
لەبەر ئەوە لاوەکانی لە گۆڕەپانەکاندا دەکوژرێن و لەو ڕۆژەدا هەموو جەنگاوەرەکانی لەناودەچن.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 30 |
所以她的少年人必仆倒在街上。當那日,一切兵丁必默默無聲。這是耶和華說的。」
«ئەی بێ چاوەڕوو، ئەوەتا من لە دژی تۆم، چونکە ڕۆژت هات، کاتی سزادانت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە، پەروەردگاری سوپاسالار. | 31 |
主-萬軍之耶和華說: 你這狂傲的啊,我與你反對, 因為我追討你的日子已經來到。
«جا بێ چاوەڕووەکە ساتمە دەکات و دەکەوێت، کەس هەڵیناستێنێتەوە، منیش ئاگر بەردەدەمە شارۆچکەکانی و هەموو دەوروبەرەکەی دەخوات.» | 32 |
狂傲的必絆跌仆倒,無人扶起。 我也必使火在他的城邑中着起來, 將他四圍所有的盡行燒滅。
یەزدانی سوپاسالار ئەمە دەفەرموێت: «نەوەی ئیسرائیل چەوسێنراوەن، هەروەها نەوەی یەهوداش. هەموو ئەوانەی ڕاپێچیان کردن ئەوانیان گرت، ڕازی نەبوون بەڕەڵایان بکەن. | 33 |
萬軍之耶和華如此說:「以色列人和猶大人一同受欺壓;凡擄掠他們的都緊緊抓住他們,不肯釋放。
بەڵام ئەوەی دەیانکڕێتەوە بەهێزە، ناوی یەزدانی سوپاسالارە. بە چالاکی داکۆکی لە کێشەکەیان دەکات، هەتا خاکەکە دەحەسێنێتەوە، بەڵام دانیشتووانی بابل هەراسان دەکات.» | 34 |
他們的救贖主大有能力,萬軍之耶和華是他的名。他必伸清他們的冤,好使全地得平安,並攪擾巴比倫的居民。」
یەزدان دەفەرموێت: «شمشێر لە دژی بابلییەکانە! لە دژی دانیشتووانی بابلە و لە دژی میر و پیاوە داناکانییەتی! | 35 |
耶和華說:「 有刀劍臨到迦勒底人和巴比倫的居民, 並她的首領與智慧人。
شمشێر لە دژی قسە پووچەکانە! جا گێل دەبن. شمشێر لە دژی پاڵەوانەکانییەتی! جا دەتۆقن. | 36 |
有刀劍臨到矜誇的人, 他們就成為愚昧; 有刀劍臨到她的勇士, 他們就驚惶。
شمشێر لە دژی ئەسپ و گالیسکەکانییەتی، لە دژی هەموو سەربازە بێگانەکان لە ڕیزەکانی ئەو! جا دەبن بە ژن. شمشێر لە دژی گەنجینەکانییەتی! جا تاڵان دەکرێن. | 37 |
有刀劍臨到她的馬匹、車輛, 和其中雜族的人民; 他們必像婦女一樣。 有刀劍臨到她的寶物, 就被搶奪。
وشکەساڵی لە دژی ئاوەکانییەتی! جا وشک دەبن، چونکە خاکی بتەکانە، ئەو بتانەی شێتی و تۆقین دەهێنن. | 38 |
有乾旱臨到她的眾水, 就必乾涸; 因為這是有雕刻偶像之地, 人因偶像而顛狂。
«لەبەر ئەوە دڕندە بیابانییەکان و کەمتیار تێیدا دەژین، کوندەپەپووی تێدا دەژیێت. ئیتر هەرگیز کەسی تێدا نیشتەجێ نابێت، نەوە دوای نەوە ئاوەدان نابێتەوە. | 39 |
所以曠野的走獸和豺狼必住在那裏,鴕鳥也住在其中,永無人煙,世世代代無人居住。」
وەک چۆن خودا سەدۆم و عەمۆرای سەرەوژێر کرد لەگەڵ شارۆچکەکانی دەوروبەری، هیچ مرۆڤێک لەوێدا نیشتەجێ نابێت، هیچ ئادەمیزادێک بۆ ئەوێ ئاوارە نابێت.» ئەوە فەرمایشتی یەزدانە. | 40 |
耶和華說:「必無人住在那裏,也無人在其中寄居,要像我傾覆所多瑪、蛾摩拉,和鄰近的城邑一樣。
«ئەوەتا! سوپایەک لە باکوورەوە دێت، نەتەوەیەکی مەزن و چەندین پاشا، لەوپەڕی زەوییەوە هەڵدەستێنرێن. | 41 |
看哪,有一種民從北方而來, 並有一大國和許多君王被激動,從地極來到。
کەوان و ڕمیان بە دەستەوەیە، دڵڕەقن و بەزەییان نییە. دەنگیان وەک دەریا هاژەی دێت و سواری ئەسپ دەبن، وەک یەک پیاو ڕیز دەبەستن بۆ هێرشکردنە سەر تۆ، ئەی شاری بابل. | 42 |
他們拿弓和槍, 性情殘忍,不施憐憫; 他們的聲音像海浪匉訇。 巴比倫城啊, 他們騎馬, 都擺隊伍如上戰場的人, 要攻擊你。
پاشای بابل هەواڵی ئەوانی بیست، ورەی ڕووخا، تووشی تەنگانە بوو، تووشی ئازار بوو وەک ئازاری ژنی ژانگرتوو. | 43 |
巴比倫王聽見他們的風聲, 手就發軟, 痛苦將他抓住, 疼痛彷彿產難的婦人。
ئەوەتا وەک شێرێک لە دەوەنەکانی ڕووباری ئوردونەوە سەردەکەوێت، بەرەو لەوەڕگا دەوڵەمەندەکان، ئاوا لە چاوتروکانێکدا لەوێ بابلییەکان ڕاودەنێم. کێ هەڵبژێردراوە کە بیکەم بە سەرپەرشتیاری؟ کێ وەک منە و کێ کێشمەکێشم لەگەڵ دەکات؟ ئەو شوانە کێیە کە دەتوانێ لە ڕووی من بوەستێتەوە؟» | 44 |
「仇敵必像獅子從約旦河邊的叢林上來,攻擊堅固的居所。轉眼之間,我要使他們逃跑,離開這地。誰蒙揀選,我就派誰治理這地。誰能比我呢?誰能給我定規日期呢?有何牧人能在我面前站立得住呢?
لەبەر ئەوە ببیستن خودا چ پلانێکی لە دژی بابل داڕشتووە، مەبەستی چی بووە لە دژی خاکی بابلییەکان بیکات: بچووکەکانی مێگەلەکە ڕادەکێشرێن، بەهۆی ئەوان بە تەواوی لەوەڕگاکانیان وێران دەکات. | 45 |
你們要聽耶和華攻擊巴比倫所說的謀略和他攻擊迦勒底人之地所定的旨意。仇敵定要將他們群眾微弱的拉去,定要使他們的居所荒涼。
لە دەنگی گرتنی بابل زەوی دەلەرزێت، قیژەیان دەگاتە ناو نەتەوەکان. | 46 |
因巴比倫被取的聲音,地就震動,人在列邦都聽見呼喊的聲音。」